سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت بەرەو بونیاتنانی گەشەپێكردنی كوردستان ..
July 10, 2019
وتار و بیروڕا
ناحەزانی گەلەكەمان لە رابردوو و ئێستاو داهاتووش هەموو كات هەوڵیان داوە بە پیلانی قرێژ و تابووری و دارو دەستەكانیان هەموو شانازییەكان بێ بایەخ پیشان بدرێت و زۆر جاریش هەوڵی لە ناوبردنی یان داوە بە پاڵپشتی وڵاتانی داگیركەر ، نموونەی هەرە بەرچاویش پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و گەمارۆدانی گەل و هەرێمی كوردستان بوو .لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ،پارتی وبارزانیی بە حەكیمەت و خۆراگری رووبەرووی گشت پیلانگێرییەكان بۆوە و ئەم هەڵوێستە كوردانەیش متمانەی گەورەی خەڵكی كوردستان و سەركەوتنی گەورەی لە هەردوو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی عێراق وكوردستانی لێكەوتەوە .
بۆیە، پارتی بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێز و دوو كاندید و كەسایەتی بەهێز بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان هاتە مەیدانەوە و متمانەی بە دەست هێنا و دواتر سەرۆكایەتی هەرێمی بەرێز مەسروور بارزانیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی كوردستان راسپارد و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی لەگەڵ لایەنەكان دەستبەكار دەبن. تا چوارساڵی داهاتوو چوارساڵی زێڕین دەبێ بۆ هەرێمی كوردستان.
بەدڵنییاییەوە هەمووان پشتیوانی كابینەی نوێیەمی مەسروور بارزانی دەكەین و پێشبینی دەكەین لە كاتی یاساییی خۆیدا كابینەی نوێ ڕابگەیەندرێت، بەداخەوە بەھۆی ناكۆكیی سیاسییەوە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر دوا كەوت، هەمووان باوەڕی تەواویان بە مەسروور بارزانی ھەیە، لەو كاتەی بۆی دیاری كراوە حكوومەت پێك دێت، ئومێدیش دەكەین بەڕێز مەسروور بارزانی سەردانی ھەموو لایەنە سیاسییەكان بكات و كارێكی وەھا بكات حكوومەتی ھەموو لایەنەكان و خەڵكی كوردستان بێت، نەك حكوومەتی چەند لایەنێكی سیاسی بێت.ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھی چەند حزبێك بووە، ھەوڵ بدات بە دیدگایەكی نوێ ئەم حكوومەتە بكاتە كابینەی ڕەنگدانەوەی ڕەنگە جیاوازەكان، ئەوكات پێویستە ھەموو ھێز و لایەنەكان بەپێی پێگەی حزبی و سیاسی و جەماوەریی خۆیان كار بۆ سەرخستنی حكوومەت بكەن، بەپێچەوانەوە كابینەی حكوومەت ھاوشێوەی خۆلەكانی ڕابردوو بێت، كێشەكانمان پێ چارەسەر ناكرێت.بەدڵنییایەوە چوار ساڵی ئایندە پێوستە كار بۆ سیستەمی وڵات بگۆڕین لە فیدڕاڵیەوە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، لە كابینەی نوێ بە مەرجێك حكوومەت و حزب لێك جیا بكرێنەوە و ھەریەكە و كاری خۆی بكات. لە چوار ساڵی ئایندەدا ئەگەر هیچ پێشهاتێكی نەرێنی لە دەرەوەی ئیرادە و خواستی ئێمە نەهێتە پێشەوە، چوار ساڵی داهاتوو، چوار ساڵی زۆر زێڕین دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان، لە ڕووی چاكسازی، پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایش، ئیستقراری سیاسی، گەشەسەندنی ئابووری، هەستانەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی دیبلۆماسی و، پشتگیریی سەرۆك بارزانی، كە خۆیشی ڕایگەیاند پشتگیری لە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەكات. هەم ئەو پشتگیرییەی كە لایەنەكان لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی دەكەن، چونكە پێیان وایە هەم نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت دەورێكی زۆر باش لە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیی هەرێم ببینێت لەسەر ئاستی ناوچەكە و دنیا، هەمیش مەسروور بارزانی دەتوانێت پەرە بە دامودەزگا و موئەسساتی حكوومەت بدات و، چاكسازییەك دەست پێ بكات كە لە ئاستی پێشبینیی خەڵكدا بێت.ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەو راستیە تێگەیشتووە كە هەرێمی كوردستان، پێگەیەكی جوگرافیی گەورە، پێگەیەكی سیاسیی گەورە و پێگەیەكی ئابووریی گەورەی هەیە. ئەوانەی لە كوردستان حزبی زۆرینە و نوێنەرایەتی دەكەن، چ وەكو حزب، چ وەكو كەسایەتی، وەكو سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، پێگەیەكی زۆر گەورەیان لە ناوچەكە و جیهاندا هەیە، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم باشترین بەڵگەیە، ئەمەش دەرخەری ئەو رٍاستییە كە چوار ساڵی ئایندە چوار ساڵی پێشكەوتن بەرەو كوردستانێكی بەهێز و دەبێ هەمووان پشتیوانیی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی كوردستان بین ..