مه‌سروور بارزانی له ئارامیه‌وه بەرەو حكومه‌تێكی چاكه خواز
July 10, 2019
وتار و بیروڕا
هه‌موو لایه‌ك گه‌واهی ئه‌و راستیه ئه‌ده‌ن كه ( رێزدار مه‌سروور بارزانی ) له‌ماوه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك راوێژكار توانیوویه‌تی ئارامیه‌كی ڕەها بۆ كوردستانیان دابین بكات هه‌ڵبه‌ته كانگای ئه‌و ئه‌زمونه‌ش پێویستی به‌كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز و بلیمەت هه‌یه كه به‌رێزیان باشترین و چاكترین ئه‌و كاره‌كته‌ره بوو، كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌واوكه‌ری كابینه‌كانی تره، به‌ڵام بە دیدی زۆربەی چاودێران و تەنانەت لایەنە سیاسیەکانیش ئه‌وجاره حکومەتێك دێته ئاراوه كه به‌هه‌موو مانایه‌ك جیاواز ده‌بێت، هەرچەندە له ماوه‌ی پێشوودا كاری گه‌وره و خزمه‌تگوزاری زۆر پێشکەش بە هاونیشتیمانیان کراوە كه جێگه‌ی پێ‌زانین و دەست خۆشیە، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌میش هه‌بووه له‌هه‌ندێ كاره‌كته‌ری ناو حكومه‌ت ئه‌مه‌ش بۆشایی دروست كردبوو، به‌ڵام ئه‌و جاره عه‌قڵیه‌تی برا گه‌روه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان چاڵاك ده‌كاته‌وه و ده‌بێته ئومێدێكی گه‌وره له شه‌وه‌زه‌نگی كوردستان، لێهاتووی و دانایی و ئەزموونی پێشینەی براگه‌وره كافیه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شبین بین به‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه كه برا گه‌وره له بواری ئاسایش و هێمنی پێشكه‌شی كردووه، بەرێزیان به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموون و ووردبینی و لێهاتوویه‌یی هه‌یه‌تی ڕۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت به ئاراسته‌ی حكومه‌تێكی چاكه‌خواز.
ئیتر كوردستان سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی لە ئارامیدا ده‌مێنێته‌وه هاوكات حكومه‌تێكی پڕ خزمه‌تگوزار و پرۆژه و دابینی كردنی مافه‌كانی هاونیشتیمانیان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، چونكه كه‌سایه‌تی برا گه‌وره ته‌كنۆكراته و ئێستاش كه‌سانی ته‌كنۆكرات له جیهانی سیاسه‌ت ڕۆڵ ده‌بینن هه‌م له حكومه‌ت هه‌م له‌ناوه‌ندی بریار.
جێگای خۆیه‌تی ئێمه به‌بێ جیاوازی هزری و تێروانینی سیاسی پشتی بگرین و سه‌رجه‌م رێگاكانی له‌گه‌ڵ ببرین، چونكه بوونی به‌رێزیان هیواو ئومێده بۆ باشتر کردنی باروودۆخ و گوزەرانی هاونیشتیمانیان و گەشانەوەو بەرەو پێشبردنی زیاتری کوردستان.