بۆچی پەكەكە لە هەولێر تیرۆری ئەنجامدا و فاشستەكانی تورك بۆچی هێرشیان كردە سەر گەشتیارەكان؟
July 20, 2019
وتار و بیروڕا
كۆتایی هێنانی بە پرۆسەی ئاشتی و لەناو بردنی پێگەی بەهێزی هەدەپە، یەكێك بوو لە دیارترین و نزیكترین ئەو رووداوانەی كە پەكەكە بەكوشتنی دوو پۆڵیس توانی كۆی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا بە قازانجی دەوڵەتی توركیا بشكێنێتەوە، كۆتایی بە یەكدەنگبوونی كورد و بەهێزی هەدەپە بهێنێت كە خەریكبوو دەبووە پارتێكی راستەقینەی گەلی كوردستان لە سیاسەتی توركیادا جێبگرێت بە بوونی بە سێهەم حزب لە توركیا، پەكەكە لەوكاتەدا هێرشی كردە سەر دوو پۆلیس و دەوڵەتی قۆڵی توركیاش زەمینەی هێرشەكەی بۆ بەرژەوەندی كودەتا سەربازی گۆڕی و توانیان واژوو بە ئەردۆگان بكەن لەچوارچێوەی دەوڵەتی قۆڵی توركیادا پێچەوانەی 180 پلە لە سیاسەتی پێشتر دا بانگەشە بكات، ئەمەش بووە هۆكاری تەسفیەی گویلەن و كەسە بەهێزەكانی ناو پارتی دادو گەشە، ئەردۆگان پێچەوانەی توركوت ئۆزاڵ لەوە زوو تێگەیشت كە بوونی پەكەكە زیاتر لە پاسەوانێكی دەوڵەتی قوڵی توركیادا هیچی تر نیە، نوێنەری راستەقینە كورد بە بوونی پەكەكەدا ساختەكراوە، بۆیە هەموو ئاراستەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆی گۆڕی و ئەوە لەرێگای ئۆپزسیۆنی سوریدا بەدەستی نەهێنا لەرێگای پەكەكەدا توانی تا سەرێ كانی و منبچ هەنگاو بنێت”.
ئەردۆگان لە دواین كودەتای توركیادا كەوتە نێو هەڵبژاردنی مانەوەی لەدەسەڵات لەچوارچێوەی دەوڵەتی قۆڵی توركیا یان كۆتایی هاتن بە دەسەڵاتەكە، لەنێوان ئەم دوو هەڵبژاردنە ئەردۆگان بەتەواوی رازی بوو لەچوارچێوەی بەرژەوەندیەكانی دەوڵەتی قۆڵی توركیادا، بە پێچەوانەی 180 پلە پێچەوانەی سیاسەتی پێشووتری هەنگاو بنێت و بەتەسفیەی گویلەن و كەسە بەهێزەكانی ناو پارتی داد و گەشە درێژە بە مانەوەی لەدەسەڵات بدات، ئەوەش بوو ئەردۆگان توانی لەرێگای پەكەكە دا درێژەی داگیركاریەكەی بگەێنێتە منبج”.
سێهەم رووداو كە لە ئێستادا لەناویدا دەژین و لە چركەساتی وەشانی میدیاكانماندایە، رووداوی تیرۆری دبلۆماتكارێكی توركی و هێرشی سەر گەشتیارانی كوردە لە ترابزۆنی سەر دەریای رەشی توركیا، كوشتنی دیبلۆماتكارێكی پێشكەوتوو لە كونسوڵی توركیا لە هەولێر، بەهەموو پێوەرە سیاسیەكان رووداوێكی تیرۆری زەقی پەكەكەیە، كە ئامانج و ئاراستە سیاسیەكانی دەرفەت بە بوونی توركیا دەدات تەسفیەی بەرژەوەندیەكانی خۆی بكات لە كابینەی نوێی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقدا، توركیا لە نزیكبوونەوەی هەولێر و بەغدا دا لەرێگای تیرۆری پەكەكە لەهەولێر دەیەوێت ئامانجەكانی بپێكێت، چونكە توركیا ترسی لە نزیك بوونەوەی هەولێر و بەغدا هەیە و نایەوێت دوو حكومەتی بەهێز لە عێراقدا دروست ببێت، پەیوەندیەكی بەهێزیش هەبێت، بۆیە پەكەكە دەرفەتی تیرۆر بۆ توركیا دەكاتەوە، تا توركیا لەرێگای تیرۆری پەكەكەدا بەرژەوندیەكانی خۆی لە داهاتووی هەردوو كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و كوردستاندا جێگیر بكات، لەهەمانكاتیش دا چونكە رووداوی تیرۆری هەولێر لەدڵدانی كوردە، بۆ تێپەراندنی ئەو گوشار و نەفرەتیەی رایی گشتی لە باشوری كوردستان و باكور و رۆژهەڵات و رۆژئاوایی كوردستان لەسەر پەكەكە لەمەر ئەم تیرۆرە هەولێر، لە ترابژۆنی توركیادا فاشستەكانی تورك ئاراستەی رای گشتی بۆ دژایەتی كورد و تورك دەگۆڕن، بەهێرشی بەرنامە بۆ دارێژراو بۆ سەر گەشتیاران و وە وێنەگرتن و بڵاو كردنەوەی، بۆ ئەوەی هەستی نەتەوەی كورد بورژێنن و نەفرەتی سەر پەكەكە لەمەڕ رووداوی تیرۆرەكەی ناو هەولێر كەم بكەنەوە”.