دنیا وای لێهاتووە کە هەموومان تێدەگەین

دنیا وای لێهاتووە کە هەموومان تێدەگەین

پارامێترەکانی سیاسەتی نێو نەتەوەیی دەورانی شەری سارد جیاواز بوون، هەر بەو پێیەش بێ ئاگایی خەلکی جیهان لە یەکتر و شێوەی حکمرانی و رادەی داخراو بوونی ولاتان بە رووی جیهاندا، دنیایکی زۆر زۆر جیاوازتر بوو.

پارامێترەکانی ئێستا گۆڕاون ئەم گۆرانکارییانە لە سێ بواردا روویان داوە:

یەکەم: لە دوای کۆتایی شەری سارد و شکستی سیستمێ سوسیالیزم، لیبرالیزمی رەکابەر وەک رەقیب و ئالترناتیڤ، بوو بە مەیدانداری بیر و سیاسەت .

بەلام زیاتر لە دەهەیکی پێ نەچوو کە لیبرالیزم وەک بۆ چوونێکی یۆنیوێرسال و جیهانگیر لە پێوەندییە نێو دەولەتییەکاندا تووشی قەیران بوو، رۆژانە شاهیدی لاوازیی ئۆرگانە نێونەتەوییەکانی ئەم دیسکۆرسەشین .

سەرەرای ئەمە فەلسەفە و ئەرزیشەکان و ئالترناتیڤی لیبرالیزم لە ئاستی سیاسەتی ئیدارەی ولاتاندا وەک سیستمی ئەرزیشی زۆر بە هێزتر بووە.

دووهەم : ناسینۆنالیزمی پۆزیتیڤ بۆتەوە هێزێکی بەرچاو و لە حالی گەشە، هەم لە سیاسەتی نێو خۆییدا ، بە گۆتەی پرۆفێسۆر ستیڤێن کۆتکین تەنیا ئایدیئۆلۆژییەک کە دەتوانێ زۆرینە بێ - بە تایبەت لە دوای شکانی راست و چەپ دا-.
هەروەها ناسیۆنالیزم وەک بنەمای هەلس و کەوتی ولاتان لە سیاسەتی نێو دەولەتیشدا بە هێزتر بووە.

سێهەم: بە هۆی گەشەی تێکنولۆژی و گلوبالیزاسیۆن ، مایند سێت و بۆچوون و هۆشیاریی خەلکی ولاتانی جیاواز بە نیسبەت- واتای ژیان-، هەم گۆڕاوە و هەمیش زۆر لە یەک نزیک بوونەتەوە، خواستی خەلک بۆ دەستپێراگەیشتن بە ئەوەی کە پێدەگۆترێ
Public goods
خزمەتگۆزاریی گشتی وەک: خانوو، کارەبا؛ ئاوی پاک، خۆێندن، دەرمان و خزمەتگۆزاریی تەندروستی و ترانسپۆرتی گشتی و ئیدارەدانی زبل و خاشاک و ژینگەی ژیانی پاک لە شارەکاندا لە سەرانسەری دنیادا هەم وەک یەکی لێهاتووە و هەمیش بۆتە دینامۆی خواست بۆ حکمرانی باش .

ئەمرۆ چی تر پێناسەی حکمرانی باش چەمکێکی ئابستراکت و ناروون و تایبەت بە دنیای ئاکادێمێک نییە، بەلکوو بە پێچەوانەوە زۆر کۆنکرێت و روونە.

ئەو ولاتانە کە دەتوانن تەنانەت ئەگەر توانای کردەیی دابینکردنی ئەم خالانەشیان نەبێ، بە لانی کەمەوە ؛

ئەم رەوتە وەک ستراتێژی کارکردن بۆ خۆیان هەلبژێرن ،

دەبنە ولاتانی سەرکەوتوو و خەلک لەو ولاتانەوە هەڵنایەن بەلکوو خەلکانی تری بەهرەمەند، زانست، سەرمایە و تێکنۆلۆژیی تازە روویان تێ دەکەن و لە نەتیجەی دا ئەمە ئەم ولاتانەن کە دەبنە براوەی مێژوو.

Top