سیاسەت و دیپلۆماسی سەركەوتویی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سیاسەت و دیپلۆماسی  سەركەوتویی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

چەند رۆژێكی كەم دوای دەست بەكاربوونی بەرێز سەرۆكی هەرێم و راسپاردنی سەرۆكی حكومەتی كوردستان دوو سەردانی گرنگ ئەنجامدرا ، ئەكەمیان سەردانی ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا وكۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو و ئەوەتریان لە سەر ئەو بانگهێشتنامە فەرمییەی سەرۆك كۆماری توركیای دایەوە و سەردانی توركیای كرد و لەوێش وەك سەرۆكی هەر دەوڵەتێكی دیكە لە بە بەرزترین ئاستی پرۆتۆكۆڵی پێشوازیی لێكرا.سەردانی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لەدوای بەغدا، ئەمەشیان ئاماژەیەكی دیكەیە، بەوەی ئەگەر هەرێمی كوردستان ئامانجی ئەوە بێت پەیوەندییەكی پتەو و بەهێزی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بەغدا هەبێت لەچوارچێوەی رێزگرتن لەو دەستوورەی كە زیاتر لە 85%ی خەڵكی عێراق دەنگیان پێ داوە، ئەوا سەردانەكەی بۆ توركیاش ئەو مانایەی لێ دەخوێندرێتەوە كە كوردستان خوازیاری ئەوەیە هەمان پەیوەندیی بەهێز و پتەوی لەگەڵ كۆماری توركیاش هەبێت، لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوولا و رێزگرتن لەسەر بنەمای هاوسێیەتیی باش.پێشبینییەكان بۆ هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەو ئاراستەیەن كە رۆژ لە دوای رۆژ هەم سەردانە دیپلۆماتییەكانی فراوانتر و كاریگەرتر دەبن، هەمیش كۆشكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رۆژانە پێشوازی لە شاندی وڵاتانی جیاواز دەكات، ئەم پێشبینییانە لەسەر ئەو بنەمایە دروست بوون، كە پەیوەندیی بەهێزی دیپلۆماتیی هەر دەوڵەتێك لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، رەنگدانەوەی پێگە و شكۆی ئەو دەوڵەتەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە ئێستادا كە هەرێمی كوردستان بە فەرمی دەوڵەتیش نییە، بەڵام كاریگەریی لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهانیش لە دەوڵەتێكی سەربەخۆ كەمتر نییە، ئەوەشی ئەم بایەخ و گرنگییەی بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردووە، بێگومان دوای شكۆ و پێگەی سەرۆك بارزانی، كاراكتەری سەرەكیی نێچیرڤان بارزانی- یە كە رۆڵێكی كاریگەری لە دروستكردنی ئەم پێگە و شكۆیەی هەرێمی كوردستاندا گێڕاوە، لەلای دەوڵەتانی جیهانیش رۆڵ و پێگەی نێچیرڤان بارزانی وەك دەوڵەتمەدارێكی سەركەتوو سەلمێندراوە و بۆتە خاوەنی ئەو متمانە نێودەوڵەتییەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەك سەرۆكی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.حوكمڕانیی سەركەوتوو بەگشتی و سەركەوتنی پرۆسەی حوكمڕانی لە كوردستاندا، سێ خاڵی سەرەكی بە مەرجی سەركەوتنی پڕۆسەی حوكمڕانی لە كوردستاندا دادەنێن، كە ئەوانیش بریتین لە:بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی جێبەجێكردن و رێزگرتن لە دەستووری عێراق.بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.حوكمڕانییەكی بەهێز بۆ دابینكردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان. ئەگەر خوێندنەوەیەكی‮ ‬ورد بكەین بۆ سەردانەكەی‮ ‬بەرێز سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ ئه نكه ره به غدا بكه ین - گرنگی‮ ‬ئەم سەردانانە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بە دەردەكەوێت كە چەند زەرورو پێویستە هەم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نێودەوڵەتیەوە هەم لەڕووی‮ ‬بەرەوپێشچوونی‮ ‬لایەنی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسییەوە كە كاریگەری‮ ‬ئەرێنی‮ ‬دەبێت لە سەر چارەنووسی‮ ‬داهاتووی‮ ‬ ‬هەرێم بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top