خەبات و كۆڵنەدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەگەورەكە..

خەبات و كۆڵنەدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەگەورەكە..
لەو كاتەوەی كە گەلی كوردەستی بەخەبات و تیكۆشان دژی داگیركەران كردووە دەبینن كە دەیان ساڵە داگیركەران دەمانچەوسێنەوە و گەمارۆمان دەدەن ، چەكی كۆمەڵكوژو ئاوارە و دەربەدەرمان دەكەن ، تەنها بۆ ئەوەی داوای شوناس و خاك و نیشتیمانی داگیركراومان دەكەین . بۆیە بریاری سەرۆك بارزانیی بۆ سەربەخۆیی زۆر بوێرانە و حەكیمانە و لە جێی خۆ بوو و دەبێ‌ ئەمرۆ یا سیەی بریار بدەین .هەتا ئەو كاتەی خاوەنی سەربەخۆیی خۆمان نەبین و بۆ هەتایە دوور ژێر دەستەی داگیركەرانی تورك و فارس و عەرەب نەبێت، ئەوا زۆر مەحاڵە كە ئێمەی كورد ئاسودەو ئارام لە سەر خاكی باوك و باپیرانی خۆمانەوە ئازادانە بژین و بتوانین كە كوردستانی خۆمان بە پێی ویست و خواستی خودی خۆمانەوە ئاوەدان و وەپێشبخەین و ئێمەی كوردەیش بتوانین بچینە ڕێزی گەلانی پێشكەوتووی ئەم جیهانەو بتوانین سەربەرزانە ؛ە كورد لە ناو لانەو ماڵی خۆماندا بە ئارامی و ئاسودە‌یەوە لە ژیانێكی پڕ لە سەربەرزی و سەربەستی بژیین و ئێمەش وەك هەموو گەلانی پێشكەوتووی سەر ڕووی ئەم زەمینە بە تەكنیك و تەكنەلۆژیای خۆمانەوە گەل و خاكی كوردستانی لە هەموو شتێكمان خۆشەویسترو شیرینتر بەرەو پێشەوە. هەرگیز لێناگەڕین كە گەلی كورد بە ئاسودەیی بژیت و ئەم كوردستانە ڕەنگینەمان پێشبكەوێت و ڕۆلەكانی گەلی كورد لە ناو خاكی خۆیانەوە ئارام و ڕەها ببن، بۆیەكە دەبێت هەر لەمڕۆوەڕا هەموو كوردێك تەنیاو تەنیا دروشمی سەربەخۆیی كوردستان هەڵبگرێت و لە پێناوی سەربەخۆیی كوردستان خۆی بەخت بكات و هەردەم بیر لە جیابوونەوەو بڕیاری دەولەتێكی سەربەخۆیی كوردستان بە بیرو باوەڕێكی پتەوە بڕیاری لە سر بدات و ئەم خاكە زێڕینەی خۆمان لە چنگی ئەوان گورگە دڕندانە‌وە ڕزگار بكەین و بڕیاری چارەنوسی گەل و وەڵاتی خۆمان بە ئاشكرایی با هەموو لە هەموو بدەین و تا سەركەوتنی هەمیشەیی دەست بەردار نەبین و ئێمەش وەك گەلانی پێشكەوتووی ئەم سەرزەمینە با لە سایەی سەربەخۆیی كوردستانەوە ئەسپی هونەرو زانستی خۆمان تاو بدەین و ئاڵا ڕەنگینەكەی كوردستان لە باڵا خانەی نەتەوە یەكگرتوەكان بشەكێنینەوە و بە تەواوی بچێنە ڕێزی گەلانی خاوەن كیان و دەولەتێكی سەربەخۆی كوردستانمان هەبێت، ئیتر بۆ هەمیشە واز لە ژیان لە گەل نەیارانەوە بهێنین و هەرگیز كارێ نەكەین كە دڵی دوژمنان شاد بكەین و دژ بە خاك و نەتەوەكەمانەوە بێت، كارێ بكەین كە بۆ هەتایەدوژمنانی كوردو كوردستان هەرگیز نەتوانن كە جارێكی تر بتوانن پێ بنێنەوە سەر خاكە ڕەنگینەكەمان و، هەموو مەرزەكانی كوردستان هەر لە باكورو باشورو ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاواوە وەك خۆی كە هەیە دیار بكەین و بستێك لەم خاكە شیرینەی خۆمان بە هیچ هێزو داگیركەرێك نەدەین و لە گەل دوژمنان هەرگیز سازش نكەین و هەركوێ كە كوردستانە لە نەخشەی جیهاندا مەرزەكانی بۆ بكێشین و بە كوێرایی چاوی دوژمنانەوە دەولەتێكی بە هێزی سەربەخۆی كوردەواری دابین بكەین و كوردیش دەستی بالای خۆی لە گەل ئازادیخوازان و گەلانی سەربەخۆوە لە هەموو بیرو ڕاو هەولی ژیانێكی ئاسودەو ڕەها لە تەواوی ئەم جیهانەوە هەبێت و ئێمەش باوەڕمان بە ئاشتی و ئاسایش و ئارامی هەبێت و لە گەل كۆمەڵگای جیهانیان لە پێناوی سەركەوتنی ئەهریمەنی خێر دژ بە ئەهریمەنی شەڕ و شەڕخوازان و ترۆریستان و هەموو خەراپیەك لە سەر خاكی كوردستان وهەموو گۆی ئەم زەمینە جێ پەنجەمان دیاری بێت و لە ناو كۆمەڵگای جیهانیان كوردیش وەك گەلێكی ئاشتیخوازو سەركەوتوو وپێشكەوتوو لە هەموو بوارەكانەوە دیار بێت و لە وەڵاتێكی سەربەخۆی كوردەواریدا بژین ،ئەمەش وا دەكات كە ناوچەكە زیاتر سەقامگیری و ئاشتی بە خۆیەوە ببینێ‌..
ئەو وڵاتە داگیركەرانەی كە واكوردستانیان داگیر كردووە و كوردیان كردۆتە ژێردەستەی خۆیان، بە چاوی مرۆڤێكی هاوكوفی خۆیان سەیری كورد ناكەن، لە ناو هزری ئەواندا واتا عەرەب، فارس ، تورك كورد و هەموو نەتەوەكانی تری ژێر دەستیان بە كۆیلە دەزانن و گەرەكیانە هەر بە كۆیلەش بمێنن، ئەوان دەیانەوێ‌ سەركردایەتی جیهانی ئیسلامی بكەن و ژێردەستەكانیش دەست لە سەر سینگ بن و هەرگیز بیر لەوە نەكەنەوە كە ئازادی داوا بكەن، پەیوەندی نێوان كورد و ئەو نەتەوانە پەیوەندیەكی یەكسان نیە پەیوەندی داگیركار ژێر دەستەیە. تاكە رێگای بەردەمی كورد شۆڕشی بەردەوامە لە پێناو ئازادی و هەول بدات خۆی بە هێز بكات و سوپایەكی نیشتمانی یەكگرتوو دروستبكات، خەیاَل پڵاوییە كە بتوانین ئەو عەقڵییەتە بگۆڕین كە حوكمی بەغدا و تاران و ئەنقەرە و دیمەشق دەكات، كە هەموویان هاوبەشن لە دژایەتی كردنی كورد و دۆزە رەواكەی، چوونەوە بەغدا هیچ كێشەیەكی كورد چارەسەر ناكات، ئەوەی كێشەی كورد چارەسەر دەكات یەكگرتوویی كورد و هێزەكەیەتی، چونكە هەركاتێك عێراق هێزی هەبێت پەلامارمان دەدات، رووداوەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەری دەرخەری ئەم راستییەن، با هەموومان پێكەوە پشتگیری لە مافەكانمان بكەین و یەكریز بین تاكو بتوانین سەربەخۆیی بەدەست بێنین و ئێمەش وەكو هەموو گەلانی جیهان بگەین بە مافەكانمان ، چونكە ئەوەی روودەدات هەموومان لێی بەرپرسین هەر یەكە لە ئێمە پشكێكی لە سەركەوتن و شكستدا هەیە ، كاری ئازادیخوازەكانە داوای یەكریزی و تەبایی كردن ، لای هەمووان ئاشكرایە كورد یەكریز نەبێت بەرگەی شەماڵێك ناگرێ ، چاندنی رق و كینە و شكاندنی یەكتر جیاوازی نییە لەگەڵ خواستی دووژمنان بو ئەوەی سەركەوتو بن لە داگیركردن و وێرانكردنی نیشتیمانەكەمان ، گەرەكە ئێمە بپرسین كە ئاخۆ كەی هەوڵی جددی بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشانە ئەدەین ئەگەر ئەم دەردە خۆ خۆریە نەبوایە بەڕای من هەر لە سەرەتاوە سەربەخۆ ئەبووین ، با ئیتر بەس بێت ئەم هەموو رق و كینەیە بەرامبەر بە یەكتر بائیتر هەموومان یەكتر قبوڵ بكەین و یەك دڵ بین ، با هیچ كات ئەو شەهیدانە لە یاد نەكەین كە خوێنی خۆیان رشت و خۆیان كردە فیدای ئەم گەلە بو ئەوەی بگات بە ئامانج و سەربەخۆیی كوردستان ، كە ئەم هەموو تاڵانكردن و وێرانكاریەی شارەكانی وڵاتم ئەبینم بیر ئەكەمەوە ئەڵێم چۆن یەكرێز نەبین ؟! چۆن هەموومان پێكەوە ئامانجمان بڵاوكردنەوەی ئاشتی نەبێت ، لەم باردۆخەدا پێویستە هەر تاكێك لە ئێمەی كورد بیر لە ژیان و چاكەی گشتی كوردستان بكەینەوە بەبێ بەرژەوەندی تایبەت ، تا مێژووە تاریكەكەی چەندەها ساڵەی كورد لە ژێر دەستی بسڕینەوە ، وا ئەركە لەم ساتە هەستیارەدا لایەنیگیری حیزبی وەلابنێین ، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكرێزی و یەك دەنگی هەیە ، با واز لە چەواشەكردنی یەكتری بهێنین چونكە ئەوەی روویدا ڕۆیشت بوو بە رابردوو وەكو رووداوەكانی تری مێژوو بەڵام با ببێتە هەوێنێك بۆ ئاواتی سەربەخۆیمان ، چونكە ئیمرۆ گرنگە و پێویستیمان بە یەكرێزی هەیە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد و لە پێناو گەیشتن بە كەنارٍی سەقامگیری و دڵنییاییی..
Top