یادداشتی رۆژ

یادداشتی رۆژ
فرۆشتنی سەیارە بە مامۆستایان، هەنگاوێکی تری تێکدەرانەی ئابوورییە، لە جاتی ریکخستنی مەجالی پاشەکەوت و سەرمایەگۆزاریی، بڕەو بە بەکاربەریی بێ داهاتوو و بە فێرۆ دانی سەرمایەی بەردەستی مامۆستایان دەدرێت.

سێندیکا لە جاتی دەرفەتی بەرز کردنەوەی کوالیتی مامۆستایان کە بەو رێگایەوە بتوانن پڵە و پایەی خۆیان بەرز کەنەوە و داهاتیشیان بچێتە سەرێ ، هەنگاو هەڵدێنێت بۆ بە فیرۆ دانی سەرمایەی بەردەستیان.

ئەگەر مەبەست دابینکردنی شانسە بۆ مامۆستایان کە ببنە خاوەن سەیارە ، با رێگای ئاوردەکردنی سەیارەی کوالیتی باشی ئەوروپی یان بۆ بکەینەوە ، کە بە پارەی کەمتر سەیارەی باشتر بۆ خۆیان دابین بکەن، نەک بڕەو بە بازاری کۆمپانیاکانی قۆرخکار مسوگەر بکەین.

Top