كوردستانێكی بەهێز، ستراتیژی پارتی وبارزانییە ..
July 11, 2019
وتار و بیروڕا
سەرۆكی حكوومەت كوردستان ؛ بێ گومان ئەو وەسفانەی سەرەوە بەتەواوی تێیدا بەدی دەكرێت. ئەم دوو بەڕێزەی لە سەرەوە ئاماژەمان بۆ كردوون، ئاگایان لە گشت خاڵە بەهێز و لاوازەكانی ئەم هەرێمە هەیە؛ ئەوان پیاوی دەوڵەتن.
بەدڵنییاییەو بەرێز نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی ھەرێم و بەرێز مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی سەرۆكایەتیی حكوومەت، بە ھاوكاری و پاڵپشتیی لایەن و ھێزەكانی تری كوردستان، دەتوانن دووانەیەكی شایستە و ئەكتیڤ و چالاك بن بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری ناوخۆیی و دەرەكیی وڵات.تەنیا بڕوانینە ئەو پیرۆزباییانەی لەسەر ئاستی نێوخۆ و عێراق و نێودەوڵەتی لە نێچیرڤان بارزانی دەكرێن بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئەوا دەبینین كە سەرۆكی تازەی ھەرێمی كوردستان ئەركێكی گرانی لەسەر شانە، ئەو ئەركە گرانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزموونەی كاك نێچیرڤان بارزانی ھەیەتی لە ماوەی رابردوودا، بە تایبەتی لە چوار پێنج ساڵی رابردوودا، كە قەیران و ئاڵۆزیی زۆر روویان لە ھەرێمی كوردستان كردبوو، بەڵام نێچیرڤان بارزانی توانی ئیدارەیەكی باشی ئەو قەیرانانە بكات.نێچیرڤان بارزانی ھەم پشتیوانیی نێودەوڵەتی ھەیە و ھەمیش پشتوانییەكی زۆری نێوخۆیی ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، چونكە ئەزموونێكی دەوڵەمەندیشی ھەیە، لەبیرمانە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر ئابڵووقەیەكی دژواری دیپلۆماسی خرایە سەر ھەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی ئەوكاتی عێراق و وڵاتانی ھەرێمییەوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی ئەو سەركردەیە بوو توانی ئەو قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت و ئەمڕۆ پەیوەندییەكی پتەو لە نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵدا ھەیە، بۆیە پێگەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ئەو پشتگرییەی ھەیەتی لەلایەن ناوخۆ و سەرۆك بارزانییەوە، دەتوانێ ھەنگاوی زۆر باشتر بنێت بۆ بەرەوپێشبردنی ھەرێمی كوردستان. هەروەها بوونی بەرێز مەسروور بارزانیی وەك سەرۆكی حكومەتی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانێكی بەتوانا ، دووانەیەكی كاریگەر هەنگاوەكانیان بەرەو كوردستانێكی بەهێز دەبێ..