ئایندە گەش لە سایەی ھەر دوو بناغەدانەری سەقامگیری و ئاوەدانی ..
July 25, 2019
وتار و بیروڕا
ھەموو ستراتیژییە ئابوری و ئاوەدانیەکانی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی لەسەردەمی سەرۆکایەتی حکومەت بوونەتە بناغە بۆ ھەنگاوی داھاتوو، وزەی نەوت و گاز و بۆڕی نەوتی کوردستان نەخشەی ئابووری داھاتوون بۆ ئابوری ناوچەکە، ژێرخانی بازرگانی و فەرھەنگی و پیشەسازی و زانستی…ھتد بەرھەمی حکومڕانی چەند ساڵەی ماڵباتی بارزانن لە ھەرێمی کوردستان کە ئیلھام و پاڵپشتی لە جەنابی سەرۆک بارزانی وەرگرتووە و تا ئیستاش لەو پاڵپشتییە بەردەوامە.کاتیک کوردستان لە نێوقەیران و گرژی و ئاگردا بووە، دەوڵەتێک تا سەر ئیسقان تیرۆرست و خوێن رێژ بە شەورۆژێک لە تەنیشت کوردستان ھەڵتۆقی بە قوربانیدانی پیشمەرگە و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک گەوترین شکستی لەسەر دەستی پێشمەرگە پێ گەیشت کە جیھانی سەرسام کرد، لە نێو ئەو ئاگرەدا ناوخۆی کوردستان لە سایەی جەنابی کاک مەسرور بارزانی ئارامترین ناوچەی رۆژھەلاتی ناوەڕاست بوو ھەر ئەم ستراتیژیەتەش بوو پێشمەرگە و کوردی کرد بە بەشێک لە ستراتیژیەتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر کە تاوەکو ئێستاش لە نێو ئەو ستراتیژیەتە ماوەتەوە کە پێ دەچێت تا کۆتایی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سوریا و ئێران و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێویستییان بە ھاوپەیمانێتی کوردستان ھەبێت کە تازە نانوانن بە ئاسانی دەستبەرداری ببن، بۆیە کوردستان ئیستا لە ھەموو ساتەکان زیاتر پێویستی بە حکومەتێکی بەھێز ھەیە کە ئەویش پێویستی بە ڕابەریەتیکردنی کەسانی دڵسۆز و بە ئەزموون ھەیە لە لایەکی تریشەوە کەسانی خاوەن ھەیمەنەی نیشتیمانی و نەتەوەیی وەکو ھەردوو قوتابیەکەی جەنابی سەرۆک کە ئێستا ڕابەرایەتی کوردستانیان گرتۆتە دەست.
گرنگترین ئەو کارانەی کە پارتی و بارزانیی وەک ستراتیژ لە رابردوو ئێستا و داھاتووش ھەیەتی بریتییە لە بەرزڕاگرتنی شکۆی کوردو کوردستانیان کە ھیچ کاتێک سەریان بۆ دژمن نەچەماندووە، ھەرکاتێکیش کوردستان کەوتبێتە بەر مەترسی سەربەرزانیە جەنگی مان و نەمانیان کردووە و کوردیان پاراستووە، بۆیە خەڵکی کوردستان ئەگەر ڕای سیاسیشان لەگەڵ پارتی نەبوبێت بەڵام دەزانن ئەوان لە ھەموو کەس ئەمینترن ئەو ولاتەیان پێ بسپێرن، چاوەڕوانی مەزن لە کابینەی نوێی جەنابی کاک مەسرور دەکرێت کەلە سەرووی ھەموویانەوە تەواوی سێکتەرەکانی حکومڕانی بە نیشتیمانی بکرێت و دادپەروەری ببێتە بنەمایی پاداشت و سزا کە پاڵپشت بە ئەزموونی دەوڵەتداری سەرۆکی ھەرێم قۆناغێکی نوێ لە دیبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی حکومەتی نوێ دێتە ئاراوە کە دەبێ ھەموومان پشتیوان و ئامادە بین ..