بەدرێژایی سی ساڵی حوكمڕانی ڕژێمی بەعس لە عێراق سەدان هەزار كەس بێ سەروشوێن و ئەنفالكران، لەو ماوەیەشدا نزیكەی 4500 گوند و شارۆچكە وێران و بەعەرەب كران و 182000 كورد و شیعەی عیراق كوژران و ئەنفالكران و بێسەروشوێنكران، وێڕای دەستگیركردن و ئازاردانیان لە زیندانی ئەبوغرێب ئەو زیندانەی بەهاوكاری بەریتانیا دروستكرا و لەسەردەمی حكومڕانییدا سەدام حسێنی گۆڕبەگۆڕ شەش بەشی تری تەعزیبی لێ زیادكرد، مخابن بەجۆرەها شێوازی ناشرین و دوور لەمرۆڤایەتی ئەو مرۆڤانە ئازار دەدران، كە كوردەكانیش لێیوەی بێبەش نەبوون، پڕۆسەی ئەنفالیش هەر لەلایەن ڕژێمی بەعس ئەنجامدرا و كە جینۆسایدێكی پڕ لە دڕندەیی و دوور لەمرۆڤایەتی بوو، دەرحەق بەگەلی كورد كرا و لەنێو كوردەكانیشدا بەتایبەت بارزانییەكان چونكە بیری كوردایەتی و سەربەخۆیی و شۆڕش دژی چەوسانەوە و داواكردنی مافی گەلێكی مەزڵوم لە بارزان و لەلایەن ڕۆڵە و سەركردەكانی بارزانیان سەری هەڵدا، تا ئەمڕۆش ئەو ڕێبازە بەردەوامە تاوەكو گەیشتن بە ئامانج كە سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونە و دەستەبەركردنی مافی گەلی كوردە وەك هەر گەلێكی تری ئازاد لەدونیا، مخابن لە 31-7-1983، رژێمی بەعس شاڵاوێكی رەشبگیریی بۆ سڕینەوەی بارزانییەكان و كپكردنی شۆڕشی كورد دەستپێكرد و تیایدا هەشت هەزار هاووڵاتی دانیشتووی كۆمەڵگە زۆرەملێكانی قوشتەپە، بەحركە، هەریر و دیانا، بەرەو بیابانەكانی باشووری عێراق راگوێزران و زیندە بەچاڵ كران. لەم یادە پڕ ئازار و دڵتەزێنە سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی پاكی گشت قوربانیانی ئەنفال و خانەوادەكانیان دەچەمێنین و هەڵگری پەیامی پیرۆزین تاكو گەیشتن بە ئامانج بژی كورد بژی كوردستان