قر کردنی بارزانیەکان لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا سەدام
July 31, 2019
وتار و بیروڕا
بەشی چوارەم و کوتایی
قووناغی شەشەم : بەهۆی شەری ئێرانەوە ،سەدام حسێن ناچار بوو لە(٢٤/ نیسانی ١٩٨٠)و لەچوارچێوەی بریارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس ئەو بارزانیانەی بۆ باشوری ئێراق راگۆاست بوو ،بگەرێنێتەوە دەوروبەری هەولیرو لەناحیەی قوشتەپە لەدوو کەمپدا نیشتەجێکران بەناوەکانی قودس و قادسیە . ئامانجی سەدام لەوەدا ئەوەبوو کە قەناعەت بەبارزانیەکان بێنێت تا چەک بۆ رژێمەکەی هەلگرن و رووبەروی پێشمەرگە ببنەوە .هەتا بەلێنی پێدان ئەگەر ئەوە بکەن حکومەت ئامادەیە هەموو ناوچەی بارزان بەباشترین شێوە ئاوەدان بکاتەوەو ، رێگاش بەهەموو بارزانیەکان دەدات بگەرێنەوە سەر زیدی خۆیان .بێ گومان بارزانیەکان زۆر باش هەستیان بەو راستی دەکرد کە رەدکردنەوەی ئەو داوایەی سەدام حسێن زۆر قورس و گران لەسەریان تەواو دەبێت .بەلام لەبەر ئەوەی ئەم داوایەی سەدام دژو ناکوک بوو لەگەل پەروەردەی فکری و عەقائیدیان . مردنێکی شەرەفمەندانەو سەربەرزانەیان هەلبژاردو داوای سەدامیان بۆ چەک هەلگرتن رەد کردەوە .بەم رەدکردنەوەیە بارزانیەکان وەکو هەمیشەو لەپێناو لانەدان لەبنەما فکری و عەقیدەیەکانیان و پابەند بوون بەنەهجی رێبازی بارزانی نەمر ،هەلۆێستێکی بەرزی نەتەوەییان نواندو باجی ئەو هەلۆێستەش کوشتنی بەکومەل و قرکردنیان بوو لەلایان سەدامەوە .
لەسەر ئەم هەلۆێستە سەدام بریاری قرکردن و بەکومەلکوشتنی بارزانیەکانی دەرکرد .ئەم بریارە لە پروسەیەکی فراوان و لەسێ قوناغی جیاوازدا خرایە واری جێبەجێکردن کە بەم شیوەیە بوو .لەرۆژی (٣١/٧/١٩٨٣) هێزەکانی گاردی کوماری ئێراق گەمارووی هەردوو کومەلگای قوشتەپەو قادسیەی لەقوشتەپەداو .دواتریش دەستیان کرد بەگرتنی رەگەزی نیرینە لە هەژدە سال بەسەرەوە .ئەم شالاوە بەشێوەیەکی دڕندانەو دوور لەهەموو بەهاو یاسایەک بەرێوە چۆ .بەدەگمەن نەبێت هیچ پیاوێک دەرباز نەبوو .هەموویان دەستگیرکران .
بەهەمان شێوە لەبەرواری ( 10/8/1983) پروسەی قرکردن لەکومەلگاکانی هەریرو بەحرکەو دیانا جێبەجێ کرا.لەم سێ کومەلگایە بەهۆی هاوکاری خەلکی هەولێرو بەحرکەو هەریرو دیاناو گۆندەکانی دەوروبەریان بەشێک لەبارزانیەکان توانیان خۆیان دەرباز بکەن و بگەنە ناوچە ئازاد کراوەکانی ژێر دەسەلاتی پێشمەرگە .لەبەرواری (١٠/١٠/ ١٩٨٣) دووبارە هێزەکانی گاردی کوماری پەلاماری کومەلگاکانی قوشتەپەیاندا .لەم شالاوەدا هەموو مێرد مندال و ئەوانەی تەمەنیان لەخوار هەژدە سالەوە بوو دەستگیرکران .لەهەر سێ شالاوەکەدا هەشت هەزار هاولاتی سڤیل و بێ گوناهی بارزانی دەستگیرکران و دواتریش لەبیابانەکانی سەماوەی نزیک سنوری ولاتی سعودیە لەگۆری بەکومەلدا شەهید کران .ئەمە کوتایی ئازارو مەینتەیەکانی بارزانیەکان نەبوو .دوای دەستگیرکردنی پیاوەکانیان ، سەدام و بەعس دەسەلاتی عەسکەریان بەسەر کومەلگاکاندا سەپاند .ئاو کارەبایان لەسەر خیزانە بارزانیەکان بری .رێگای کارکردن و دەرچوون لەکومەلگاکان قەدەغە کرا .بەشەو رۆژ مەفرەزەکانی ئەمن و ئیستخبارات و جاش هەلیان دەکوتایە سەر مالەکان و ئازارو ئەشکەنجەی مندال و ئافەرەتیان دەداو سوکایەتیان پێ دەکردن . چل رۆژ دوای گرتنی بارزانیەکان و لەبەرواری (١٢/ئەیلولی ١٩٨٣)سەدام حسێن لەسەردانێکی کت و پڕدا گەیشتە هەولێرو لەبارەگای بەناو ئەنجومەنی تەشریعی لەگەل هەموو سەرۆک هۆزە کوردەکان کوبویەوە .لەوتارێکدا گوتی :بارزانیە خیانەتکارەکانمان رەوانەی جەهەنەم کردو بەسزایی خۆیان گەیشتن . دیارە ئامانجی سەدام لەم سەردانەو لەم قسانە ئەوەبوو کە ناراستەوخۆ بەهەموو سەرۆک هۆزەکان رابگەینێ ئەگەر چەک هەلنەگرن و بەرگری لەرژێمەکەی نەکەن ئەوە چارەنوسی هەمووتان وەکو بارزانیەکان دەبێت .بێ گومان بۆ گێرانەوە یان باسکردنی هەر یەک لەم رووداوە پر لەتراژیدیاو کارەساتانە ،چەندین کتێب پێویستە .بەلام بەهیوای ئەوەی نەوەی دوای راپەرین ئاگاداری رووداوەکان بێت و لەو راستیانە تێ بگات کە ئەوەی ئێستا لەباشوری کوردستان بۆ کورد بەدەست هاتوە .بەرهەمی زیاتر لەیەک سەدە خەبات و قوربانیدان و رووبارێک خوێن و فرمێسکە .بەکورتی ئاماژەمان بەکومەلێک کارەسات و رووداوی پڕ لەتراژیدی کرد کە لەسەر دەستی داگیرکەرانی کوردستان دەرحەقی کورد ئەنجام دراون .هیوادارین هەموومان وەکو وەفایەک بۆ خوێنی ئەو هەموو قوربانیەو ،فرمیسکی دایکی شەهیدانی کوردستان ،لەئاست دەسکەوتەکانی کورد لەباشورهەست بەبەرپرسیاریتی نەتەوەیی و ئەخلاقی بکەین و ، لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئەم دەسکەوتانەو بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان و دووبارە نەبونەوەی ئەو کارەساتانە کار بۆ ئاڤاکردنی دەولەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەین .چونکە بەبێ بەدی هاتنی ئەو ئامانجە بەرزە نەکارەساتەکان کوتاییان دێ نەروحی شەهیدانمان ئاسودە دەبێت .