پارتی، بزوێنەری كوردایەتی و كوردستانێكی بەهێزتر..

پارتی، بزوێنەری كوردایەتی و كوردستانێكی بەهێزتر..
ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو هێز و حزبەكانی تر جیا دەكاتەوە ، پابەندبوونە بە پرسە نیشتیمانی و پرس و بەها كوردانییەكان بە تایبەت بە رابەر و مەرجی كوردستان بارزانیی كە مامۆستا و رێنیشاندەری خەبات و كوردایەتییە ..پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش لە پێناو كۆمەڵێك ئامانجی‮ ‬گرنگ و بەدینەهاتووی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬چەوساوەو خێر لەخۆ نەدیو دروست بووە،‮ ‬تاوەكو بتوانێت ئەم بەرپرسیاریەتییە مێژوویی‮ ‬و ئەخلاقیە بگرێتە ئەستۆ،‮ ‬هەر بۆیەش بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬هەوڵی‮ ‬جدی‮ ‬داوە لە پێناو جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتەی‮ ‬لەسەر شانیەتی،‮ ‬كە خۆی‮ ‬دەبینێتەوە لە بەدیهێنانی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬سیاسەت و خەبات و كاركردنی‮ ‬نەپساوەو بەدیهێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و سەرجەم دەستكەوتەكانی‮ ‬تر،‮ ‬شاهێدی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەرپرسیاریەتیەكەیەتی،‮ ‬لەسەرئاستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬و حزب و حوكمداریەتی،‮ ‬بۆیەش ئەمڕۆ پارتی‮ ‬لەبەردەم بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دایە،‮‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئەوەی تا بە ئەمرٍۆ پتەویی و قەڵایی پۆڵایینی پارتی و بارزانیی هەڵنایەت ، بەرپرسیاریەتی و یەكبوون و یەكهەڵوێستی نێو ئەو قوتابخانەیە كە هەمووانی لە نێو كۆكردۆتەوە لە پێناو ستراتیژییەكی روون و كوردپەروەرانە و هەڵویستی نەگۆرٍ بەرامبەر داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد و كوردستان بە بێ‌ جیاواز ،خزمەتكاری گەل ..دژایەتیی ژێر دەستی و كۆیلە بوون و تێكۆشان بۆ بە دەسهێنان سەروەری و سەربەخۆیی گەل و وڵات كە ئەمە گەورەترین شانازییە كە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبێكی نەتەوەیی بەرپرسیار كەوتووە ، هەموو ئەو بەرنامە و پلانە كوردانەیە ، ئەندازیار و بناغەدانەری باوكی روحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانییە و درێژەپێدەری رابەری و مەرجەعی كورد سەرۆك مسعود بارزانییە ، كە هەمووان پابەندین و شانازیی بەوە رێبازەوە دەكەین و بۆ هەر پرسێكی چارەنووسساز و هەستیار بە دڵنییاییەوە هەموو رێگەكان دەگەرێتەوە بۆ لایی رابەری كوردستان ..
بزاڤی ‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردە،‮ ‬هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا و لە ئایندەشدا هەڵوێستی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری نەگۆرە وهەر وا دەمێنێتەوە‮. ‬بەوپێیەش،‮ ‬كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەڕەتای دامەزراندییەوە ‮ ‬ ‬لەسەر دەستی‮ ‬مستەفا بارزانی‮ ‬و هاوەڵانی‮ ‬دامەزراوە تا ئەمڕۆش خۆی‮ ‬بە خاوەنی‮ ‬كوردستان دەزانێت،‮ ‬تێدەكۆشێت لەپێناو هێنانەدی‮ ‬خەونە لەمێژینەكەی‮.‬لەپێناو بەدەستهێنانی‮ ‬ئازادی‮ ‬بۆ كورد و كوردستان تێكۆشاوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە هیچ‮ ‬یەك لە سەردەمە جیاجیاكانی‮ ‬عێراق درێغی‮ ‬نەكردووە‮. ‬پارتی‮ ‬بەسەركردایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬زۆری‮ ‬سیاسیی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬ناوە و بە كردەوەكانی‮ ‬زۆربەی‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬لە دەوری‮ ‬خۆی‮ ‬كۆكردۆتەوە و لێی‮ ‬رازیبوونە‮.‬هەر لە سەرەتای ڕاپەرٍینە شكۆمەندەكەی ‮ ‬1991 تا ‬2017 واتە لە قەیرانەكان و بەتایبەتی‮ ‬كۆڕەوە مەزنەكەی‮ ‬دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬كەنداوی‮ ‬دووەم و رووخانی‮ ‬رژێم و هاتنی‮ ‬داعش و لەناوچوونییەوە‮. ‬پارتی‮ ‬بەپێی‮ ‬دۆسیە رەسمییەكانی‮: ‬حزبێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬نیشتمانپەروەرە و بڕوای‮ ‬بە مافی‮ ‬مرۆڤ و دادپەروەریی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئازادیی‮ ‬تاك و مافی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد و نەتەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەیە.پارتی‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو بنەمایانە خەبات دەكات،‮ ‬كە مسعود بارزانی‮ ‬لەپێناوهێناندییان خەباتی‮ ‬نەپساوەی‮ ‬كردووە‮. ‬بێگومان بنەمایەكانیش زانستین،‮ ‬شێوازی‮ ‬ئاشتیانە و دیموكراسی‮ ‬پیادە دەكات،‮ ‬كە لەتەجرەبەكانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد و كولتووری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و تێكۆشانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆی‮ ‬بەجێماوە‮. ‬ئەمڕۆ سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و سەرۆكایەتی‮ ‬وەزیران لەلایەن رێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسروور بارزانی‮ ‬بنیاتدەنرێنەوە و بەم جۆرە دەبینین پارتی‮ ‬خۆی‮ ‬نوێدەكاتەوە و حزبێكی‮ ‬نوێخوازە و ئەمانە نەك هەر سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران نوێ دەكەنەوە،‮ ‬بەڵكو پارتیش نوێدەكەنەوە،‮ ‬ئەمەش لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش روویداوە و روودەدات‮. ‬پارتی‮ ‬لە رووی‮ ‬سیاسییەوە ئامانجێكی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە‮ ‬یەك لە هەڤپەیڤینەكانی‮ ‬لەگەڵ كەناڵی‮ ‬عەرەبییە گوزارشتی‮ ‬لێ كردووە:‬ئامانجی‮ ‬سیاسیم لە ساڵی‮ ‬1962 ەوە هێنانەدی‮ ‬سەربەخۆییە بۆ میللەتەكەم‮.‬ئامانجی‮ ‬پارتی‮ ‬پێشتر و دواتریش ئەمە بووە‮. ‬هەروەها حكوومەت بەپێی‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬سوێندی‮ ‬یاسایی‮ ‬خوارد وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەوەیە،‮ ‬كە لە ماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬داهاتوو كار دەكەین لەپێناو دووبارە بنیاتنانەوەی‮ ‬هەیكەلی‮ ‬پێشمەرگە و زیادكردنی‮ ‬رێكخستنەكانی‮ ‬و پاڵپشتیكردنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬لەناو داوودەزگەكانی‮ ‬وەك بەشێك لە رێكخستنی‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراقی‮.لە هەمان كاتدا كوردستان لە رووی ئابوورییەوە پێشكەوتن و سەركەوتن بە دەست بێنێت و ‬داهاتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەوە دەوڵەمەندە پێویستە زیاتر وەبەربهێنرێت لەپێناو خزمەتكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮”. ‬ئەمەش كۆكە لەگەڵ تێڕوانینی‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە پێیوایە پێویستە دەزگەیەكی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬پیشەگەرانە دابمەزرێت بۆ دابینكردنی‮ ‬دواڕۆژی‮ ‬هەرێمی كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەش ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top