پلان و ستراتیژیه‌ت له په‌روه‌رده
July 21, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان دانانى پلانى ستراتیژی چوار ساڵه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێكه له ئاماژه ئومێد به‌خشه‌كان كه چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى باشى لێ ده‌كرێ. وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش كه ده‌یه‌وێ به‌رنامه و پلانى ستراتیژی بۆ چوار ساڵى ئاینده دابڕێژێ بێ شك هه‌نگاوه‌كانى هه‌ستانه‌وه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان، چونكه داڕشتنى پلانى ستراتیژی مه‌به‌ست لێی بنیاتنان و ئیداره‌دانى سیسته‌مى نوێی په‌روه‌رده و فێركردنه به كۆمه‌لێ داهێنان و په‌ره‌پێدانى نوێ و بیركردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى كاری پاشه‌رۆژ و بنیاتنانى مرۆڤی كوردستانى بێت له كۆمه‌لێ رووه وه، پلان وستراتیژی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه ده‌یه‌وێ له ده‌ستپێكى كابینه‌ى نوێ رابگه‌یه‌نرێ و بكه‌وێته واری جێ به‌جێ كردن بۆ چوار ساڵى ئاینده هه‌ڵگری كۆمه‌لێ ئامانج ده‌بێ مه‌به‌ست لێی جێ به‌جێ كردنیان بێت له‌و چوار ساڵه‌دا به ته‌ماشاكردنى من بۆ پلانه‌كه گرنگه كار له سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكرێ.
1-ده‌سته به‌ركردن و مسۆگه‌ركردنى خوێندن به یه‌كسانى له باخچه و قوتابخانه حكومییه‌كان به گرنگیدانى زۆر ره‌وه.
2-ره‌خساندن و كردنه‌وه‌ى چه‌نده‌ها خولى راهێنان و مه‌شقی به‌رده‌وام بۆ پێش خستنى توانا كارگێڕی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ كارگێڕى سه‌ركردایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن به گشتى.
3-كردنه‌وه‌ى خولى به‌رده‌وام بۆ په‌ره‌پێدانى تواناكانى پسپۆڕى مامۆستایان.
4-ره‌خساندنى كه‌شى ژینگه‌یی له بار له قوتابخانه‌كان بۆ قوتابیان و مامۆستایان و نۆژه‌ن كردنه‌وه و فراوان كردنى قوتابخانه‌كان.
5-پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌رپه‌رشتیارانى سپۆڕى و كارگێڕى دوو ساڵ له سه‌ر یه‌ك كاریگه‌رى له سه‌ر مانه‌وه‌یان هه‌بێت.
6-پێداچوونه‌وه و دانانى سنورێك بۆ ئه‌و هه‌موو خوێندنه ناحكومییه به‌ر بلاوه جودا كردنه‌وه‌یان له یه‌كتری و دوورخستنه‌وه‌یان له بزنس و بازرگانى كردن به په‌روه‌رده و فێركردن، لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مه‌كان له‌و بواره و هاندانى ئه‌وانه‌ى كوالێتى و چۆنایه‌تیان باش بووه . هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاسای خوێندنى ناحكومى.
7-پێداچوونه‌وه و گرنگیدان به پرۆگرامه‌كانى خوێندن له سه‌رجه‌م قوناغه‌كانى باخچه و بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی له هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا و به ئه‌زموون.
8-گرنگیدان به بابه‌ته‌كانى بنیاتنانى مرۆڤ له پرۆگرامه‌كانى خوێندن وه‌كو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بابه‌ته‌كانى ره‌وشت و كارامه‌ییه‌كانى ژیان و پیشه‌یی.
9-چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و كارگێڕى راسته‌قینه له په‌روه‌رده لێپرسینه‌وه و به‌شدارى پێكردن.
10-هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاسای په‌روه‌رده و فێركردن له پێناو په‌روه‌رده و فێركردن بێت، له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى شاره‌زا و پسپۆڕ له په‌روه‌رده.
11- پێداچوونه‌وه به چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌زموونه‌كانى وه‌زاری بۆ قۆناغی نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى و دوازده‌ی ئاماده‌یی.
12-پێداچوونه‌وه به سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردن تاكه ئامانج قوتابی بێت و مامۆستاش هانده‌ر.
13-په‌ره‌پێدانى تواناكان له سه‌ر بنچینه‌ى داهێنان و شاره‌زایی.
14-پێداچوونه‌وه به كۆمه‌لێ رێنمایی و بڕیار كه سه‌رنج و تێبینى لاى په‌روه‌رده‌كاران دروست كردوه.
15-دروست كردنه‌وه و به‌هێزكردنى متمانه و سیقه له نێوان په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه به گشتى و مامۆستایان و قوتابیان به تایبه‌تى.
16-به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى و جێ به‌جێ كردنى پڕه‌نسیپی سزا و پادداشت له سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و دڵسۆزی و پسپۆڕى .
17-داڕشتنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لیه‌تى په‌یكه‌ری كارگێڕى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و تا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان.
18-سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ووڵاتانى پێشكه‌وتوو له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن.
ئه‌وه و چه‌نده‌هاى تر له خاڵى گرنگ كه مه‌به‌ست و ئامانج لێی به‌ره‌ووپێشبردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بێت له هه‌رێمى كوردستان و لێپرسینه‌وه و هه‌نگاونان و هه‌ستانه‌وه و ته‌كاندانى په‌روه‌رده بێت له كوردستان كه هه‌رده‌م له لوتكه بێت له جێ به‌جێ كردن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی