سیاسەتى هەڵەى پ ک ک ....

سیاسەتى هەڵەى پ ک ک ....
سەردەمى چارەسەرکردنى کێشەکان لەڕێگاى شەڕو توندوتیژى بەسەرچووە ، بۆیە ئەو سیاسەتەى (پ ک ک ) پەیرەوى دەکات زور هەلەیە ، بوتە هۆى دروستکردنى مەترسی لە سەر هەرێمى کوردستان و کوردستانى سوریاش، هوکارێکە بۆ بیانو دان و دەستراکێشانى هیزەکانى تورکیا بۆ نێو قولایی ناوچە سنورییەکانمان وەک لە سەر زەوى بە درێژایی سنور (ئەنجام دەدرێت ) ، ڕوژانە گوندو شاروچکەکانى هەرێم بەر شاڵاوى بومبەباران و پەلامار دەکەون ، چەکدارانى پ ک ک بێباکانە خویان لە کەنارى گوندو ئاواییەکاندا حەشاردەدەن و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانمان شەهیدو بریندارو ماڵ وێران دەبن ، ئەمرو لە هەر کاتێکى دیکە زیاتر خوازراوە پ ک ک ، هۆشیارێیتەوە و سنورێک بۆ هەڵس و کەوتەکانى دابنێت ، ئەگەر نیازى هەر جورە کارێکى هەیە پێویستە ڕووى چالاکییەکانى بکاتە ولاتى خۆى ، کە (شوێنى مەبەستە) و یەخەى هەرێمەکەمان بەربدات . لێرەدا ڕاستییەک هەیە دەمەوێ ئاماژەى پێبدەم : ، ئایا لە ماوەى (٣٥) سالى کارى چەکداریدا پ ک ک توانیویەتى تەنها (گوندێک ڕزگاربکات ؟؟) بۆیە ڕاسترو رەواترە گوڕەپانەکانە چوڵبکات و ڕێگا لە بەردەم کارى سیاسی (هەدەپە) و حزبە سیاسییەکانى دیکەى کوردستانى تورکیا والابکات .، چونکە پەیرەوکردنى شیوازى خەباتى سیاسی لە چوارچیوەى دام و دەزگا فەرمییەکاندا سەبارەت بە (هەدەپە) و لە نێو کومەڵگادا سەبارەت بە حزبەکانى دیکە ، (تاراددەیەک لە تورکیا ئەگەر بە نیوەچڵیش بێت فەراهەمکراوە) ، زەمینەى پاڵپشتى گەلان و ولاتان لە بە دەستهێنانى مافەرەواکانى گەلەکەمان زیاتر دەرەخسینێ و زەرەرو زیانەکانى گەلەکەمان لەو پارچەى کوردستاندا کەمتر دەکاتەوە . دەبێ ئەوەمان لە بیربێت بیرێکى رەگەزپەرستى توند ڕەو لە تورکیا بالا دەستەوە و لە بیانو دەگەرێت بە هەر شێوازێکى بۆى بلوێت زەرەر بە دەسکەوتە ڕەواکانمان بگەێنیت ، هەڵس و کەوتى قێزەوەنى هەندێ لەو رەگەزپەرستانە بە رامبەر بە ژمارەیەک لە گەشتیارانى هەرێمى کوردستان لە شارى (تەرابزوون) نمونەیەکى بەرجەستەى ئەو بیرکردنەوەیە .بۆیە (پ ک ک ) پێویستە چیتر نەبێتە هۆکارى ئەو بیانووە .
Top