روون و ئاشكرایە، كە هەموو بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكان لە سەر ئاستی باڵای وولاتانـی زلهێـزی جیهان راستەوخۆ پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئەودا بەستووە گوێ لە بەرێزیان رادەگـرن و گفتوگـۆی سیاسیانە و مامەڵەی ئابوری و بازرگانی لەگەل ئەدا دەکەن بە جۆرێک تا رادەیەکی زۆر و بەرچاو توانیوەیەتی هەرێمی کوردستان بگەیەنێتە کەنارەکانی ئابوری و بازرگانی سەربەخۆ و دروست کردنی ژێرخانێکی ئابوری بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان . بێگومان ئەمانە هەمووی بۆ لێهاتـووی هـونەری دیپلـۆماسـیانەی بەهێـزی سـەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێـز نێچیــرڤان بـارزانــی دەگـەرێتـەوە.دیپلۆماسیـەت و رەوانبوون لە ووتار و خاکـیبـوون نیشانەو لێهاتووی هەر سەرکردەیەکە، كە ئەم سێ بنـەما سەرەکییـە وەک سێکـوچکـەیەک وایـە بـۆ هەڵـسانـە سـەرپـێ و دەرکەوتـن و سـەرکەوتـنی کـەسایەتـی سـەرکـردە کـە بێگـومان ئەمـەش دەگەرێتەوە بۆ لێهاتـووی و زیـرەکـی سـەرکردە کە بتـوانـێ وا بکات ئەم سێ خەسلەتە لە کاری سیاسیانەی خۆیدا کۆبکاتەوە بـۆ ئـەوەی بتـوانـێ کەسایەتیەکـی سیاسـی سـەرکردەیەکـی بوێـر لێهاتوو پرۆفیشنال و بەهێـز لە خـویدا دروسـت بکات بـۆ خـزمەت کردنـی وڵاتەکـەی لـە ڕووی ئابـووری و سـیاسی و رۆشنبیـری و کـۆمەلایەتـی پەروەردەیـی. بێگـومان هەموومان دەبێـت ئـەوە بزانیـن کـۆمەلگایەکـی پێشکــەوتوو رۆشنبیـر بـەرهەمــی سـەرکردەیەکـی رۆشنبیـر و لێهاتـوو بـە ئـەزموونـە.بە دڵنییاییەوە ، ئەو پێگە بەهێزە دیپلۆماسییەی نێچیرڤان بارزانی هەیەتی، وا دەكات پێوەندییەكانی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە بەهێزی بمێننەوە، سەرۆكایەتیی هەرێم كە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیكردنی كوردستانە، دەبێتە دەرگای بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و كاراكتەری كاندیدی ئەم پۆستەیش كە نێچیرڤان بارزانییە، دەوڵەمەندە بە ئەزموونێكی زۆر لەو ڕووەوە، سەرەڕای سەنگ و كەسایەتیی بەهێزی خۆی.بەرێز نێچیرڤان بارزانی ،پیاوی رۆژە سەختەكان و كردنەوەی گرێ كوێرەكان ناسراوە، ئەو توانی لە ماوەی حكومەتداری لە هەموو بوارەكانەوە كوردستان بەرەو گەشانەوەو كرانەوە ببات، كوردستان بە هیمەت و سیاسەتی ژیرانەی ئەو كەوتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی، هەرێم بۆتە ناوەندێكی بەهێزی ئاوەدانی، بواری خوێندن و زانستی، تەندروستی، ئازادی راگەیاندن، چەسپاندنی یاساكانی مافی مرۆڤ، كردنەوەی دەیان دەروازە بەرووی جیهان لە پێناو پەرە پێدانی كوردستان، رێگاو بانەكانی كوردستان، ئاوەدانی گوندەكان، پێشكەوتنی بواری تەكنۆلۆژیا، هێنانی كۆمپانیا زەبەڵاحەكانی جیهانی بۆ كوردستان و بەستنەوەی بەرژەوەندییان بە مانەوەی هەرێمی كوردستان بە بەهێزییەوە، دواجاریش رزگار كردنی كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان لە پیلانی كەوتنی یەكجارەكی و نوێ كردنەوەی پەیوەندییەكان لە ئاستی جیهانی و نێوخۆی بۆ دۆخی پێش 16ی ئۆكتۆبەر، ئەمانە بە دەستكەوتە هەر دیارەكانی سەردەمی حكومەتداری نێچیرڤان بارزانی دەژمێردرێن.دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بە بوونی كەسێكی بەهێز، دەبێتە خاوەن پێگەیەكی بە هەیبەت و شكۆدار، كە كوردستان زیاتر لە هەموو كاتێكی دیكە پێویستی پێیەتی، دەوروو بەری هەرێمی كوردستان ئاگری لێ دەبارێت، دۆخی توركیا و پەكەكە، دۆخی ناوچە دابڕێندراوەكان، دۆخی ناڵەباری ئێران، دۆخی وێڕانی حكومەتی ناوەندی، ئاڵۆزی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، هەموو ئەوانە وادەخوازێت كەسێكی بەهێز ببێتە سەرۆكی هەرێم تا بتوانێت ئیدارەی دۆخەكە بدات، بە پێی ئەزموونی رابردوو نێچیرڤان بارزانی شایانترینە. سەرۆكایەتی هەرێم، واتە ناوەندی بەهێزی بڕیاردان، واتە چەترێك بۆ هەمووان، واتە هەیبەت و شكۆی نەتەوە و ناوچەیەكی دیاری كراوی یاسایی، بۆیە ئەركی سەرۆكی هەرێم لە داهاتوو چەندە قورس بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی باڵای كوردستان، لە هەمانكاتیشدا ئەركە لەسەر هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و لایەنە سیاسییەكان دەست بەم دامەزراوەیە بگرن، لەبەر ئەوەی سەرۆكایەتییەكی بەهێزی هەرێم بۆ كوردستان وەك هەناسە پێویستە، دامەزراوەیەكی نەتەوەیی بەهێز دەتوانێت ئاگری شەڕ لە كوردستان دوور خاتەوە و گەشەی زیاتری ئابووری و خۆشگوزرانی و پەیوەندی دیپلۆماسی بەهێزتر بكات، بۆیە گرنگە و ئەركیشە لەسەر هەمووان لە پشت ئەم دامەزراوەیە بین.سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێز نێچیـرڤان بارزانـی ئـەو خـاوەن کـەسایەتیەکـی بـەهێـزی دیپلـۆماسیـە. سەرکردەکانی تریـش کەسایەتی بەهێز و لێهاتوون و خاوەن خەباتی زۆرن بەڵام هەمیشـە باشتـرینیش هەیـە، ئەوەی دەبینین کارەکانی ئەو لە ئیستادا شاهیـدی دەری کەسایەتـی ئەون بە جۆرێـک ئـەو بۆتـە کارێزمایەکـی سـیاسـی لە رۆژهەڵاتــی ناوەراسـت و عێـراق و ناوچکە بەتایبەت هەرێمی کوردستان.بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر..