رێبەرایەتیكردنی دۆزی كورد لە نێو جەرگەی چوار وڵاتی داگیركەر هەروا كارێكی ئاسان نییە ، سەرۆكایەتیكردن و رێبەرایەتی نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتی وەك كورد، پێویستی بە سەركردەیەك هەیە خاوەن رابردوویەكی شۆڕگێڕانەو هەڵوێست و چاونەترس بێت، بوێربێت لە بڕیاردان و پشتئەستووربێت بە نەتەوەكەی. سەرۆك مسعود بارزانی زیاتر لە جار لە كۆرو سمیناری جەماوەری و لە میدیاكانەوە ئەوەی بۆ هەمووان روون كردۆتەوە كە ئامانجی ئەو لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم تەنها دوو هۆكار بووە . یەكەمیان كە زۆر گرنگ بوو بەلای سەرۆك وە گرنگیش بوو بۆ هەموو تاكێكی كورد. ئەویش ئەوە بوو كە جارێكی دیكە شەڕی براكوژی روونەدات. خۆشبەختانە لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا تەواوی هاونیشتیمانیان و لایەنە سیاسیەكان ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخسا كە هیچی دیكە بیر لە شەڕی خۆكوژی نەكەنەوە، بەڵكو لە بڕی شەڕی خۆكۆژی پرۆسەی دیموكراسی و ئاودانكردنەوەی كوردستان و چەسپاندنی مافەكانی تاك بكەنە بەرنامەی كار و پەرەی پێ بدەن، خاڵێكی دیكە ئەوە بوو لە ئامانجەكانی بوون بەسەرۆك كە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ كوردستان پەیدا بكات . بۆ دووركەوتنەوەی هەر مەترسیەك لەسەر كوردستان و بە نێودەوڵەتیكردنی كەیسی كورد و بەرەوپێشبردنی . ئەوانەی كە خەونی ئەوەیان دەبینی كەسایەتی و رۆڵی سەرۆك بارزانی تەنیا بە پۆستێكی وەك سەرۆكی هەرێمەوە بەندە هەڵەیان كرد و ئیستا دوای سەركەوتنی قۆنافی ریفراندۆم و شكست هێنان بە پیلانگێری بۆ سرێنەوەی قەوارەی دەستووری هەرێم و ئینجا هەڵبژاردنەكانی 12/5 /2018 ، دەبینن كە چۆن هەموو ناوچەكەو جیهان چاویان لە سیاسەتی حەكیمانە سەرۆك مەسعود بارزانییە تا رێنیشاندەریان بێ بۆ چارەسەری كێشەكانیان بۆ عیراقیش هێشتا زووە، خەڵكانێك لە كوردستان و دەرەوی كوردستانیش پێیان وابێت دۆخی سیاسی عێراق ئاوا بمێنێتەوە. چانسی ئەوەی كە كۆی معادەلەكە ڕووەو بەغدایە وەك براوەیەك، تەنها لەبەر ئەوەیە كە كورد بۆ هەلومەرجی ئێستا خاوەنی ستراتێژیەتێكی سیاسی و نیزامی ڕوون نییە.خۆ ئەوەی كە كوردستان هێرش ناكاتە سەر هیچ لایەنێك و هیچ مەترسیەك لە سەر ناوەخۆی وڵاتانی ناوچەكە دروست ناكات من بە ستراتیژی نابینم، پێشم وایە ئەوە وای كردووە كە نەیاران بێدەنگ نەبن و تەحەمولی میللەتی كورد نەكەن!. ئەوەنییە كە هەر ئەم رۆژانە توركیە سەرەڕای هێڕشە ئاسمانیەكانی بە بەردەوام بۆ سەرمان بە بیانووی بوونی پەكەكە سەرانی وڵاتەكە ادعای هێرشی زەمینیش دەكات بۆ سەر چەند ناوچەیەكی كوردستان بە چاوساغی هێزە عێراقیەكان، ڕاستە ئەو رووداوەی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 هۆكاربوو بۆ ئەوەی پلان و گەلەكۆمەكی ناوچەیی لەسەر گەلی كورد بچێتە واری جێبەجێكردنەوە، هەر ئەوە وای كرد دوای داگیركاری كەركوك و زۆرێك لە ناوچەكانی كوردستان، كە هێزەكانی توركیە داوای عەفرین و دواتریش ادعای هاتنیان بۆ شەنگال و قەندیل بكەن.هەرچەندە ڕووداو پێشهاتەكان زۆر سەریع و چاوەرواننەكراون، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت كە ڕەوتی رووداوەكان زۆر بەخێرایی دەچێتە پێش، هەلوومەرجی ئێستا یەكجار هەستیارە، دوورنییە كە گۆڕانكاری تر بێتەپێش و مەرج نییە كە هەموو گۆڕانكارییەكانیش لە قازانجی عێراق و ئێران و توركیە بێت. بۆیە هەرچی زووە ستراتێژی یەكریزی نێوماڵی كورد بەدەست بخرێ بە دڵنیاییەوە هاوكێشەكان و گۆرانكارییەكان و پێشهاتەكان لە بەرژەوەندی كورد دەگۆردرێ. ئەو كاتەش هەموو رێگەكان و بریاردانەكان لایی سەرۆك بارزانییە..