کەسایەتی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، ھەمیشە کاراکتەرێکی پۆزەتیف بووە .

کەسایەتی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، ھەمیشە کاراکتەرێکی پۆزەتیف بووە .
کەسایەتی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، ھەمیشە کاراکتەرێکی پۆزەتیف بووە . حەکیمانە توانیویەتی ھەموو بوارەکانی خزمەت گوزەرانی و بووژانەو ئاوەدانی بنیات بنێ بۆ کوردستان، ھەروەھا وەک کەسایەتیەکی دبلۆماسی مامەڵە لە ناوخۆ ھەتا عێراق و تا وڵاتانی دەرەوە وشیارانە ئەنجام بدات. لە چوار ساڵی داھاتوو دەتوانێک نەفەسێکی نۆێ بەھەموو بوارە جیا جیاکانی ناوخوو دەروەی کوردستان، مامەڵەیەکی تەندروست بکات”. ھەروەک چۆن لەدوای ڕێفراندۆم توانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ڕۆلێکی گرنگ بگێڕێ لەگەڕاندنەوەی شکۆی وڵات، ‎دڵنیام میژوویەک تۆمار دەکات لەئێستاو تا نەوەکانی داھاتوو شانازی بە کەسایەتی بەڕێزیان. بکرێتھەروەھا بەرێز نێچیرڤان بارزانی، کەسایەتییەکی پراگماتیک و خاوەن ئەزموونێکی دوورودرێژە لەحکومەتداری و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناوە و دەرەوەدا، ئەو لە ماوەی حکومەتداریدا سەلماندویەتی، کە کەسێتییەکی کۆکەرەوەیە و دەتوانێت ‌ھەموو شەبەنگەکان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا بکات. بەرێز نێچیرڤان بارزانی، ئەستێرەیەکی گەشە لە ئاسمانی سەروەرییەکانی ھەرێمی کوردستان کە دەدرەوشێتەوە. وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی سەرۆکی ھەرێمی ومتمانەبەخشین بە بەرێزیان لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و قەبوڵکردنی بێ بێمەڕجی لە لایەن ھێز وو لایەنە سیاسییەکان، ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەو توانیویەتی کاریزما بێت لە بواری دیپلۆماسی و بەرێوەبردن و حوکمێکی باش. ھەرچەندە، ئەوە بەو واتایە نییە کە کەم و کوڕی و رەخنە و گلەیی و نادادپەروەری لە کابینەکانی حکومەت، بونی نەبووە. بەڵام بە لەبەرچاوگرتن و ھەڵسەنگاندنی دۆخە نەخوازراو و پرگرفتە حەقیقی و دروستکراوەکان، ئەو توانیویەتی کوردستانێکی ئارام و ئاوەدان بۆ ھاونیشتیمانیان دروست بکات. لە ئێستاشدا کە سەرۆکی حکومەتی کوردستان لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە راسپیردراوە بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ، بوونی بەرێز مەسروور بارزانیی لە پاڵ ئەزمون و دیپلۆماسیەت و ھێزی نەرمی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات لە گەڵ پشتیوانی بەردەوامی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و دڵسۆزانی کوردستان، دڵنیایی دەدات کە لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتو دەبێت و بەرەو کوردستانێکی بەھێزتر ھەنگاو دەنێین.
بە ھۆی ئەو ھەڵومەرجانە کە لە ماوەی رابردوو رووبەرووی ناوچەکە و عێراق بوونەوە کاریگەرییان راستەوخۆ لە سەر کوردستانیش ھەبوو، کەسانێکی نابەرپرس و ناکوردپەروەر دوور لە ھەموو بەھا کوردبوون ، بە پاساویی جۆراوجۆر بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بە سەر ماڵ و موڵکی کوردستانیان گرت و سەروەت و داھاتێکی بێ وێنەیان بەدەست ھێنا بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئەم خاک و نیشتمانە بەرھەمی خوێنی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانە و رۆژێک دێت کە ئەوان رووبەرووی یاسا و لێپێچینەوە دەنەوە .ھەرێمی کوردستانیش بەدوور نیە لەوە کە ماوەیەکی زۆرە سەری زمان و بنی زمانی بەرپرسان و حزبە سیاسیەکان چاکسازییە ؛ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە لە ھەرێمی کوردستان گەندەڵی و بێ سەروبەری لە سەرجەم دام و دەزگاکاندا ڕەنگی داوەتەوە , واتە واقعی ھەرێمی کوردستان ئەوە فەرز دەکات کە بەزووترین کات دەست بەپڕۆسەی چاکسازی بکرێت لەسەرجەم بوارەکاندا , ھەرچەندە ئەمەش پێویستی بە میکانیزم و ئیرادەیەکی پۆڵاین ھەیە , چونکە راستە پڕۆسەی چاکسازی لە بەرژەوەندی میللەتدایە بەڵام چەند گروپ و تاقمێک تیایدا زەرەر مەند دەبن , لێرەشدا حزبە سیاسیەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو گەورەترین و کاریگەرترین حزب دەبێت ڕۆڵی سەرەکی ببینن لە ھەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و بەدامەزراوەیی کردنی سەرجەم دامو دەزگاکان , واتە پارتی وەکو حزبێکی گەورەو براوە گرنگە لە پڕۆسەی چاکسازیدا لە خودی خۆیەوە دەست پێبکات و دواتر شۆڕبێتەوە بۆ سەرجەم سێکتەرەکان , چونکە ناکرێ پارتی حەفتاو سێ ساڵ خەبات و قوربانیدان بەقوربانی چەندکەسێکی مشەخۆروی ناوحزبەکەی بکات کە ھیچ کاتێک ئاماددەی خزمەتکردن و قوربانیدان بەو حزبە نەبوون , بۆیە پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەروەکو چۆن سەرمەشقی زۆربەی گۆڕانکارییەکان بووە لە مێژووی خەباتی سیاسی خۆیدا ئاواش سەرمەشق و دەستپێشخەری پرۆسەی چاکسازی بێت لە ھەرێمی کوردستان ، چونکە مەحاڵە ووڵاتێکی پێشکەوتوو لە جیھانی ئەمڕۆدا ببینرێت بە قۆناغی پڕۆسەی چاکسازیدا تێپەڕ نەبووبێت ،ھەروەھا زۆریشن ئەو ووڵاتانەی کەلەبەر بەرژەوەندی چەند کەس و تاقمێک بەدەیان ساڵە لە قۆناغێکی دۆگماو چەقبەستووی ماونەتەوە ، بۆیە ھەرێمی کوردستان بۆ زیاتر پێشکەوتن و کرانەوە بەڕووی جیھانی مۆدێرن ، پێویستە ھەریەکە لە سەرۆکی ھەریم و سەرۆکی حکومەت بەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی ھەروەھا بە ھەماھەنگی و دەست لە ناو دەست لەگەڵ پەرلەما ن و حزبە سیاسیە کان شەڕی دەستەو یەخە بکەن لە دژی گەندەڵی و ھەنگاوی جدی بنێن بەڕووی پڕۆسەی چاکسازی ، تاوەکو زەمەنی پێشکەوتن و گەشەی ھەرێمی کوردستان دوانەکەوێت و ھاوشانی ووڵاتە تازە پێگەیشتووەکان ھەنگاو بەرەو پێشکەوتن بنێ و ھەرێمی کوردستان بەرەو کەنارێکی ئارام و ئایندەیەکی گەش ببەن و ئەو بەرپرسیاریەتە ئەخلاقی و مێژووییەی لەسەر شانیانە چ بەرامبەر نەوەی ئێستاو چ نەوەی داھاتوو بەجێ بگەیەنن ببنە جێگای ڕەزامەندی زیاتری گەل و خاک و نیشتیمان و بە دڵنییاییەوە بەپاڵپشتی کوردستانیان کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان بە ھەموو توانایەکەوە ھەنگاوەکانی چاکسازی جێبەجێ دەکات و رووبەرووی گەندەڵکاران دەبێتەوە ..
Top