گرنگی و بابەخی هەولێر لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهاندا ..
July 31, 2019
وتار و بیروڕا
ماوەی چارەكە سەدەی حكومرٍانی هەرێمی كوردستان بە هۆی پەیرەوكردنی سیاسەتێكی حەكیمانە و ئاشتیخوازانە و دیپلۆماسییەتێكی كارا و كاریگەر هەولێری پایتەخت چ لە پێش رووخانی رژێمی بەعس و چ دوای پرۆسەی رزگاری عێراق و ئینجا شەرٍی جیهانی تیرۆر بۆتە جێگەیەكی متمانە پێكراوە و بایەخدا لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە و جیهان بە بایەخەوە تێی دەروانێ . بەتایبەت كاتی پێكهێنانی حكومەتی عێراق گشت رێگەكان دەگەرێتەوە هەولێرو سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و بەتایبەت شەخسی سەرۆك بارزانیی. بەتایبەت لەكاتی ئێستادا كە كێبڕكێی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق لە نێوان بەرەی سەدر و عەبادی و حەكیم لەگەڵ مالیكی و عامری بەردەوامی هەیە و هەردوولا شاندەكانیان رەوانەی هەولێر دەكەن بۆ رازیكردنی پارتی و یەكێتی. دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو عامری و مالیكی شاندیان ناردە هەولێر.ئەمە لە كاتێكدایە كە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان گەیشتبوونە لووتكە و ئەگەری دابەشبوون و تەنانەت شەڕی ناوخۆشی لێ دەكرا، حكوومەتی عێراقیش لە ترۆپكی بەهێزی و دەسەڵاتدا بوو لە دوای 2003ەوە.سەنگ و پێگەی كورد وەك نەتەوەی دووەمی عێراق دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و پەرتەوازەیی ماڵی كورد مەترسی لەسەر بوو، بەڵام دابەشبوونی قوڵی ناو ماڵی شیعەكان و ناكۆكیان لەسەر ئەوەی كێ دەبێتە سەرۆك وەزیر، جارێكی تر هەولێری كردەوە مەڵبەندی كۆبوونەوە باڵاكان و لیستە براوەكان شاندەكانیان رەوانەی هەولێر دەكەن بۆ رازیكردنی لایەنە كوردستانییەكان.جارێكی تر سەردانی كردنەوەی هەولێر بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق لە كاتێكدایە لە پێكهێنانی كابینەی یەكەمی حكوومەتی عێراق لە 2006 كورد رۆڵی سەرەكی هەبوو بەتایبەت لادانی ئیبراهیم جەعفەری، دواتر لە كابینەی 2010 پێكهێنانی حكوومەت لە هەولێر راگەیەنرا و لە كابینەی 2014یش جارێكی تر ڤیتۆی كورد لەسەر نوری مالیكی هۆكاری سەرەكی بوو لەوەی بۆ جاری سێیەم نەبێتەوە بە سەرۆك وەزیران.هەردوو خولی دووەم و سێیەمی پەرلەمانی عێراق چەند هۆكارێك بۆ بەهێزی پێگەی كورد لە عێراق دەخاتەڕوو، گرنگترینیان مادەی 117ی دەستووری كە دان بە قەوارەی فیدڕاڵی هەرێمی كوردستان دەنێت، دابەشبوونی عێراق بۆ سێگۆشەی كورد، شیعە و سوننە كە لایەنە شیعەكان ناچار دەكات سەردانی هەولێر بكەن، لەگەڵ مادەیەكی تری دەستووری پێوەند بە هەموواری دەستوور كە ماف دەداتە هەرێمی كوردستان وەك سێ پارێزگا هەموو هەموارێك دژ بە مافەكانی كوردستان كە لە دەستووردا جێگیر كراون، رەت بكاتەوە . بۆیە ئەمجارە ئەركی كورد قورسە و نابێ هەروەها بە ئاسانی بچێتە ژێر ئەركی دروستكردنی حكومەتی ئایندەی عێراق و ئینجا پاش ماوەیەكی جارێكی تر مافەرەواكانی گەلی كورد پاشگوێ بخرێ . بەبێ كورد حكوومەتی داهاتووی عێراق پێك ناهێت، ئەگەر بێ كورد پێك بێت، باشە پەیوەندی بەغدا بە هەرێمەوە ئەو كات چی دەبێت، لەگەڵ ئەوەی كورد حزبێك نیە، بەڵكو نەتەوەی دووەمی عێراقە، دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای پێكهاتنی گەلانی عێراق دامەزراوە، بێ نەتەوەی كورد حكوومەتی عێراق سەركەوتوو نابێت، ئەوە بابەتێكە و دەبێت هەموو لایەنە عێراقییەكان ئەوە بزانن، كورد لایەنێكی سیاسیی نیە، بەڵكو ئێمە نەتەوەی دووەمین لە عێراق، بۆیە بەبێ كورد هیچ كات عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت.پێوستە ئەمجارە بە شێوەیەكی پرۆتۆكۆلی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەڵێنی جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد مسۆگەر بكرێ.