سیاسەتی سەنگین

سیاسەتی سەنگین

لە کوردستان دروشم و بانگەشەی حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان ھاوچەرخن، بەڵام دروشمەکان بەسنین، بەکردەنیکردنی دروشمەکان چی؟! لە ڕاستیدا کێشەی گەورە لە پراکتیزی بەڵێن و دروشمەکاندایە!
ئەوێ ڕۆژ حیزب ھەبوو بەھەر چوار پارچەکەی کوردستان نەبوایە بە ھیچیتر ڕازینە دەبوون، بەڵام ھەنووکە داواکارییەکانیان ھێند نەویە مرۆڤ شەرم دەکات گفتو دروشمەکانی ڕابردوویان بەبیر بھێنێتەوە بەراورد بەوەی ڕەفتاری دەکەن.
لە دوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ بەشێک لە حزبەکان دروشمی مافی چارەیخۆنووسینیان بڵندکرد، تابەئەوەی ھێزگەل ھەبوون بە ڕوونوو ڕەوانی داوای دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بکەن، ئەو دەوڵەتخوزانە لە بەکردەنیکردنیدا لە سەرەوەختی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ھەڵوێستەکانیان شەرمن و ترسنۆکانەبوون، تۆ بڵێ: (ڕەفتەریان زەلیلانە بوو)، کاتێک قسە و باس دێتە سەر پرسی چاکسازی و پاکسازی، زۆر بوون ئاڵاھەڵگرانی چاکسازی، ئەوانەی لەخۆیانەوە دەستیان پێنەدەکرد، چاکسازییان بۆ خۆیان نەدەویست، چاکسازییان دەکردە پلە قادرمەی گەیشتن بە شیرینی دەسەڵات، پارادۆکس و دژوازی دروشم و کردار دەردێکی کوشندەی ژیانی حزبایەتیە، بێ بەڵێنی مخۆرکەی بێھیوابوونی خەڵک بوو بەو حیزبانەی دەنگیان بەرز و کرداریان نەوی.
دوای زنجیرەیەک لە ھەڵبژاردنی گشتی بۆ پەڕلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان؛ دوای ئاشنابوونی جەماوەر و شەقام بە دروشم و بەڵێنەکان؛ دوای ڕەفتار و کردەکان؛ دوای بەرکەوتنی خەڵک بە ڕووداوە ڕستەقینەکان، دۆخی گشتی ڕۆشنە.
سیاسەتی سەنگینی پارتی دیموکراتی کوردستان و پراکتیکی ڕاستەقینەی دروشمەکان نەخشە و ڕیزبەندی ھێزەکانی گۆڕی، بەقازانجی پارتی و ھێزە نیشتمانپەروەرەکان، دەکرێت بڵێین لەگەڵ قۆناغێک دەرگیرین قۆناغی بەکردنیکردنی دروشم و بەڵێنەکان، قۆناغی ھاوبەشی خەڵک و کاری کردەیی، سەردەمی گۆڕنکاری ڕیشەیی و چاکسازی کردەیی، دەمی وەرچەرخانە لە ژیان و گوزەرانی خەڵک.
Top