هەتا تاكە كوردێكش لە كەركووك بمێنێت كەركووك كوردستانە
August 5, 2019
وتار و بیروڕا
ئەم ڕێبازە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشەی كردووە و بەرفراوان بووە ناوی دەركرد بەوەرگرتنی هەموو نیشتمانپەروەرەكانی كورد و بارزان بۆتە سەنتەری كوردایەتی و رێبازی بارزانیی نەمر و سازشیان لە سەر بستێك خاكی كوردستان لە پێناو بەرژوەندی حزبی و شەخسی نەكردووە ..كەركووك بە درێژایی مێژوو چەقی مڵملانێی نێوان بزاڤی رزگاریخوازی كوردس و رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بووە كە هەر جارێك بە پاساوێكی بێ بنەما خۆیان لە گەڕاندنەوەی ئەو شارە كوردستانییە دزیوەتەوە تا بە ئەمڕۆ ، هەروەها بە هۆی كوردستانیبوونی ئەو شارە هەزاران كەس گیانیان فیدایی كوردستانییوونی كەركووك كردووە لە هەمانكاتیشدا چەندین جار رووبەرووی پرۆسەی بەعەرەبكردن و سرٍینەوەی شوناسی ئەو شارە كوردستانییە دراوە ،بەڵام سەركەوتوو نەبوونە ، دیارترینیان خیانەت و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر .مستەفا بارزانی هەر وا بە سانایی نەبووەتە باوكی كورد یا سەرۆكی رۆحی نەتەوەیی یا رەمزی خۆبەختكردن و گیانی بەرخودان و یەكبوونی گەلی كورد، زۆرن ئەوانەی لە مێژووی گەلانی دونیادا زۆر كەمتر لە بارزانیشیان بۆ میللەتەكەی خۆیان كردووە، كەچی نەك هەر بەرز راگیراون لە لایەن میللەتەكەیانەوە، بەڵكو چ سەركردەكانی دوای ئەو هاتوون، چ میللەت خۆی، هەوڵیانداوە رۆحی ئەو سەركردەیە بەوە زیندوو بكەنەوە كە پێڕەوی لە كردارو گوفتاری بكەن، پێڕەوی رێبازەكەی بن. ئەمەیان لەناو كورد بە سەركردایەتی و بنكردایەتی نەتوانراوە تەواو پابەند بن بە ئەو میتۆدەی بارزانی نەمر كە بێ جیاوازی بۆ هەموانی رەنگڕێژ كردو كردی بە میتۆدێك بۆ بەرەو سەرفرازی و پێشەوەچوون. كەركووكییەكان تەنیا ئومێدیان بە سەرۆك بارزانییە كە كەركووك بگێڕێتەوە بۆ هاووڵاتیانی كەركووك، تاكە هیوا و ئومێد تەنیا سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانە ئەم دۆخەی كەركووك چارە بكات و پێشمەرگەی كوردستان بە شكۆ و كەڕامەت و هێزەوە بگەڕێتەوە ئەو شارە بۆ بەرگریكردن لە تەواوی پێكهاتەكانی كەركووك بێ جیاوازی. سەرۆك مسعود بارزانی لەپەرتووكە مێژووییەكەدا بارزانی نەمر بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد لەبەرگی سێیەم بەشی دووەم لە لاپەرە 39دا، باس لەرووداوێك دەكات لەسەروبەندی مۆركردنی ڕێكەوتننامە مێژووییەكەی 11ئادار كە وەڤدی حكومەتی عیراق لە كاتی گفتوگۆكانیاندا پرسیاریان لە مەڕ پرسی شاری كەركووك كرد كە ئایە سەربەچ لایەكە، وەفدەكە گوتیان كێ دەڵێ كەركووك كوردستان نییە، لەم دانیشتنەدا بارزانی نەمر زۆر بەتوندیەوە بەرپەرچی شاندی دایەوە و پێی گوتن: ” من دەلێم كەركووك كوردستانە، خۆ لەوە بپارێزن بلێن كوردستان نییە بەڵكو بڵێن ئێمە كەركووكمان داگیركردوە، هەتا تاكە كوردێكش لە كەركووك بمێنێت كەركووك كوردستانە و زۆرباش بزانن كە هیچ كات دەستبەرداری نابین”. تەنانەت سەرۆك بارزانی باس لەوە دەكات كە زۆری نەمابوو بە هۆی ئەم هەڵوێستەیە توندەی بارزانی نەمر دانیشتنەكە بەیەكجاری تێك بچێت كە لە دوایشدا ڕژێم لەسەر هەڵویستی خۆی بەردەوام بوو، تەنانەت ویستی لە رێگای دەستكەوتی جۆراوجۆر بارزانیی نەمر رازی بكات تادەستبەرداری كوردستانییەتی كەركووك بێت، بەڵام نەك تەنها ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت، بەڵكو سەرئەنجام شۆرشی ئەیلوولی لەم پێناوەدا كردە قوربانی، چونكە لە تێروانینی بارزانیی نەمر چۆن مرۆڤ ناتوانێت بەبێ دڵ بژیت ئاواش گەلی كورد ناتوانن بەبێ كەركووك بژین كە تا بەئەمرۆش دەگات ئەم كاریگەرییە لەسەرهەستی تاكی كورد هەر ماوە هەرچەندە بۆماوەی زیاترلە 17مانگە دەچێت بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر كەركووك داگیركراوە، بەڵام بۆ هەتاهەتایە گەر یەك كوردیشی تێدا بمێنێت كەركووك هەر بە كوردستان دەمێنێتەوە و هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێ بەزەبری چەك وتەعریب كردن كەركووك بكات بەهی خۆی و سازشی لەسەر ناكرێت و دەبێ ئەو شارە كوردستانییە بگەرێتەوە باوەشی كوردستان ..