پرەنسیبی چونایەتی و کوردسانێکی بەهێز

پرەنسیبی چونایەتی و کوردسانێکی بەهێز

گرنگی دان بە چونایەتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەر لە ساڵی 1992 تاکو ئەمڕو حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان باسیان باسی موماڕەسە کردنی کولتوری دیموکراسی بووە بەڵام بە داخەوە تەنها وەک مەرکەبی سەر کاغەز ماوەتەوە و نەتوانراوە پرەنسیب و بنەماکانی گیانی دیموکراسیەت لە ئەرزی واقیعدا جێبەجێ بکەن

چونکە پێش هەمو شتێک ئەوە حزبە سیاسیەکانن دەبێ لە نێو خویاندا دیموکراسی بن و بڕوای تەواویان بەم کولتورە هەبێت.

چونایەتی واتە النوعیە ئەم پرەنسیبە ئەگەر هەر لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە مەبەست لە وکاتەی کە دەستەڵاتی بەرەی کوردستانی گواسترایەوە بو دەستەڵاتی ته شریعی، تەنەفیزی ،قەزایی بە هەند وەرگیرابوایە
لە جیاتی ئەوەی وڵات بە ئاراستەی نائاسایی بڕوات وڵات بە ئاراستەیێکی تەندروست دا گوزەری دەکردو وبەرە بەرە کولتوری دیموکراسی وەک بیرو باوەڕێکی سیاسی ڕودەچووە نێو ناخ و دەرونی تاکەکانی کومەڵگا و دەبووە مەزهەبێکی سیاسی و جێگیر دەبوو

بەڵام حزبە سیاسیەکانی ئێمە بە هوی بێ متمانەیی سیاسی نێوانیان نەیانتوانی ئەمە بکەن و لە جیاتی چونایەتی ،چەندایەتیان هەڵبژارد

ئەمەش بووە هوی ڕەنگدانەوەی جیاوازی و نادادپەروەری و یاسا کەوتە ژێر فەرمانی حزبە سیاسیەکان و کەسایەتیە سیاسیەکان و ئینر سەروەری یاسا مانایێکی ئەوتوی نەما.

زور هەلی زێڕین لە ئارادابون دوای ئەو وەرچەرخانە سیاسیەی کە لە سەر ئاستی سیستەمی جیهانیدا هاتە ئاراوە و دەمانتوانی بە تێپەڕبونی کات کوردستانێکی زور بە هێز بونیادبنێین

بەڵام باوەڕبون بە بنەماکانی کولنوری دیموکراسی حزوری نەبو ئەوەندەی کە حزبە سیاسیەکان بیریان لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی خویان دەکردەوە لە سەدا یەکیش بیریان لە بەرژەوندی گەل و نیشتیمانەکەیان نەدەکردوە

دوای 37 ساڵ ئێستا واخەریکە بەرەو بونیاتنانی کوردستانێکی بەهێز دەکەینە ستڕاتیرژی خومان کە بە بوچونی من کارێکی ئاسان نیە و ئەرکی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەلێ قوڕس دەبێت بەڵام ماسیش هەر کات لە ئاو بگیرێ نازەیە.

ئەم بابەتە بابەتێکە پانتایێکی زور فراوانی لە خو گرنووە بویە لە کوتایی دا بەکورتی ئەم چەند خاڵە دەخەمە ڕو بەم شێوەیە/

یەکەم/ بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز پێویستی بە هەند وەرگرتنی پرەنسیبی چونایەتی هەیە نەک چەندایەتی
تاکو کەسانی دڵسوز و بسپوڕو شیاو جێگای کەسانی گەندەڵ و هەڵپەرست بگرنەوە.

دووەم / ئەو کەسانەی کە پلەو پوستی سیاسی و کارگێڕیان پێ دەدرێت بڕوای تەواویان بە بنەماکانی دیموکراسی هەبێت
تاوەکو بتوانن تەعبیر لە بەرژەوەندی گشتی بکەن نەک پێچەوانەکەی .
هیچ حزبلکی سیاسی لە دونیای پێشکەوتوو ئامادە نەبووە و نابێت خوی بە قوڕبانی جەند کەسانێکی بەرژەوەند حوازو هەڵپەرست بکات چونکە ئەم جورە کەسانە هوکاری لاواز بونی پێگەی جەماوری حزبی دەستەڵاتدارن.

سێییەم/ بە هەند وەرگرتنی چونایەتی بە تێپەڕبونی کات ڕێگا خوش دەکات بو هەنگاو نان بەرەو بە دامەزراوەیی کردنی دەستەڵاتی سیاسی و جێگیر بونی سەروەری یاسا وکە ئەمەش لەدوا جاردا دەبێتە هوکاری ڕەنگدانەوەی دادپەروەری کومەڵایەتی وبەم شێویەش لە چوارساڵی ئایندەدا حزبی سیاسی دەستەڵاتدار خوشەویستر دەبێت لە لایەن جەماوەری کوردستانەوە ........
Top