كاتێك كە هەرێمی كوردستان رووبەرووی چەندین كێشە وقەیران بۆوە و لێشاویی ئاوارە و پەنابەران و جەنگ و گەمارۆ رووبەروومان بوونەوە ، بیركردنەوە و دەربازبوونیان زۆر ئاستەم بوو ، بەڵام حیكمەت و سەركردایەایەتییەكی ژیر توانی گەلی كورد و ئەزموونەكەی دەرباز بكەن .بە درێژایی حوكمڕانی كابینەی هەشتەم بە سەرۆكایەتی، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی توانیویەتی خزمەتی مەزن پێشكەش بە كوردستان و كوردستانیان بكات، هەمیشە لە ئاست چاوەڕوانیەكانی گەلی كوردستان بووە لەسەردەمی حوكمڕانی جەنابیان وەك سەرۆكی حكومەت دەستكەوتی گەورە بەدەست هاتوون، لە داهاتوشدا كە ئەركی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی پێ سپێردراوە، پێم وایە كە ئەو دەتوانی دۆزی گەلی كوردستان بەرەو قۆناغی باشتر ببات و خەڵك هەمیشە بە ئومێدەوە لە كارەكانی نیچرڤان بارزانی دەڕوانێت فۆكەسی چاوەڕوانیەكانی خەڵك لەسەر سەرۆكی هەرێمە بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندی هەرێمی كورستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ناوچەكە، هەروەك لە دوای ریفراندۆم توانی ببێتە فریادرەسی رزگاركردنی هەرێمی كوردستان لە گەلەكۆمەكی ناڕەوای نیودەوڵەتی دژی هەرێمی كوردستان و گەلە ستەم دیدەكەی، هەروەها نێچیرڤان بارزانی بە پێگە دیپلۆماسی و سیاسییە بەهێزەكەی دەتوانێ درێژە پێدەری ڕێبازی سەرۆ مسعود بارزانی بێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە جیهانو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە هەڵومەرجێكی دژوارو نالەبار دا تێدەپەڕێت. بۆیە، دوای سوێند خواردنی یاسایی بەرێز نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ئێستا چاوەكان لەسەر ئەوەن كە ئایا نێچیرڤان بارزانی كارەكانی داهاتووی چۆن دەبێت؟ بەڵێ، هەموومان ئەو راستیە دەزانین بەهۆی پێگەو رۆلی جەنابی نێچیرڤان بارزانی و ئەزموونی رابردووی لە حكومەتداری، پێمان دەلێت كە بەرێزیان دەتوانێت دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاراتر بكات و هاندەرێكی باشیش بێت بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كارەكانی ئەو لە رابردوو بە گشتی لە هەموو سێكتەرەكانی ژیانی خەڵك سەركەوتووانە رێی خۆیان گرت، سەرەرای بوونی هەڕەشەی تیرۆستان و هەبوونی قەیران بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پێشوی عێراق خوڵقێنرابوو، بەڵام كوردستان بە ئیرادەی، گەلەكەی بە خۆراگری و رێزدار نێچیرڤان بارزانیش بە توانەوەی بەستەلەكی سیاسی و تێكشكاندنی قەیرانەكان سەركەوتنی هەمووانمان هاوشان لەگەڵ یەك بینی، كە تێیدا كوردستان بەهێزتر لە جاران دەركەوتەوە، ئێستاش كە بەرێزیان لە ئەركی نوێی كە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، كاری زیاتر دەكات لەسەر هزری پێكەوەژیان و توندوتۆلكردنی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان و درێژەپێدەری كارەكانی رابردووی سەرۆك بارزانی دەبێت، بۆ بیناكردنی كوردستانێكی بەهێزتر و گەشاوەتر، ئەوەی لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكرێت سەركەوتنی زیاتری كوردستان و ئاشتەوایی زیاتر و یەكخستن و پتەوكردن و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و بونیاتی كوردستانێكی بەهێزە، لەمەودواش هەنگاوەكانی لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو ئاشتیخواز بەرجەستە دەكات، ئەو ئێستا وەك هەمیشە كاردەكات بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكان و ئایین و ئاینزاكان،لەلایەكی ترەوە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژە سەختەكاندا هەروەها كارێكی ئاسان نەبوو ، بەتایبەت لە رۆژگارە سەختەكاندا كە ناوچەكە تا ئێستا لە نێو مەترسیی و ئەگەرەكانی شەرٍو ناكۆكیی بەردەوام دایە ، بەڵام بە حیكمەت و پلانیی كاریگەری ئەمتی توانرا ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان و گشت دەستكەوتەكان و كۆمپانیا و بەرژوەنییەكان پارێزراو بن ، ئەمەش بووە هۆی ئەوە متمانەی و بایەخی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان زیاتر ببێ . بۆیە چاوەروان دەكرێت كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی شانبەشانی یەك كاربكەن بۆ زیاتر بەهێزبوونی پێگەی كوردستان و دروستكردن و كاردانەوەیەكی ئەرێنیتری نێودەولەتی بۆ سەر كوردستان تاكو لە رێگەیەوە بتوانین بگەینە ئەو ئامانجە مەزنەی كە بە درێژایی مێژوو هەگبەی نەتەوەیەك بووە.
چوار ساڵی رابردوو، رەوشێكی هەستیار و سەخت بوو كە پارتی وبارزانیی و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان توانیی بە گشت هێزوتوااناوە بەرگری لە سەروەرییەكان و خاكی پیرۆزی كوردستان بكات ،رێگری لەو پیلانگێرییانە بگرێت كە ئامانجیان تێكشكیاندن هەیبەتی كورد و سرٍینەوەی ئەزموونی دەستووری كوردستان بوون بپارێزێت ، لە هەمانكاتیشدا مەسروور بارزانی ، پیاوێكی وڵاتپارێز و دابینكردنی ئارامی، ئەوەی لە ڕابردوو و ئێستادا كردوویەتی، جێگای خۆشحاڵی و شانازیی هەموو كوردستانییەك بووە، لە پاراستنی سەروماڵی خەڵكی، بۆیە ، هەرچۆن ئەندازیاری ئاسایش و پاراستنی كوردستان بووە، هەروەها لەم كابینەیەشدا بایەخ بە یەكسانی كۆمەڵایەتی و باشتركردنی گوزەرانی خەڵك بدەن و ناخۆشییەكانیان لە بیر ببەنەوە، بە كاری جوان و داهێنانی نوێ كە لە توانای جەنابتاندا دەیبینرێت ،خەڵكی كوردستان ، بە هیوای كۆكردنەوەی هێز و تواناكان و توندكردنی پەیوەندییەكانی ناوخۆ و دەرەوە، هیوام سەركەوتنیانە، لە رابردوودا هەر دوو بەرێزیان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی خزمەتیان لەبەرچاوانە و ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە ڕووداوەكاندا بە ئەزموونێكی گەورەوە دێنەوە مەیدان لە بەرەوپێشبردنی كوردستان، لەژێر چەتری ئەم دوو قارەمانەدا هیواكانمان هەڵچنینەوە و لە چوارساڵی داهاتوودا داكوردستان پێ دەنێتە قۆناغێكی تری پڕ لە دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستانێكی بەهێز لە ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كورد و بەخشینەوەی خۆشەویستی و ڕێزگرتن لەنێوان تاكەكانی كورد و ئایندەیەكی گەش بۆ نەوەكانی داهاتوومان تۆمار دەكەن، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و پرۆسەی دیموكراسی، پارتی بەدەستیهێناوە وەك براوەی یەكەم، ئەمەش متمانەكردنی خەڵكە بە پارتی و كادیر و پیشمەرگە و فەرماندە و سەركردەكانی، كە هەموو ئەو خەسڵەتە جوانانە لەم دوو سەركردەیەدا هەن بەرەو كوردستانێكی بەهێز.