سەرۆك بارزانیی، مەرجەع ،پێگە، متمانە لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان ..

سەرۆك بارزانیی، مەرجەع ،پێگە، متمانە لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان ..
گەر سەیری شۆڕشە یەك بەدوا یەكەكانی نەتەوەی كورد بكەین لە باشووری كوردستان، بە تایبەت ئەو شۆڕشانەی هەر لە سەردەمی رەحمەتی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی، شێخ ئەحمەدی بارزانی، بارزانی نەمر و سەرۆك مەسعوود بارزانیـیەوە هەڵگیرساون، لەسەر بنەمای تیژبینی و دووربینی و بە باوەڕبەخۆبوونی تەواوە دروست بوون و ئەو خەباتكارانەی لەو رێڕەوەیش پێ بە پێی ئەوان هەنگاویان نا، رۆژێك لە رۆژان نەكەوتنە شك و هەرگیز ماندوو نەبوون لە خەبات و گیانفیداكردن، چونكە ئەوان دەیانزانی ئەو ماندووبوونەی ئەوان بۆ ئازادای و سەربەخۆیی كوردستانە، نەوەی نوێیش گەر خۆی لە خوا نەكات، هەست بەو بەرهەمەی ئەوان دەكات.هەروەك ئاشكرایە لە ماوەی رابردوودا، لەگەڵ هاتنی داعش بۆ عێراق و پەلاماردانی هەرێمی كورددستان، كاریزما و كەسایەتیی كاریگەری بارزانیی وەك سەرۆك و پێشمەرگەیەك، هەروەك جاران، بە جۆش و خرۆشێكی زۆرترەوە، هەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەمیش لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی خۆی دەرخستەوە، جگە لەوە، ورەی پێشمەرگە بە بوونی سەرۆك لە بەرەكانی جەنگ هێندە بەرز دەبووەوە، كە بەری بە ترسناكترین و دڕندەترین رێكخڕاوی تیرۆریستی گرت و بە گیانفیدایی، بوونە قەڵغان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان. هەروەها بینیمان چۆن پاشگەز نەبۆوە لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و تا سەركەوتنی و ئێنجا دواتر پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و شكستی نەیارانی كورد لە سەر دەستی سەرۆك بارزانیی ،ئەمە جگە لەوەی كە هاووڵاتیان دڵیان ئۆقرەی دەگرت، چونكە دەیانزانی مادام سەرۆك لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگە، هەرگیز ژیانی هاووڵاتیی كورد ناكەوێتە مەترسییەوە، چونكە مێژوو ئەوەمان پێ دەڵێت كە (بارزانی) كاریزمایە و ئامانجێكی پیرۆزی هەیە و بۆ ئەو ئامانجەیشی كە پاراستنی كوردستان و گەیاندنی كوردستانە بە كەناری ئارامی
پێشهات و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پەیوەستە بە دنیا و لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینیشدا پێگەی سەرۆك بارزانی لە لووتكەدایە، بۆیەش دنیا ئێستا پێویستی بە سەرۆك بارزانییە.سەركردە جیهانییەكان ڕوو لە سەرۆك بارزانی دەكەن، چونكە دەزانن بارزانی كۆد و چارەسەریی سیاسی و ئاشتییە و دەیەوێت كێشەكان بە لێزانی چارەسەر بكات..ئەوەی گرنگتریشە سەرۆك بارزانی پەیوەندییەكی قووڵی لەگەڵ تەواوی سەركردەكانی ناوچەكە و جیهانیشدا هەیە، ئەگەر تەماشا بكەی بۆ چارەسەری سووریا هەم ئۆپۆزسیۆنی سووریا و هەمیش ئەمەریكا و لایەنەكانی تریش ڕوو لە سەرۆك بارزانی دەكەن.بزووتنەوەی كورد و عەرەب لە سووریا و لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین گرێ دراوە بە سەرۆك بارزانییەوە و، هەركاتێك باسی ئاشتیی سیاسی لە ناوچەكەدا بكرێت دەبێ بۆ لای سەرۆك بارزانی بڕۆی.سەرۆك بارزانی توانیی بە سیاسەتێكی حەكیمانە و سەردەمیانە سەرنجی جیهان بۆ لای كوردستان ڕابكێشێت.سەرۆك بارزانی ڕیگەی نەدا پلان و گەمارۆی هیچ وڵاتێك بەسەر كوردستاندا بسەپێت، ئەمەش بووە هۆی متمانەی جیهان لە مێژوودا و لە ئێستاشدا ڕێگەی نەدا هیچ لایەن و كەسێك خۆی بەسەر عێراق و كورددا بسەپێنێت. هەمیشە لە گوتار و وتەكانیدا، سەرۆك بارزانی دەڵێت: "كوردستان شوێنی هەموو ئایین و نەتەوە و هزر و بیرێكی جیاوازە، بۆیەش ڕیگە نادەین هیچ كەس تەعدامان لێ بكات و ئێمەش تەعدا لە كەس ناكەین. ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارەی مەسیحی و ئیزدی و توركمان و سووریایی و عەرەب لە كوردستان هەن. سەرۆك بارزانی دەڵێت: "كوردستان وڵاتی خۆتانە، هیچ جارێك هەست بە غەریبی نەكەن، چاودێران ئەمە بە هەنگاوێكی ئەرێنی و گرنگ دەبینن. هەروەها كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی لە ڕووی مرۆڤایەتیشەوە سەیری سیاسەتمەداران دەكات، بۆیە سەرۆك بارزانی ئەو پێگەیەشی لە دەرەوە پاراستووە، كە كەسێكی ئاشتیخوازە و بەرگری لە پێكهاتەكان و دۆزی رەوا كەی دەكات ..
Top