دووێنێ و ئەم ڕۆی کاک نێچیرڤان بارزانی...

دووێنێ و ئەم ڕۆی کاک نێچیرڤان بارزانی...
کاک نێچیرڤان بارزانی بەو ئارستەیەکاری دەکرد کە چۆن بتوانێ کوردستان بھێز بکات، کاک نێچیرڤان بارزانی بە گوڕ و توانایەکی بەھێز ھاتە نێو گۆرەپانی سیاتەتی کوردستان و عێراق ، کە بتوانێت ئەوپەیامەی کە ھەیەتی بێنێتەدی و وەتوانیشی تا رادەیەکی زۆر باش پەیامەکەی بگێنێت.

ھەموو مان دەزانین ھیچ شتێک بێ کەم و کورتی نییە کەم و کورتی ھەبوو بەلام دەست کەوتی مەزنیش ھەبوون کە ھەموو لاێکی تووشی سۆک کرد!! ، کاک نێچیرڤان بارزانی لەو ماوەیەی کە سەرۆکی حوکمەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ھەموو توانایەوە کاری بۆ بونیات نانی کوردستانێکی بەھێز دەکرد وە توانیشی ئەمە بکات ، بۆیە لە لایان ھاولاتیانی کوردستان ناسناوی ئەندازیاری ئاوەدانی پێ بەخشرا ئەمەش شایەدی دەدات کە چۆن کاری کردووە بۆ گەل و نیشتیمانەکەی ، ھەموو لایەنێک دەزانێت کە کاک نێچیرڤان بارزانی لە سەر چ ئەساسێک حوکمی دەکرد ...
حوکمەکی کاک نێچیرڤان بارزانی حوکمێکی حزبی نەبوو بەلکوو حوکمێکی نیشتیمان پەروەری بوو کە ئەمەش وای کرد کە پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لە گەل ولاتانی زل ھێزی جیھان بەرەو باشی بروات؛
ھەلبەتە کەسی سەرکەوتوو لە کارێک دەبێت کەسێکی مەزنی لە پشت بێت تا راو بۆ چوونی خۆی پێ بلێت رێزدار نێچیرڤان بارزانیش ھەموو پرسوو راکانی بە سەرۆک بارزانی دەکردوو ئەمەش وای کرد کە بە باشی لە کارەکانی دا سەرکەوتوو بێت ، ئەم سەرکەوتنەشی وای کرد کە سەرۆک بارزانی لە شوێنی خۆیدا کاندیدی بکات بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ،

ئەگەر باسی مەراسیمە مەزنەکەبکەین ھەموو کوردستانیان شانازی دەکەن، ھۆکاری ئەم شانازیەش ئەوە بوو کە ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پێشتر ھەرەشەیان لە کوردستانیان دەکرد لەو مەراسیمە لە پێشی ھەموویاندا ئامادە بوون و کە شانازیشیان دەکرد کە شەرەفی ئەوەیان پێدراوە کە ئامادەی ئەم مەراسیمەببن...

لە روویەکی تری نەوعییەوە مەراسیمەکە لە مەراسیمێکی سیاسیی زۆر گەورە دابوو،
ئامادەبوونی زۆر بەی ھەرەزۆری سەفیرەکان کەوەک نوێنەری ولاتی خۆیان لە ناو مەراسیمەکە دا ئامادەبوون،
پەیام و پالپشتیەکانی سەرکردەکانی جیھان بۆ کاک نێچیرڤان بارزانی ئەمە بۆ خۆی دیسان پەیام بوو بۆ سەنگی ھەرێمی کوردستان کە سەنگێکی بەھێزیە لە سیاسەتی ناوچەکە،
‎توانای نێچیرڤان بارزانی وای کرد کە
‎هەموو ئەو ئابلۆقه سیاسی و سەربازیی و ئابوریانە تێکبشکێنێ که لە ڕابردوو لەلایەن بەغداوە خرابوونه سەر هەرێمی کوردستان و لەم کاته دژوارە ببێت به فریاد ڕەسێك بۆ کوردستانییان و پیوەندیەکی بەھێز لە نێوان ولاتانی جیھان دروست بکات ، ھەموو کوردستانیان لە سەرکردی گەنج دلنیا و ئومێدی کاری باشیان پێیە وە ھەموومانیش دەزانین نێچیرڤان بارزانی خەلکی کوردستان بێ ئومێد ناکات بەلکو بە پێچەوانەشەوە ئومێد دەبەخشێت بەم کارانەشی زیاتر ھاولاتیان ھان دەدات تا خۆشەویستیان بۆ سەرۆک بێ رادەبێت.....
Top