پێشمەرگە، مێژوویی پرشانازیی دوێنی،ئەمڕۆ و ئایندە..

پێشمەرگە، مێژوویی پرشانازیی دوێنی،ئەمڕۆ و ئایندە..
ئەوانەی لە رابردوو و ئێستاش دا هەموو جۆرە چەك و شێوازێكیان بۆ بێ‌ بایەخ پیشاندانی خەبات و قوربانیدانی میللەتی كورد بەكارهێنا نەیانتوانیی سەركەتوو بن لە شاردنەوەی قارەمانیی و تۆمار كردنی شانازیی نەتەوەیی.ئەم ئاژاوە و ناسەقامگیرییەی ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێدا تێدەپەڕدەبێت، راشكاوانە راستییەك بە ئێمە و جیهان دەڵێت، ئەو راستیەش ئەوەیە ئەو دەوڵەتانەی لە چوارچێوەی ئەو سنوورە دەستكردانە درووست كراون، دەوڵەتی درووستكردنی قەیران و نائارامی و ناسەقامگیرن و ئەو گەل و نەتەوانەش كە لەو سنوورە دەستكردانە كۆ كراونەتەوە، هیچیان بە خواست و ویستی خۆیان ئەو دەوڵەتانەیان هەڵنەبژاردووە، بۆیە بارودۆخەكە گەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە چیدیكە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوی 100 ساڵ لەمەو پێش سەیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكات، ئەمەش وایكردووە بە ناعیلاجی پەنا بۆ بیركردنەوەیەكی واقیعی و سەردەمیانە ببەن و بە شێوەیەكی گونجاوتر لەگەڵ كێشەكانی ئێستادا مامەڵە بكەن، هەربۆیە ئەگەر ئامانجی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كۆتاییهێنان بێت بە ئاژاوە و ناسەقامگیری لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوا دەبێت لە هاوكێشەی تازەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەموو ئەو هێز و گەل و نەتەوانەی پێشتر لە داڕشتنی ئەو سنوورە دەستكردانە حیسابیان بۆ نەكرابوو، لە ئێستادا بەرژەوەندییەكانیان لەبەرچاو بگیرێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمجارە ئەو راستییە فەرامۆش نەكات و، بزانێت بەبێ هاوبەشی راستەقینەی ئەو گەل و نەتەوانە هیچ پرۆسەیەكی سەربازی، یان سیاسی بۆ رێكخستنەوەی ناوچەكە سەركەوتوو نابێت و ئەو سەردەمە بەسەر چوو كە رەچەتەی چارەسەری كێشەكان بەبێ كاراكتەرە گرینگەكانی خودی ناوچەكە بنووسرێت.چۆن بارزانی نەمر و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان سوور بوون لەسەر پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان.ئامادەنەبوونی سەرۆك بارزانی لەنێو گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان، خەباتی سەدان ساڵەمان بە كون فەیەكونێك لەناو دەچێت و هەر پیلانگێڕانێكی دژی سەرۆك بارزانی، پیلانگێڕییە دژی كورد و كوردستان كە پێوستە گشت كوردپەروەران لەدژی بوەستینەوە لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتیی گەلەكەمان و هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردیمان. سەرۆك بارزانی بە حوكمی ئەزموونی خۆی دەزانیت هەر قۆناغێكی خەباتی نەتەوەكەمان چ سیاسەت و ستراتیژیەتێكی پێویستە، ئەگەر بە ویژدان بروانین، هەر لەخەباتی شاخ تا بە ئەمڕۆ هەموویان زۆر بە دروستی دەرچوون، بۆیە پێویستە جەنابیان نەك تەنها سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بێت، بەڵكوببێت بەمەرجەع بۆ هەموو كورد لە هەموو پارچەكانی تری كوردستان شێوازی خەباتی خۆیان سوودلە ئەزموونی و بیرووبۆچوونەكانی وەربگرن و رەسمی سیاسەتی خۆیان دابرێژن سیاسەتی حەكیمانەی هەرێم كە ئەندازیارەكەی سەرۆك مەسعودبارزانییە. دروستكردنی ئەو پەیوەندییە توندوتۆلە دیپلۆماسییە لەگەل ولاتانی زلهێز لە ئەمەریكا تاكو ولاتە كونسولخانەو نوینەرایەتیان لە هەریمی كوردستان و هەولێری پایتەخت هەیە. دروستكردنێ متمانە و دلنەوایی ئەمنی لەم ناوچە پر لە كێشەیە حیكمەتی دەوێت، جەنابیان خۆی سەرۆكێكی پێشمەرگەیە، بۆیە دونیاێ دەرەوەێ بەناوێ پیرۆزێ پێشمەرگە سەرسام كردووە، بۆیە بۆ قۆناغی ئێستای و جێبەجێكردنی ستراتیژی نەتەوەیمان سەرۆك بارزانی پێویستە. بۆیە بۆ دۆزینەوە چارەسەری و دەرچوون لە كێشە و قەیرانەكان هەموو رێگەكان دەگەرێتەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانی ..
كەسێك بە خۆین ، رۆح و بوونی مەرگی پێش هەموو خۆش و بەرژوەندییەك و خۆشییەكی دونیا خست بێ‌ لە پێناو سەرفرازیی و سەربڵندی گەل و نیشتیمانەكەی دەبێ‌ چەندە بەرز و پایە بڵند بێ‌ لە هەموو پۆست و شتەگرانبەهاكانی دونیا ، بۆیە " پێشمەرگە" بوون " گەورەترین شكۆ و شانازییە كە هەر كەسێك لە ماوەی ژیاندا ئەو شانازییە پێبرا بێ‌ .پێشمەرگەی كوردستان بەدرێژایی مێژوو چەندین داستانی قارەمانەی لەگشت ناوچە جیاوازەكانی كوردستان تۆماركردووە ، هەر لەداستانە پڕلە قارەمانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك داستانەكانی شەری دەربەندی بازیان و داستانە قارەمانەكانی دەربەندی خان، شەری زۆزك و گەروی عومەراغاو شاخی ئەزمەر لەشۆڕشی ئەیلولدا، كە ئەو داستانانە ئەوكات دەنگدانەوەی لە ئاستی راگەیاندنەجیهانیەكانیش هەبوو، هەروەها داستانی مێژووی خواكورك لەشۆڕشی گوڵانی پێشكەتووخوازدا كە ئەمانە هەمووی هێمای خەبات و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانن لەو كاتەدا..هەروەها پێشمەرگە سیمبولی ئازایەتی و قارەمانییەتییە و بەوەی تەنها لەماوەی چوار ساڵی رابردوو لە سەختترین قۆناغەكاندا بە چەكی ئیرادە و هەموو جیهانیش هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەدوای هێرشی تیرۆریستانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان داعش زۆر بەجەرگانە زۆرترین سەركەوتنی لەگشت بەرەكانی جەنگدا بەدەست هێنا ، تەنانەت سەرجەم چاودیرانی سیاسی جەختی ئەوەیان دەكردەوە كە ئەو سەركەوتنەی هێزی پێشمەرگە بەدەستی هێناوە هیچ كام لەسوپاكانی ولاتێكی وەك ئێراق و سووریا نەیانتوایوە ئەنجامی بدەن.هەروەها بینیمان كە چۆن ساڵی رابردوو ولە هێرش و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر بە پاڵپشتی خیانەتكاران هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر بەجەرگانە توانی لەداستانە قارەمانیەكانی پردی و مەحموودیە چۆك بە حەشدی شەعبی بدات و ناچارییان بكات بۆ شوینەكانی خۆیان بگەڕینەوە، واتا ئازایەتی و بەتوانای هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی زۆری هەیەو هەموو جیهان سەرسامن بە ئازایەتی و بەتوانای هێزی پێشمەرگەی كوردستان..پێوستە هەموومان شانازی بە مێژووپر شانازیی رابردوو و ئێستا و بە ئازایەتی و بەتوانای هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بكەین وبەپیرۆزییەوە ناوی هێزی پێشمەرگە بهێنن، چونكە هێزی پێشمەرگە شكۆی میللەتێكی راگرتووە .ئێمەی كوردیش پێویستە بەپیرۆزییەوە بەرگری لە شكۆی هێزی پێشمەرگە بكەین. بە درێژایی ساڵانی سەدەی رابردوو، لەو گرژیی و داگیركارییانەی ناوچەكەی گرتەوەو بە تایبەتی ئەو ستەمەی كە لە كورد كراوە لە لایەن وڵاتە زلهێزەكان و داگیركەرانی كوردستان، پێشمەرگە هەمیشە رۆڵی كاریگەری بینیووەو كوردستانی پاراستووە. مێژووی كورد چەندین شۆڕش و بەرخۆدانی بەخۆیەوە بینیوون كە پێشمەرگە قارەمانانە سەركەوتنی بەدەست هێناوەو توانیوویەتی، هەمیشە بە ورەو ئیرادەو باوەڕەوە، لەگەڵ هێزی پێشكەوتووی داگیركەراندا بجەنگێت و بە خۆشەویستیی نیشتمان و ئیرادەی خۆڕاگرەوە، كوردستان بپارێزێت. زۆرینەی هەرە زۆری ئەو شۆڕش و شەڕانەی رژێمی بەعس و داگیركەرانی كوردستان لەگەڵ كوردیان كردوون، بە سەركەوتنی پێشمەرگە كۆتاییان هاتووە و سەركەوتن هەر بۆ كورد و كوردستانە .. .
Top