نێچیرڤان بارزانیی،سەرکردەیەکی بڵیمەت لە رۆژە سەختەکاندا بەرەو ئایندەیەکی رووناک ..

نێچیرڤان بارزانیی،سەرکردەیەکی بڵیمەت لە رۆژە سەختەکاندا بەرەو ئایندەیەکی رووناک ..
مێژوو شاھیدە ، ئەگەر لێھاتوویی و دیپلۆماسی کاراو زیرەکی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە رۆژگارە سەختەکان نەبوایە، دیار نەبوو کە ھەرێمی کوردستان لە نێو کۆمەڵێک پیلانگێری قرێژ و مینی چێنداراو بە چ ئاقارێک برۆیشتانیە ،چوار ساڵی رابردوو ، چوار ساڵی تێپەراندنی قەیران و گەمارۆ و راگرتنی باڵانسی سیاسی و دیپلۆماسی لە سەر ئاستی عێراق، ناوچەکە و جیھان و ئینجا ھەرێمی کوردستان ھەروەھا کارێکی سادە نەبوو، بەڵکو ھەوڵە بەردەوامەکانی نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان توانیی گشت بەستەلەکەکان تێک بشکێنێ بەرەو ئاسۆیەکی گەش..رێزدار نێچیرڤان بارزانی لە دوای ڕاپەڕینەوە ڕۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە ئاشتەواییی نێوخۆیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر سەرنج بدەین بە درێژاییی ساڵانی ڕابردوو، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت بووە، لە کاتی ھەبوونی کێشەکاندا ھەمیشە دەستپێشخەر بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دانوستان و گفتوگۆ، ھەموو لایەنەکانیش گەواھی ئەو ڕاستییە دەدەن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی چ ڕۆڵێکی خێری ھەبووە لە کاتی ناکۆکی و لێکترازانی لایەنە سیاسییەکاندا.لە قۆناغی داھاتووشدا نێچیرڤان بارزانی ھەمان ڕۆڵی ڕابردووی ھەبێت، بگرە زیاتریش، چونکە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەرێم دەخاتە بەردەم بەرسیاریەتیی گەورەتر. بەدڵنییاییەوە بەرێز نێچیرڤان بارزانی ھێندە نەرم بووە و نازی لایەنە کوردستانییەکانی ھەڵگرتووە ئێمە زۆر جار گلەییمان ھەبووە لە بەڕێزیان، بۆیە لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیش دەبێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ھەموو لایەنە کۆک و ناکۆکەکان. نێچیرڤان بارزانی، بەردەوام لەگەڵ ئاشتەوایی و ڕێکخستنی نێوماڵی کورد بووە، ھەتا لە کاتی ھەبوونی کێشەکانیشدا ھیچ کاتێک نێچیرڤان بارزانی لێدوانی توندی نەداوە، بەردەوام لە دڵنەوایی و دژی لێکترازانی ھەموو لایەنەکان بووە، بەدڵنییاییەوە بەھەمان شێوە لە پۆستە نوێیەکەیدا ئەو سیاسەتە قووڵتر بکاتەوە و ھەموو لایەنەکان لە دەوری سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کۆ بکاتەوە، چونکە بەڕاستی ھەر ئەوە خزمەتی کوردستان دەکات.قۆناغی داھاتوو و ئێستاش ئەوەمان لێ دەخوازێت یەکڕیز و یەکگرتوو بین، لەبەر ئەوەی پێم وایە ئێستا ڕەوشەکە زیاتر مەترسیدارە و دەبینین لەسەر ئاستی ئیقلیمی و جیھانی ئاڵۆزییەکی گەورە ھەیە، دەوروبەرمان بە عێراقیشەوە ئەوەمان پێ دەڵێت، ئەگەر نزیکمان نەکاتەوە لە یەکتر لەنێو ھاوکێشە ھەرێمی و جیھانییەکاندا، ئەوە کاتێکی وەک ئێستا بە گرینگ نازانین بۆ یەکڕیزی و ئاشتەواییی نێوخۆ."

Top