كاریگەری مەسروور بارزانیی لە پێناو زیاتر بەرەو پێشەوەبردنی كوردستان
August 4, 2019
وتار و بیروڕا
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسڕور بارزانی چاكسازییەكان ببینن، و ڕادەی چاوەڕوانیەكان ئەوەندە بەرزە وەكو بڵێی چاوەڕوانی عەسای سحری دەكەن، لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە هاووڵاتیان بە گشتی بە هەموو ڕەنگەكانەوە بە ئومێد و هیواوە لەو سەركردەیە دەڕوانن بۆ ئەوەی چاكسازی و چاكسازی و گۆرانكار ئیداری و دارایی گەورە ئەنجام بدات كە لە ئاست داواكاری خەڵك بێت. ئەم ئومێد و هیوایە لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە؟ ئەزموونی چەندین ساڵەی هێمنی و ئارامی كوردستان كە مەسرور بارزانی وەكو راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لێی بەرپرسیار بووە و بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە توانیویانە لە نێو ئاگری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دۆزەخی عێراقدا ئارامی و ئاسایشێكی سەقامگیر دابین بكەن بۆ هەرێمی كوردستانمەسرووربارزانی، وەك سەرۆكی حكومەتی كوردستان متمانەی 88 پەرلەمانتاری بە دەسهێنا ،ئەو هەنگاوەش بووە هۆی ئەوەی تا كو گەلی كوردستان بەئومێد و گەشبینەوە دەڕواننە كارەكانی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەوپێیەی مەسرووربارزانی لەبنەماڵەی سەربەرزی بارزانی پێگەیشتووە ولەدەستپێكی ژیانیدا تێكەلاوی خەباتی سیاسی و شۆرشگێری بووە تا گەیشتۆتە پلەی مەكتەبی سیاسی وێرای ئەوەی لە چەندساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان بەرپرسیارەتی گەورەترین دەزگای ئەمنی هەبووە كەتوانیویەتی لەم بوارەدا زۆر سەركەوتووانە كارەكانی ئەنجام بدات ئارامی و ئاسایش بۆ كوردستانیان فەراهەم بكات كە یار و نەیار شاهیدی بۆ دەدەن و بۆچەندین جاریش كۆمەلگای نێودەوڵەتی ستایشی رۆڵیان كردووە كە چۆن و بەچ شێوەیەك توانیویەتی سەقامگیری و ئاسایش لە كورستان و ناوچەكەدا بەرقرار بكات وێرای هەموو ئەمانەش لەماوەی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانی داعشدا لەتەك سەرۆك بارزانی دا بەشداریێكی كارامە و گاریگەری هەبووە هەمیشە لەسەنگەر و لەگەڵ پێشمەرگەدابوو هەموو ئەمانە بەهێزی و سەركەوتوویی دەردەخات بۆیەش دەتوانێت لەماوەی سەرۆكایەتی حكوومەتیشدا بە بەهێزی و سەركەوتوویی كاربكات و لەئاست هیوا و داواكاری خەڵك دابێت و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان بكات و چاكسازیێكی بەرفراوان لە هەموو سێكتەرەكان ئەنجام بدات لە پێناو ئاییندەیێكی گەش و بەرهەمدار، هەرێمی كوردستان بەقۆناغێكی زۆرسەخت گوزەری كردووە و چەند ساڵێك بوو قەیرانی دارایی هەبوو كە هەموو ئەمانەش ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئەم كابینەیە قورستر دەكات بۆیەش گرنگە هەموولایەك هاوكاروپشتیوان بین لەسەرخستنی كارەكانی دا بەجۆرێك لایەنەكان كێشە و گرفتە و گلەیەكانیان بەلاوەبنێن و لەئاست هەستیاری هەل و مەرجەكەدابن و بەوپەری بەرپرسیارەتیەوە مامەڵە بكەن و پالشت و هاوكاری هەنگاوەكانی مەسروور بارزانی بن لە پێناو دەربازبوون لەو كێشە و قەیرانانەی لەرابردوودا لە هەرێمی كوردستان هەبوون تاگەیشتن بەئامانجەكانمان .. بۆ ئەوەی كەوا هەموو چاوەڕوانیەكانمان بێتەدی و كاروبارەكان بە شێوەیەكی باش بڕۆنه ڕێوە ئەوا دەێت هەموو هاووڵاتیان هاوكاری حكومەت بن و خۆمان بە خاوەنی بزانین و هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەین، چونكە زۆر جار دەبینین كە خودی هاووڵاتی سەرپێچی و كاری نا ئاسایی و نا یاسایی ئەنجام دەدات كە لە كاتێكدا خۆی لە پێشتردا بە دەنگی بەرزەوە رەخنە و تێبینی هەبووە لە سەر هەمان شت كە بەرپرسێك یا كەسێكی تر كردویەتی، بۆیە پێویستە ئێمە خۆمان سەرەتا لە خۆمانەوە دەست پێ بكەین و ئەگەر كەموكوڕیمان هەیە و وەكو هاووڵاتیەكی سوودبەخش بۆ كۆمەڵگەكەمان چاكسازی لە رەفتارە نابەرپرسانەكانماندا بكەین بۆ ئەوەی هاوكاری حكومەت بین..