سەرۆك بارزانیی، رابەر، ئیرادە،هێز وشكۆیی گەلی كورد ..

سەرۆك بارزانیی، رابەر، ئیرادە،هێز وشكۆیی گەلی كورد ..

گەلی كورد خاوەنی نەتەوەی زیندووە، بۆیە خاوەنی چەندین سەركردەی مەزنیشە،دیارترینیان تا ئێستا مستەفا بارزانی بووە كە نازناوی باوكی كوردی بۆ كرا بە ملوانكەو بە گەردنی بەرزییەوە كرا،دیارە قۆناخی ئەوكاتی مستەفا بارزانی نەمر قۆناخێكی زۆر سەخت بوو ،بۆیە نەك هەر تەنها باوكی كورد بەڵكو بۆ كوردەكان هێرودوت ئاسا بووە بە باوكی مێژووش .مێژوو سەڵمێنەری ئەو ڕاستییە كە سەرۆك مەسعود بارزانی هەر لەخۆڕا نەبووەتە سەرۆكی كوردستان ،گەورەترین خاڵی وەرچەرخانی هێژا مەسعود بارزانی لەوەوە دەستپێدەكات كە توانی كۆتایی بە شەڕی ناوەخۆ بهێنێت،كۆتاییپێهێنانی شەڕی ناوەخۆی كوردستان. گەورەیی هێژا سەرۆكبارزانی لەوەدابوو،كوردستان وەكو روسیا نەك هەر دەوڵەتێكی گەورە نەبوو،بەڵكو نیشتمانێكی سووتماكی لكێنراو بوو،بۆیە راگرتن و كۆتاییپێهێنانی شەڕەكە زۆر گرنگ و مێژوویی بوو.لەماوەی ئەو چەند ساڵەی سەرۆكایەتیكردنیشیدا، 1- بەكارهێنانی سیاسەتی نەرم .سەرۆك مەسعود بارزانی لە دوای راپەڕینی بەهاری 1991 هەمیشە هەوڵیداوە كوردستان ئارام و جێگیر بێت،رێككەوتنی پەنجا بە پەنجای دوای هەڵبژاردنی 1992 راستی ئەمە دەسەلمێنێ، لەگەڵ رژێمی بەغداش هەوڵی ئەوەی دەدا جارێكی دیكە كورد رووبەرووی كۆچڕەوی ملیۆنی و ئاوارەیی نەبێتەوە، غاندی یش لەم بارەیەوە كاتێ سیاسەتی ناتوندوتیژی كردبووە بەرنامەی تێكۆشانی،دەیگوت سیاسەتی ناتوندوتیژی مانای ترسنۆكی نییە،بەڵكو ئامرازێكە بۆ زیاتر دەركەوتنی زوڵم و زۆری دوژمن بەرامبەر بە گەلی هیند.2- داكۆكیكاری تەواویی مافەرەواكانی كورد و كوردستان 3- گشت هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ئیرادەی كوردو تەواوی گەلی كوردستان خستەگەڕ.4-پاراستنی ئەزموونی دەستووری كوردستان ، لە چەنگ درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و ئینجا پیلانگێری داگیركەران ..5- سەرٍكەوتنی گەورەترین پرۆسە و ماف ئەویش ریفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان بوون كە پەیامی گەلێكی خاك داگیركراو و مافخوراویی گەیاندە هەموو جیهان .5- شكاندنی هەموو ئەو هەوڵ ومەڕام و گەمارۆدانانە كە ئامانجیان لاوازكردنی پێگەی كورد و پاشگەزكردنەوەی بوو لە داخوازییە رەواكانیی.6- داكۆكیكردن بۆ دروستكردنی یەكریزی و پێداگری كردن لە سەر گشت مافی كوردان ل بەشەكانی تر و زۆر جاریش سەرۆك بارزانیی تووشی كێشە و گرفی گەورە بۆتەوە..بە درێژایی مێژووی 28 ساڵی رابردوو هیچ سەركردەیەك بەقەد سەرۆك مەسعود بارزانی ئیرادەیەكی پۆڵایین و لەبن نەهاتووی نەبووە. بوونی ئەم ئیرادەیەی سەرۆك بارزانی هەمان ئیرادەی غاندیمان بیردەخاتەوە ، بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە غاندی ئیرادەكەی بەكارهێناو نازناوی رووحێكی مەزنی بەباڵادا بڕا، پێموایە ئەگەر سەرۆك بارزانی ش ئیرادە لەبن نەهاتووەكەی بەكار بهێنێ، نەك تەنها نازناوی رووحێكی مەزنی بەباڵادا دەبڕدرێ، سەرۆك مەسعود بارزانی لە هەرسێ بزووتنەوە شۆڕشگێڕی و نیشتمانی و رەمزییەكاندا ئاوێتە بووە،خۆی پێشمەرگەبووەو رابردوویەكی پڕ لە گیانفیداكاری بۆ گەلەكەی رەنگرێژكردووە، كە كتێبێكی سەدهەزار لاپەڕەیی لە قۆناخی بزووتنەوەی رزگاریخوازیدا بۆ رەنگرێژكردووە، لە قۆناخی بزووتنەوەی نیشتمانی تەنها بە پشتبەستن بە نەتەوەكەی وتوویەتی نابێ جارێكی دی كوردستان ببێتەوە پێخوستی داگیركەران و سەرۆك بارزانی گەورەترین كۆسپ بووە بۆ هاتن و دەستتێوەردانی وڵاتانی هەرێمی و هەر وڵاتێكی دیكە. زۆر خەسڵەتی دیكەی گرنگی سەرۆك مەسعود بارزانی وایان كردووە، كە بە یەكێك لە بەهێزترین سەرۆكەكانی سەدەی بیست و یەك ناوزەد بكرێت، چونكە ئەركی سەختی مەسعود بارزانی دروستكردنی ئەو قەوارە سیاسییەیە كە بە درێژایی مێژوو لێیان زەوت كردین،بارزانی بە حیكمەتەكانی خۆی خەریكە وەریدەگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموومان بۆ ئەو سەرۆكە ئامادەی قوربانیدان بین، مادام ئەو بۆ گەلی كوردستان لە خەباتی نەپساوەو قوربانیدانە.ئەوەی نەیارانی كورد و داگیركەرانی قەڵس و تووشی شپرزە كردۆتەوە ، پۆست وپایەكەی سەرۆكایەتی هەرێم نییە ، چونكە سەنگەری پێشمەرگە پیرۆزترین شوێنە بۆ سەرۆك بارزانی ، نە كورسی و پایە و پاساوهێنانەوە هەندێك لایەنی بەكرێگیراو یی وڵاتانی ئیقلیمی .

كێشەی سەرەكی نەیارانی كورد ئەوەیە كە سەرۆك مسعود بارزانی ، وەك كاریگەرترین كەسایەتی نەتەوەیی پێداگری لە سەر مافەتەنەوییەكان و دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان دەكات . ئەمەش وایكردووە دوژمنان گوشاری زۆر لە سەر ئەو لایەنە بە ناو كوردستانی دژی سەرۆك بارزانییە ..

سەرۆك مسعود بارزانی ، چ وەك پێشمەرگەیەكی تێكۆشەر و چ وەك كەسایەتییەكی كارێزمان خاوەن پێگە و كاریگەری خۆی لە سەر پرسە نەتەویی و ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەكان هەیە و كێشەی سەرەكیی نەیارانی كورد ئەوەیە كە بارزانی بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە لە بەدیهێنانی دەوڵەتی كوردستان پاشگەز بێتەوە ،ئەوەش وایكردووە و سەرۆك بارزانی گەورەترین كۆسپ و شێرپەنجە بێت و بۆ دوژمنانی كوردستان .

بۆیە ، كێشەی نەیارانی كورد و بەكرێگیراوەكانیان پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كوردستان نییە بەڵكو شەخسی سەرۆك بارزانیی چونكە رێگرە لە بەردەم جێبەجێی كردنی مەرٍامی نەیارانی كورد وكوردستان
سەرۆك بارزانی بە درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتی و كوردایەتی خزمەتی گەلی كوردستانی كردووە و لەو رۆژەوەی كە لە ژێر ئاڵای كوردستان لە مەهاباد لە دایكبووە و لە بنەماڵەیەكی شۆرشگێرو كوردپەروەر دەست بە تێكۆشان و كوردایەتیكرددووە .سەرۆك بارزانی تەنها سەرۆك و كەسایەتیی سیاسی كوردە كە هەمیشە پێداگیریی لەسەر بوون بەدەوڵەتی كوردی و سەربەخۆیی كوردستان و رزگاركردنی پارچەكانی تری كوردستان دەكات و سازش لەسەر هیچ ماف و ئازادییەكی كورد ناكات.سەرۆك مسعود بارزانی ، بەدرێژایی خەباتی و تێكۆشانی پرشانازیی بە كردەوە سەڵماندوێتی كە سەرۆكێكی بە تەواو واتاكان نەتەوەییە و هیچ كات بۆ حزبەكەی هەوڵی نەداوە بەڵكو لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی میللەتەكەی هەوڵی داوە و رووبەرووی هەرٍەشە و مەترسیی زۆربۆتەوە لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، ئەوەی سەرۆك بارزانیی دەیكات جێگای ستایشی زۆربەی سەرۆكی وڵات و خەڵكی دونیایە، كە چۆن لەگەڵ حكومەتێكی وەكو حكومەتی عێراق دەتوانێت مامەڵە بكات، كە تا ئێستاش بە جۆرەها شێواز دژایەتی گەلی كورد دەكات، پەیوەندی سەرۆك لەگەڵ زۆربەی سەرۆكی وڵاتانی دونیا لە ئاستێكی بەرزدایە، ئەمەش لەم دوایانە زیاتر دەركەوت، كە چۆن لە كاتی هێرشەكانی داعش و داگیركەران بۆسەر هەرێمی كوردستان، هاتنە سەر خەت و یارمەتی هێزی پێشمەرگەو گەلی كوردیاندا، گەر هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی نەبووایە دەكرا بارودۆخەكە زۆر خراپتر بووایە، لە ئێستادا پێویستیمان بە سەرۆك بارزانیە، سەرۆك خۆی بە سەرۆكی كەمە نەتەوەییەكان و بۆ ئافرەتان و قوتابیان و لاوان و مامۆستایان و گشت چین و توێژەكان، خەمخۆرترین كەسە خەمەكانیشی لە خەمی هەمووانمان زیاترە، چونكە ئەو سەرۆكی هەرێمە، ئەم سەرۆك هەرێمەشمان بەردەوام بە جل و بەرگی كوردی و جامانەكەی سەری شانازی بە كوردبوونی خۆیەوە دەكات، مەگەر بۆ سەردانێكی فەرمی دەرەوەی وڵات نەبێت سەرۆك جگە لە جلی كوردی جلی تری نەپۆشیووە، ئەمەش دەریدەخات سەرۆك بارزانی چەندە لە خەمی ناسنامە و مێژوو فەرهەنگی نەتەوەی كورد دایە.
Top