قوتابخانەی سەربڵندی وبەدەستهێنانی مافەرەواكانی كوردو كوردستان

قوتابخانەی سەربڵندی وبەدەستهێنانی مافەرەواكانی كوردو كوردستان
ئەو رێبازەی كە پشت بە پشت تا بە ئەمرٍۆ بەردەوامە قوربانیی زۆری لە پێناو بەخشراوە و دەبەخشرێ‌ ،چونكە ئامانجێكی راست و رەوایەی هەیە ئەویش بەدەستهێنانەوەی گەشت مافە زەوتكراوەكانی كورد وكوردستانە.گەر لە سەر ئاستی مێژووی خەبات و قوربانیدانی بەردەوامی پارتی دیموكراتی كوردستان سەیر بكەین دەبینین هەر لەسەرەتای دامەزراندنی لە 16 ئابی ساڵی 1946 بە سەرۆكایەتیی باوكی رۆحیی كورد مستەفا بارزانیی دەبینین لەسەر بنچینەی بروابوون بە مافەكانی مرۆڤ و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و ئازادییەكانی تاك و مافی نەتەوەییی كورد و نەتەوەكانی تر لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسیاندا لە پێناوبە دیهێنانی ژیانێكی شەرەف مەندانە پەپێی پرۆگرام گەلێكی زانستی و بەرێگەیەكی دیموكراسی و ئاشتییانە سەرچاوەی گرتوو . هەمیشە تێكۆشاوە وەكو حیزبێكی شۆشگێر تا ئەمڕۆ بەردەوام سوودیشی لە ئەزموونی گەلان وەرگتووە كە لەگەڵ واقیعی كوردستاندا بگونجێت و بە جۆرێك هەمیشە بروای بە خەباتی مەدەنیانە هەبووە بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كوردو هەولدان بۆ دروستكردنی هەرێمێكی سەربەخۆ و لە عێراقێكی فیدرالدا، هەر وەها لە رووی پەیوەندییەكانی لەگەل جیهان و دوونیای دەروەشدا پارتی توانیوەیەتی پەیوەندییەكی بەهێز دروست بكات لە سەر ئاستی دیبلۆماسی و ئابوری و هۆشیاری و پەروەردەیی، بە جۆرێك هەمیشە جێی بایەخی وولاتانی زلهێز بووە لە ناوچەكەدا.
هەموو ئەو گۆرانكارییە سیاسیانەی كە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین دا روودەدەن كاریگەریی تەواویان لە سەر دۆزی كورد هەیە ، بە تاییەت كە گەلی كورد نەیتوانیووە یەكریز و یەكدەنگ داوای مافە رەواكانی بكات .لە ڕاستی دا هەڕەشەیێكە سەد ساڵە بەردەوامە وسەرجاوەكەی دەگەڕێتەوە بو ڕێككەوتنامەكەی سایكس بیكوی ساڵی ۱۹۱٦ ز كە هەتا كو ئەمڕو ئەو دەوڵەتە دەستكردانە وەك خویان ماون و گوڕانكاریان بە سەردا نەهاتووە و ئەو نەخشە سیاسیە ی كە براوەكانی شەڕی یەكەمی جیهانی دایانڕشتبوو . بویە تا ئێستاش دەینین بەریتانیا بەرگری لە مانەوەی نەخشە سیاسیەكە دەكات وەك خوی بهێڵتەوە و دژی هەر گوڕانكاریەكی تازەیە كە بكرێت لە نەخشەی سیاسی ڕووژهەڵاتی ناوەڕاست دا. نەتەوەی كورد لایەنێكی زور گرنگی نێو هاوكێشە سیاسیە كانە لە ڕابردو وە لەئێستا دا ، ،بەریتانیا و هاوپەیمانەكانی،، كوردو خاكی كورستانیان بە جورێكی زور نامەردانە دابەش كرد بەسەر دڕندانەترین دەوڵەتانی ناوچەكەد ،كورد و خاكەكەی بە چەشنێك گەمارۆ درا، بو ئەوەی هەرگیز نەتوانێت ئامانجی نەتەوەیی خوی بپێكێت و ببێ بە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی و ئێستاش بەریتانیەكان بە پلەی یەكەم دێن ، لە ڕێگریكردن لە سەربەخوبونی كوردستان و هەمان سیاسەتی سەد ساڵ بەر لە ئێستا ئەمڕوش پیادە دەكەن و پشتگیری نەیارانی كوردو كوردستان دەكەن. بو لە نێو بردنی هەر هەوڵێك كە كورد بو سەربەخویی بدات. شایانی گوتنە لە ئااكامی نەبونی تەبایی لە نێو ماڵی كوردی دا كورد بە گشتی دوچاری ئەم هەمو نەهامەتی و ماڵوێرانیە بوتەوە تا ئەمڕو ئەگەر كورد ماڵێكی یەكگرتووی هەبایە پێش سەد ساڵ دەوڵەتی كوردستان بەرپا دەبو بە پێی پەیماننامەی سیڤەری سەرەتای ساڵانی بیستەكانی سەدەی ڕابردوو ئێستاش بە هەمان شێوەیە تەنها سەردەم جیاوازە و سیستەمی جیهانی گوڕانكاری بەسەردا هاتووە ئەگینا هەمان سیاسەت و بوچون لە ئارادایە لە دژی چێبونی دەوڵەتی كوردستان و هوكاری سەرەكی دواكەوتنی ئەم ویستە ڕەوایەی نەتەوەكەمان كە سەربەخوییە هەمان پەرتەوازەیی نێو ماڵی كوردیە و نمونەی زیندوش ۱٦/ئوكتوبەری/۲۰۱۷ هەمومان بینیمان چون و بە چ شێوازێك خیانەت كرا وخاكی كوردستان فروشرا بە دوژمنە سەرسەختەكانی دوزی ڕەوای نەتەوەكەمان. لە كوتایی دا بویە دەڵێم هەتا كو ماڵی كورد یەكگرتوو و یەك هەڵوێست نەبێت كورد بە گشتی لە پێگەیێكی زور لاواز دا دەمێنێەوە و ڕوژ دوای ڕوژ لاوازتریش دەبێت وە نە لە سەر ئاستی دەرەكی و نە لەسەر ئاستی ناوخو دا ناتوانێت ئامانجی خوی بپێكێت كەواتە یەكگرتنی كورد مەرجە بو سەركەوتنی یەكجارەكی هەر چەند دوژمنان بە هێزو گەورە بن ناتوانن ڕێگا لە سەركەوتنی كورد و گەیشتن بە مافەەواكانی بگرن..

زیاتر لە حەوت دەیە خەبات و تێكۆشانی وشۆرشێكی بەرفراوان و پڕ لە كوردایەتی پر لە دەست كەوتبوو بۆ نەتەووەی كورد،تاكو ئەمڕۆش لە گەڵدا بێت گەلی كورد هەر چاوی لێیەتی،چونكە شۆڕشێكی پاك و بێگەرد بوو،هەر لە بەر ئەوەی لە دڵ ودەرونی نەتەووەی كورد بە پاكی و بێگەردی ماوەتەوە وە هەر دەشمێنێتەوە ،شۆرشی ئەیلول جگە لەوەی شۆڕشێكی بەرگری و چەكداری بوو لە هەمان كاتدا شۆڕشی بیری نەتەوەی و نیشتیمانی و شۆڕشی بەرەو پێشچونی فەرهەنگی كوردی و كوردستانی بووە،شۆڕشی ئەیلول بەوە لە شوڕشەكانی تر جیا دەكرێتەوە شوڕشێكی سەرتاسەری بۆ، چونكە شوڕشەكانی تر زور فراوان نەبۆن لەناو چەو دەڤەری تێنەدەپەڕین، بەڵام شۆڕشی ئەیلول ئەم بەربەستانەی شكاند نەك شۆڕشی كوردستانی باشور بۆ بەڵكو شۆڕی هەر چوار پارچەی كوردستان بۆ لەم شۆڕشەدا نەتەوەی كورد هەموو پێكەووە ڕویان كردە كوردایەتی بە واتا یەكی تر ئەلقەی شۆڕشی فراوان كردو سەرتاپای كوردستانی گرتەوە هەموو كوردی رژاندە ناو بزوتنەوەی یەكی شۆڕشگێڕی نەتەوەیی كورد پەروەر، ،لەم شوڕشەدا هەستی نەتەوایەتی بەڕادەیەك بەرز بووەوە تاوەكو ئێستاش كاریگەری لە سەر نەتەوەی كورد هەر ماوە ئەمەش بە لێهاتووی سەركردەیەك بۆ كەئەویش باوكی روحی نەتەوەی كورد بارزانی نەمر بۆ كە توانی شۆڕش بكاتە شوڕشێكی سەرتا سەری،ئەم قوناغەش گەورەترین قوناغی خەبات بوو لە مێژووی خەباتی نەتەووەی كورد ،ئەم شۆڕشە گورانكاری گەورەی لەناو دڵ و دەروونی میلەتی كورددا دروست كرد مرۆڤی كۆرد فێری خەبات وبەرخۆدانی كرد و گیانی جوامێری سەربەستی و سەربەرزی و نیشتیمانپەروەری تێدا درۆست كرد،شۆڕشی ئەیلول یەكەم هەنگاو بوو لە دروست بونی ئیرادەیەكی بەهێزی سیاسی و سەربەخۆی گەلی كورد، ، مێژووی شۆڕشی ئەیلول پڕە لە تومار كردنی دەست كەوتوو سەروەری داستانی گەورە بۆ گەلی كوردو كوردستان ، رێكەوتنامەی 11/ئازار سالی 1970 یێكێكە لە دەسكەوتەكانی ئەم شوڕشە بۆ كە بۆ یەكەم جار حكومەتی عێراق دانی بە مافی كورد دانا، هەر بویە ئەم دەست كەوتانەی ئەمڕو هەر وا بەرێكەوت بە ساكاری وە دەست نەهاتون بەڵكو ئەمە بەری رەنج و خەبات و شوڕشی ئەیلول بووە،لە سایەیە ئەم شورشە و خەباتی مەلا مصتفی بارزاتی كاكە ئیدریسی جوانە مەرگ و جەنابی سەرۆك بارزانی، گەلی كوردستان وا گەیشتوتە رۆژی ئەمڕو وا بریار لە چارەنوسی خویان دەدەن دووا رۆژی خویان دیاری دەكەن،هەنگاو بەرەو سەربەخوی دەنێن، ،لەم سونگەیەوە دەڵێم بۆ هەتا هەتا مەشخەلی شۆڕشی بارزانی نەمر ئەگەشێتەوە و بەردەوام دەبێت لە هێنانە كایەوەو دابین كردنی رێگای ئازادی پێشكەوتن و سەربە خۆی بۆ گەلی كورد، تەنها پارتی و بارزانی پێشرەویایەتی شۆڕش خەباتی میلەتی كوردیان كردووە بە شێوەیەكیڕاست و درۆست سەركەوتوانە، وە هەر پارتی و بارزانی دەتوانن درێژە بەم خەباتە كوردایەتیە بدەن گەلی كوردستان بگەینە كەنارێكی پر لەِ ئارامی و دڵنییایی كە خۆی لە ئاوا كردنی كیانێكی سەربەخۆ كە مافێكی رەوایە هەر گەل و نەتەوەیەكی رەِسەنە دەبینێتەوە ...
هەمیشە هەولی ژێرخانێكی ئابووری بەهێزی داوە توانیوەیەتی بەشێوەیەكی ئابوریانەی بەهێز كوردستان ببەسێتەوە بە جیهانی دەرەوە لە رووی بازرگانی و ئابوری و سیاسی كە بێگومان ئەوەش كۆڵەگەو بنچینەیەكی سەرەكیە بۆ دروست بوون و بەهێزبوونی هەر ووڵاتێك خۆشبەختانە پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویەتی هەرێمی كوردستان بگەیەبێتە ئەم قۆناغە و بەردەوامیشە لە هەلدان بۆ گەیشتن بە كەناری سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكە. پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتای دروست بوونی هەمیشە زوولم زۆری رێژمە یەك لە دوای یەكەكانی عراقی رەتكردۆتەوە هەرگیز بەوە رازی نەبووە بەژێر دەستەیی لە چوار چێوەی عێراقدا بمێنێتەوە هەمیشە بروای بە ئازادی یەكسانی هەموو گەلانی عێراق هەبووە. پارتی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی وەك هێزێكی كاریگەر لە ناوچەكەدا خاوەنی چەندین داستان و بەرگرییە لە پێناو مافە رەواكانی گەلی كورد و رەتكردنەوەی ژێر دەستەیی و زوڵمی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق. لەوانەش شۆرشەكانی ئەیلوول و گوڵان شەڕی خواكورك و چەندانی تر تا دەگاتە رۆژگاری ئەمرۆ كە بینیمان بە بەرچاوی هەموو دوونیا پارتی تاكە هێز بوو لە شەڕی رووبەڕووبوونەی دژ بە رێكخراوی تیرۆستی داعش چەندین بەرگری و سەركەوتنی بەرچاوی تۆماركرد بەسەر تیرۆستان لە ناوچەكەدا . ئەوەشمان لە بیر نەچێت بەرگری پارتی دیموكراتی كوردستان لە رووداوی 16 ی ئۆكتۆبەر سەلمێنەری ئەو راستیەن كە توانی لە سحێلا ومخمور و گوێڕو پردێ پێش بە هێزەكانی عراق و عەشدی شەعبی بگرێت و تێك شكانی تانكی ئەبرامز لە پردێ وەك تاكە هێز لە هەرێمی كوردستان لە بەرچاوی هەموو دوونیا نەیهێشت جارێكی تر خەلكی كوردستان مال و سامانی جێبهێڵێ و تاڵان و دەربەدەری دووبارە بێتەوە بەسەر خەلكی كوردستان. بۆیە رێگەی نەدا شكۆ و ئیرادەی كورد و كوردستان بشكێ‌ و بكەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیركەران و ئێستاش بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێزتر بەرەو بە دەسهێنانی ئامانجە رەواكانی بەرەو ئایندەیەگی گەش و رووناك هەنگاوی ناوە ..
Top