قوتابخانەی بارزانیی، ڕەشماڵێكی نەتەوەیی لە پێناو بەدیهێنانی مافە رواكان..

قوتابخانەی بارزانیی، ڕەشماڵێكی نەتەوەیی لە پێناو بەدیهێنانی مافە رواكان..
ئامانج لە دروستكردنی پارتیی تەنیا وەك حزبێك نەبووە بەڵكو وەك رٍەشماڵێكی گەورە و قوتابخانەی كوردایەتیی یووە كە تێیدا هەمووان لە پێناو تێكۆشان بۆ گەرٍاندنەوەی مافەداگیركراوەكان گردبكاتەوە . هەروەها هەموو هەوڵ و تێكۆشانەكانی سەرۆك بارزانی، چ لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەیە كە میللەتی كورد لە بێ دەوڵەتیی و ژێر دەستی رزگار بكات ، بۆ ئەوەی هیچی تررووبەرووی مەترسیی ئەنفاڵ ،كیمیا باران ، چەكی ئابووری و چەوشانەوە دەبینەوە .بیركردنەوە و تێروانینی سەرۆك مسعود بارزانی، بەردەوامی هەمان رێبازی بارزانی نەمرە كە كوردانە و نەتەوەیی بوو ، بەكردەوەش ئەوە سەڵمێندرا ..یركردنەوەی سەرەكیی بارزانی-ی نەمر تەنیا بیركردنەوە بوو لەوەی كە چۆن هەموو كورد و كوردستانییەكان پێكەوە بە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی خەبات بكەن بۆ ئەوەی كورد ببێتە خاوەنی كیانی خۆی و بە مافەكانی خۆی بگات، ئەم بیركردنەوەیەشی تەنیا بۆ باشوری كوردستان نەبوو، بەڵكو بۆ هەر چوارپارچەی كوردستان بوو، لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی هەر چوار پارچەی كوردستانیش پێوەندی هەبوو، ئەمەش مانای ئەوەیە چەمكی حزب لای مستەفا بارزانی بەو جۆرە نەبووە كە حزبێك دابمەزرێت و ئەم حزبە ئایدیۆلۆژیەتێكی دیاریكراو بەسەر خەڵكدا فەرز بكات، یان ئەوەی حزبەكان پێی دەڵێن تەسقیفی خەڵك بكەن بۆ ئەوەی خەڵك هان بدەن بۆ ئەوەی پێوەندی بە حزبەكەوە بكەن، نەخێر، لە بیركردنەوەی مستەفا بارزانی- دا، ئەمە تەواو پێچەوانەیە، لەبەر ئەوەی چەمكی حزب لای جەنابی بارزانی بەوجۆرە بوو، چۆن حزب بتوانێت رایەڵەیەكی بەهێز لە نێوان سەرجەم بیروبۆچوونە جیاوازەكان و پارچەكانی دیكەی كوردستان و سەرجەم كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی كوردستان دروست بكات، هاوكات لەگەڵ ئەوەدا بوو تایبەتمەندی هەر پارچەیەكی كوردستان وەك خۆی بپارێزرێت. لێرەدا جێگەی خۆیەتی بۆ نەوەكانی ئێستا ئاماژە بەوە بكەم، بۆچوونی بارزانی بۆ شۆڕش و حزب بەو جۆرە بوو، كاتێك كورد شۆڕش دەكات، پێویستە حزبێكی هەبێت و ئیدارەی ئەو شۆڕشە بەڕێوە بەرێت و جۆرێك لە رێكخستن و ئیدارەیەكی سەركەتوو بۆ ئاراستەكردنی شۆڕش و بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادكراوەكان دروست بكات، ئەمەش بەو مانایەی لای مستەفا بارزانی، حزب ئامرازێكی پێویست بووە بۆ ئەركی خۆی كە رێكخستن و بەڕێوەبردنی شۆڕش بووە، نەك حزب ئامانجێك بێت.
رێبازی بارزانیی ئەو رێگە پر هەوراز و نشێویی كوردایەتییە كە لەگەڵ سەختی و ناخۆشییەكان دا ، لەگەڵ پیلانگێری و ئەنفاڵ و كیمیا باران و كۆچرٍەو و سەرما و گەرما و كۆچرٍەو و ئاورەیی و پەنابەری و دەیان و سەدان چیرۆكی راستەقینەی تر گەشەكردووە و تێكۆشاوە و تێدەكۆشی لە پێناو پاراستی مێژوویی دوێنی شانازیی و ئەمرۆیی سەرفرازیی و سبەی سەركەوتنی یەكجاریمان .زیاتر لە نیو سەدە، بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان لەگەڵ ناوی سەركردەی مەزنی گەلی كورد مەلا مستەفا بارزانی وابەستە بوو، ئەم مێژووە وابەستەیە ی زیاتر لە نیوە سەدە تێكۆشان و دانانی بناغەی خەباتی شۆڕشگێڕانەی دیموكراسی كوردستان بوو و بارزانی نەمر بەوپەڕی حیكمەت و لێزانی و شارەزاییەوە كەلەپوورێكی نیشتیمانی بەناوی خۆیەوە جێهێشت.تا ئێستاش ئەو مەشخەڵە پڕ لە رووناكیەی بارزانی نەمر دایگیرساند، لە رێبازی كوردایەتیدا بەردەوامە و رۆژ بەرۆژ رووناكتر دەبێتەوە، هەر ئەو سەركردەیە بوو ڕێبەرایەتی گەورەترین شۆڕشی نەتەوەیی كە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو كرد وئەو شۆڕشەش بە دەركردنی ریكه وتنی 11 ی ئاداری 1970 تەواو بوو كە یەكێك بوو لە گەورەترین دۆكیۆمێنتی مێژووی كورد لە سەدەی رابردوود .امستەفا .بارزانی ئەو سەركردە نەمرەیە كە بەیداخی كوردایەتی هەمیشە لە دڵ و كار و هزره روناكەكەی دا بوو، بۆیە تا ئێستاش لە دڵی كورد دا دەژی وگەڵی كورد یش لەسەر هەمان ئەو ڕێبازە دەڕوات كە سەرۆك مسعود بارزانی رێبەرایەتی دەكات وئێمەش لە دوای ئەوداین لە م رێبازه پیروزه كوردایەتیه دا .رێبازی بارزانی رێبازی كوردایەتی و قوربانیدان و فیداكاریە، بۆیە ئەو سەركردەیە تا ئێستاش سەرچاوەی سەرەكی بەردەوامیمانە لە پاراستنی نەتەوە و نیشتیمان و ئەو كەلەپوورەی بۆوتە مەشخەڵی رووناك كەرەوەی رێگەی تێكۆشەران ولە دڵی ملیۆنەها كورد دا ماوە و لە هەموو بەشەكانی كوردستان دا بۆتە ئیلهامێك بۆ هەموو بزاڤەكانی رزگاریخوازی كوردستان و چەندین نەوەی ئەم گەلەش لەسەر ئەم رێبازەوە پێگەیشتوون. بۆیە پارتی و رێبازی بارزانیی واتا كوردایەتیی ، سەبر و لە خۆبوردەیی و خزمەتكاری گەل و نیشتیمان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و تێكۆشان بۆ گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان و گەیشتن بە كەنارٍی دڵنییایی و هێنانەدی ئاواتی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و خەباتی دەیان ساڵەی گشت شۆرٍش و بەرخۆدانەكان .
Top