دوا رۆژی گەشی كوردستان لە سایەی دوو كەسایەتی لێهاتوو و ئەمین ..

دوا رۆژی گەشی كوردستان لە سایەی دوو  كەسایەتی لێهاتوو و ئەمین ..
ئەزموون و پێشمەرگایەتی و خۆراگری بەرامبەر بە سەختییەكان و لە كاتە سەختەكان ، باشترین بەڵگەی سەركردایەتیكردنی گەلی و میللەتێكن كە قوتابخانەی بارزانیی هەمیشە شوێنی پەروەردەكردنی كەسایەتیی بەهێز و لێهاتووە بووە ، بە دڵنییاییەوە دەستنیشانكردن و راسپاردنی هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی بۆ دوو شوێنی هەستیار و گرنگ هەر لە خۆرا نەبووە ، بەڵكو بە پشت بەستن بە كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری و خەسڵەتی ئەو دوو كەسایەتییەن بە تایبەت كە لە ماوەی رابردوو دا زۆر حەكیمانە و ژیرانە توانییان رووبەرووی كێشە كان ببنەوە . هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە بكەین ،شەڕی‮ ‬داعش ، پیلانی سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و بڕینی‮ بەشە بودجە، ‬مووچەی خەڵكی كوردستان و پیلانگێڕی‮ ‬و كشانەوەی‮ ‬هەندێك لایەن لە كاتێكی‮ ‬زۆر ناسك و هەستیاردا لە حكوومەتەكەی،‮ ‬نەبوونە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬جەنابیان لە ئەركە نیشتمانییەكەی‮ ‬ساردبكەنەوە و سەرئەنجام لە‮ ‬ڕووبەڕوبوونەوەی‮ ‬هەموو ئەو گرفت و كێشانەدا سەركەوتوو بوو،‮ ‬هەر ئەمەش وایكرد جەنابیان بە حیكمەت و هێمنی‮ ‬خۆی،‮ ‬بەسەر كۆی‮ ‬ئەو پیلانگێڕیی‮ ‬و پیلانگێڕانەدا زاڵ بێت و دۆخەكەی‮ ‬هەنگاو بە هەنگاو لە گرژی‮ ‬و ئاڵۆزیی‮ ‬و نائومێدییەوە گۆڕی‮ ‬بۆ هیواو و ئومێد و بڕوا بەخۆبوون‮.‬ بێگومان لەم جیهانەدا هیچ حكوومەت و دەسەڵاتێك بێ كەمووكوڕی‮ ‬نییە و ناشبێت،‮ ‬جێی‮ ‬داخە لە سەردەمی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەم هەندێك بەرپرس لە ئاست متمانەی‮ ‬بەرێز نێچیرڤان ئیدریس بارزانی‮ ‬دا نەبوون،‮ ‬بەشێوەیەك لە شێوەكان بەرژەوەندیی‮ ‬كەسیی‮ ‬خۆیان وەپێش بەرژەوەندی‮ ‬میللەت و حزبەوە خست،‮ ‬بوونە جێی‮ ‬ڕەخنەی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتییان بەگشتی‮ ‬و ئەندامانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮.‬ ئێستاش كە جەنابیان نزیكە لەوەی‮ ‬ئەم پۆستە جێ بێڵێت و ئەركێكی‮ ‬نیشتمانیانەی‮ ‬گەورەتر وەربگرێت،‮ ‬دەبێت هەمیشە ستایشی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬و ماندووبوونی‮ ‬بەڕێزیان بكەین،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬جەنابیان لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا كردی‮ ‬و ئەنجامی‮ ‬دا كاری‮ ‬گەورەبوون،‮ ‬بەرانبەر ئەو پیلانگێڕییە زۆرانەی‮ ‬كە دژ بە بەڕێزیان و كابینەكەی‮ ‬لە ئارادابوون‮.‬ ئەوەی‮ ‬پەیوەستە بە كابینەی‮ ‬نۆیەمیشەوە،‮ ‬تا كاتی‮ ‬نووسینی‮ ‬ئەم چەند دێڕە هیچ‮ ‬ڕووینەداوە و سەرەداوەكانیش تا هەنووكە دەرنەكەوتوون،‮ ‬جیا لە چەند دیدارێك نەبێت،‮ ‬بەڵام پێش دروستبوون و دەستبەكاربوونی‮ ‬ئەم كابینەیە،‮ ‬پێشبینی‮ ‬ئەوە دەكرێت،‮ ‬كە بە دروستبوونی‮ ‬ببێتە‮ ‬یەكێك لە كابینە هەرە سەركەوتووەكان،‮ ‬هەر لە ئێستاشەوە ئەم كابینەیە بووەتە جێگای‮ ‬ستایش و دڵخۆشی‮ ‬زۆری‮ ‬هاونیشتمانیان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە پاڵێوراو بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور بارزانی‮ ‬یە،‮ ‬كە دەرچووی‮ ‬هەمان قوتابخانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬بە ئەمەكی‮ ‬جەنابی‮ ‬ڕێبەری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كاك مەسعود بارزانییە،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا بەو پێیەی‮ ‬بەڕێزیان لە ئەركی‮ ‬پێشووتری‮ ‬وەكو‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر سەركەوتووانە كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە جێ گەیاندووە،‮ ‬هەر بۆیە ئەم دەستنیشانكردنەی‮ ‬بەڕێزیان لەلایەن سەركردایەتی‮ ‬پارتییەوە،‮ ‬بووەتە جێگای‮ ‬ستایشی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬هاووڵاتییان،‮ ‬لە ئێستادا ئومێدەكان بە كابینەی‮ ‬داهاتوو بۆ بەجێ گەیاندنی‮ ‬دروشمەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرەو بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز كە برا گەورە سەرپەرشتی‮ ‬دەكات زۆرن‮.‬ بێشك ئەوەی‮ ‬لە جەنابی‮ ‬كاك مەسروور بارزانی‮ ‬چاوەڕوان دەكرێت ئەوەیە،‮ ‬كە بە دەستێكی‮ ‬پۆڵاین لە هەموو گەندەڵكار و كەمتەرخەمان بدات و‮ ‬ڕێگای‮ ‬ئەوەیان پێ نەدات،‮ ‬گاڵتە ‬بە چارەنووسی‮ ‬گەلەكەمانەوە بكەن و سەروەت و سامان و داهاتی‮ ‬میللەتەكەمان بە بە سوودی خۆیان تەخشان وپەخشان بكەن بە بێ‌ رٍەچاوگرتنی خۆشەویستنی گەل و وڵات كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان و گشت دڵسۆزانی كوردستانە ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top