دوو ئەندازیار و سەركردەی متمانەپێكراو وبەهێز..
July 24, 2019
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان بە هۆی هەڵكەوتە جوگراقییەكەوە ، كەوتۆتە چەقی مڵمڵانییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاـی ناوین ، بۆ دەبینن كە سەرٍەرایی ئەوە خودی خۆی خاوەن پرسێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە ،بەڵام لە هەمانكاتیشدا بە هۆی ئەو ناكۆكییانەوە زیانی زۆر بەركەوتووە ، لەگەڵ هەموو ئەو مەترسیی و هەرٍەش و گوشارانەشدا بە هۆی گرتنەبەری سیاسەتێكی حەكیمانە توانیوێتی دەسكەوتەكان و هەرێمەكەی بپارێزێت ،ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردیش بكەین دەبینن كە ، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی كە بە ئەندازیاری ئاوەدانی و سەركردەی خۆبەخاوەن زانی گەل و وڵات ناسراوە، لە هەمان كاتیشدا سیاسەتمەتدارو دیپلۆماتێكی سەركەوتووە و دەتوانێت گەلەكەی لە قەیرانە سەخت و دژوارەكان ڕزگار بكات و خاوەن ئەزمونێكی دەوڵەمەندە لە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان.
مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییە ، كە قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان هەمیشە لە پرسە هەستیار و چارەنووسسازەكاندا خۆی بە بەپرسیار زانیووە و هیچ كات خۆی ناداوەتەوە داوە و هەمیشە بەرگریكار و داكۆكیكاری مافەرەواكانی كورد و كوردستان بووە ، هەڵوێستە نیشتیمانیی و كوردپەروەرییەكان بە تایبەت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو دا و متماە بەخیشینی گەلی كورد وایانكرد كە ، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەیێكی بێ ڕەكابەر لە گوڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا 45 كورسی بەدەستهێنا بە جیاوازییەكی زۆر لە گەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان مافی ڕەوای خۆیەتی پۆستە سیادیەكان وەربگرێت وەك براوەی یەكەم ببێتە لایەنێكی سەرەكی بۆحكومڕانی كردنی هەرێمی
شایانی باسە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی كە بە ئەندازیاری ئاوەدانی و سەركردەی خۆبەخاوەن زانی گەل و وڵات ناسراوە، لە هەمان كاتیشدا سیاسەتمەتدارو دیپلۆماتێكی سەركەوتووە و دەتوانێت گەلەكەی لە قەیرانە سەخت و دژوارەكان ڕزگار بكات و خاوەن ئەزمونێكی دەوڵەمەندە لە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان.
بۆیە هەڵبژاردنی بەڕێزیان بۆ سەرۆكایەتی كردنی هەرێمی كوردستان خوی لەم پڕنسیپە دیموكراسییەدا دەبینێتەوە، ئەویش پرنسیپی دانانی كەسی شیاو لە شوێنی گونجاودا كە بێگومان سەركردەیێكی شارەزا و لێهاتوو و بەئەزمون و شیاوە بو شوێنێكی وەها هەستیار.
ڕێزدار مەسڕور بارزانیش كە ڕاسپێردراوە بو پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەك سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڕێزیان كەسایەتییەكی سیاسی، كارگێڕی، دیپلۆماسی، ئەمنی سەركەوتووە و ئەوەی سەلماندووە بۆ ناوخۆ و دەرەوە كە خاوەن نوانایێكی زۆرە و كەسایەتیەكی زور شیاوە بو ئەم پۆستە جەنابی مەسروو بارزانی كە دەیان ساڵە قوڕسترین ئەركی پێ سپێدرابوو بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستاوە و توانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بپارێزێت و سەركەوێت بە سەر ناحەزان و نەیارانی كورد كوردستاندا و مایەی شانازی هاونیشتمانیانی كوردستانە.
بویە بە دڵنیاییەوە ئەم دوو سەركردە مەزن و لێهاتووە دەتوانن لە چوار ساڵی ئایندەدا كوردستانێكی بە هێز و گەشەسەندوو بونیادبنێن بەرەو كوردستانیكی بەهیزتر ..
بۆیە هەڵبژاردنی بەڕێزیان بۆ سەرۆكایەتی كردنی هەرێمی كوردستان خوی لەم پڕنسیپە دیموكراسییەدا دەبینێتەوە، ئەویش پرنسیپی دانانی كەسی شیاو لە شوێنی گونجاودا كە بێگومان سەركردەیێكی شارەزا و لێهاتوو و بەئەزمون و شیاوە بو شوێنێكی وەها هەستیار.لە ئێستاشدا ڕێزدار مەسڕوور بارزانیش كە ڕاسپێردراوە بو پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەك سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڕێزیان كەسایەتییەكی سیاسی، كارگێڕی، دیپلۆماسی، ئەمنی سەركەوتووە و ئەوەی سەلماندووە بۆ ناوخۆ و دەرەوە كە خاوەن نوانایێكی زۆرە و كەسایەتیەكی زور شیاوە بو ئەم پۆستە جەنابی مەسروو بارزانی كە دەیان ساڵە قوڕسترین ئەركی پێ سپێدرابوو بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستاوە و توانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بپارێزێت و سەركەوێت بە سەر ناحەزان و نەیارانی كورد كوردستاندا و مایەی شانازی هاونیشتمانیانی كوردستانە.بویە بە دڵنیاییەوە ئەم دوو سەركردە مەزن و لێهاتووە دەتوانن لە چوار ساڵی ئایندەدا كوردستانێكی بە هێز و گەشەسەندوو بونیادبنێن و هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە ببەن.