ئایندە گەش لە سایەی ھەر دوو بناغەدانەری سەقامگیری و ئاوەدانی ..

ئایندە گەش لە سایەی ھەر دوو بناغەدانەری سەقامگیری و ئاوەدانی ..
لە ماوەی رابردوودا، کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا تێپەرٍی ، ئەوەی ھەموو واقعیبیان ناتوانن نکۆڵی لێ بکەن ، ھەموو ئەو پێشکەوتن و سەقامگیرییە کە توانیی متمانەیەکی زۆر و پێگەیەکی بەھێز و سیمایەکی جوانی کوردستان لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیھان پیشانی ھەموو دونیا بدات دوو کارەکتەری‮ ‬حوکمڕانی‮ ‬لە کوردستان ھەریەکە بە شێوازی‮ ‬خۆی‮ ‬کوردستانیان گەیاندە رۆژگارێک کە وڵاتانی‮ ‬و زلھێز و ئیقلیمی‮ ‬ناتوانن نکۆلی‮ ‬لە پێگەی‮ ‬گرنگ و جیوسیاسی‮ ‬و ستراتیژی‮ ‬و ئابووریەکەی‮ ‬بکەن بە تایبەتی‮ ‬لە ئێستا کە ھاوکێشە سیاسیەکانی‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەردەوام بەرکەوتەی‮ ‬نوێ دێنە ئاراوە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

ھەموو ستراتیژییە ئابوری‮ ‬و ئاوەدانیەکانی‮ ‬جەنابی‮ ‬کاک نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەسەردەمی‮ ‬سەرۆکایەتی‮ ‬حکومەت بوونەتە بناغە بۆ ھەنگاوی‮ ‬داھاتوو،‮ ‬وزەی‮ ‬نەوت و گاز و بۆڕی‮ ‬نەوتی‮ ‬کوردستان نەخشەی‮ ‬ئابووری‮ ‬داھاتوون بۆ ئابوری‮ ‬ناوچەکە،‮ ‬ژێرخانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و فەرھەنگی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬و زانستی‮…‬ھتد بەرھەمی‮ ‬حکومڕانی‮ ‬چەند ساڵەی‮ ‬ماڵباتی‮ ‬بارزانن لە ھەرێمی‮ ‬کوردستان کە ئیلھام و پاڵپشتی‮ ‬لە جەنابی‮ ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬وەرگرتووە و تا ئیستاش لەو پاڵپشتییە بەردەوامە‮.کاتیک کوردستان لە نێوقەیران و گرژی و ئاگردا بووە،‮ ‬دەوڵەتێک تا سەر ئیسقان تیرۆرست و خوێن رێژ بە شەورۆژێک لە تەنیشت کوردستان ھەڵتۆقی‮ ‬بە قوربانیدانی‮ ‬پیشمەرگە و‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک گەوترین شکستی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬پێشمەرگە پێ گەیشت کە جیھانی‮ ‬سەرسام کرد،‮ ‬لە نێو ئەو ئاگرەدا ناوخۆی‮ ‬کوردستان لە سایەی‮ ‬جەنابی‮ ‬کاک مەسرور بارزانی‮ ‬ئارامترین ناوچەی‮ ‬رۆژھەلاتی‮ ‬ناوەڕاست بوو ھەر ئەم ستراتیژیەتەش بوو پێشمەرگە و کوردی‮ ‬کرد بە بەشێک لە ستراتیژیەتی‮ ‬ھاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆر کە تاوەکو ئێستاش لە نێو ئەو ستراتیژیەتە ماوەتەوە کە پێ دەچێت تا کۆتایی‮ ‬یەکلاکردنەوەی‮ ‬دۆسیەی‮ ‬سوریا و ئێران و رۆژھەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست پێویستییان بە ھاوپەیمانێتی‮ ‬کوردستان ھەبێت کە تازە نانوانن بە ئاسانی‮ ‬دەستبەرداری‮ ‬ببن،‮ ‬بۆیە کوردستان ئیستا لە ھەموو ساتەکان زیاتر پێویستی‮ ‬بە حکومەتێکی‮ ‬بەھێز ھەیە کە ئەویش پێویستی‮ ‬بە‮ ‬ڕابەریەتیکردنی‮ ‬کەسانی‮ ‬دڵسۆز و بە ئەزموون ھەیە لە لایەکی‮ ‬تریشەوە کەسانی‮ ‬خاوەن ھەیمەنەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬وەکو ھەردوو قوتابیەکەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک کە ئێستا‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬کوردستانیان گرتۆتە دەست‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

گرنگترین‮ ‬ئەو کارانەی کە پارتی و بارزانیی وەک ستراتیژ لە رابردوو ئێستا و داھاتووش ھەیەتی بریتییە لە بەرزڕاگرتنی‮ ‬شکۆی‮ ‬کوردو کوردستانیان کە ھیچ کاتێک سەریان بۆ دژمن نەچەماندووە،‮ ‬ھەرکاتێکیش کوردستان کەوتبێتە بەر مەترسی‮ ‬سەربەرزانیە جەنگی‮ ‬مان و نەمانیان کردووە و کوردیان پاراستووە، بۆیە خەڵکی‮ ‬کوردستان ئەگەر‮ ‬ڕای‮ ‬سیاسیشان لەگەڵ پارتی‮ ‬نەبوبێت بەڵام دەزانن ئەوان لە ھەموو کەس ئەمینترن ئەو ولاتەیان پێ بسپێرن،‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬مەزن لە کابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬جەنابی‮ ‬کاک مەسرور دەکرێت کەلە سەرووی‮ ‬ھەموویانەوە تەواوی‮ ‬سێکتەرەکانی‮ ‬حکومڕانی‮ ‬بە نیشتیمانی‮ ‬بکرێت و دادپەروەری‮ ‬ببێتە بنەمایی‮ ‬پاداشت و سزا کە پاڵپشت بە ئەزموونی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬سەرۆکی‮ ‬ھەرێم قۆناغێکی‮ ‬نوێ لە دیبلۆماسیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬حکومەتی‮ ‬نوێ دێتە ئاراوە کە دەبێ ھەموومان پشتیوان و ئامادە بین ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top