سەرۆك بارزانیی چیایەكی بەرز وپۆڵایین ‮ ‬ بەرامبەر داگیركەران ‬

سەرۆك بارزانیی چیایەكی بەرز وپۆڵایین ‮ ‬ بەرامبەر داگیركەران ‬
ێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی بە ئەزموونێكی لێواولێو لە خەبات و تێكۆشانی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازیی بۆتە سەرچاوەیەكی ئاكادێمی نەك تەنها بۆ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان ،بەڵكو بۆ زۆر لە پرسە سەخت و بێ‌ وەڵامەكان و راوێژكردن بۆ لایی بەرێزیان دەگەرێتەوە ،هەوەرها سەرۆك مسعودبارزانی هەمیشە بە دەروونێكی‮ ئاڕام و ‬نەشڵەژاوو بیروهزرێكی ‬داهێنەرانەی‮ ‬جۆری‮ ‬خەباتكردن و تێگەیشتن لەمافی‮ ‬میللەت و لەنەفسییەتی‮ ‬خراپی‮ ‬دوژمنان هەرئەمەش وایكرووە زۆر‮ ‬بەباشی‮ ‬لەو سەركردەو كەسایەتییانە بگات كە سەردانی‮ ‬دەكەن و دەیانەوێ‮ ‬ڕێكەوتننامەی‮ ‬لەگەڵدا واژوو بكەن و وەعدی‮ ‬دەدەنێ و قسەی‮ ‬بریقەدار دەكەن‮ ‬،‮ ‬بەڕێزیان خوێندنەوەی‮ ‬تەواو بۆ كەسەكان و حاڵەتەكان و باری‮ ‬بینین و ژینگەی‮ ‬سەردانەكان دەكەن بۆیە‮ ‬،‮ ‬هەموو گۆڕانێك لای‮ ‬بەرامبەرەكانی‮ ‬لەلای‮ ‬بەڕێزیان پێشتر حیسابی‮ ‬بۆ كراوەو بەباشی‮ ‬پەیی‮ ‬پێبردوون‮ . ‬خۆی‮ ‬هەمیشە لەمەوقیعی‮ ‬ڕاستگۆیی‮ ‬و خاوەن قسەی‮ ‬خۆیدا بینیوە و ئەوانەشی‮ ‬لەخانەی‮ ‬ڕەنگۆرین و قسەگۆڕیندا بینیوە‮ ‬،‮ ‬ئەمەش خاڵێكە كەزۆرجار ئاماژەی‮ ‬پێكردووە‮.‬ ‮كەمرۆڤی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەبێ خاوەنی‮ ‬قسەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت ‬ئەمەش وای‮ ‬كردووە هەموو ئاماژەكردنی‮ ‬بەهەربارو حاڵەتێك و هەڵوێستێك و هەنگاوێگ‮ ‬،‮ ‬سەرچاوەكەی‮ ‬لەڕاستگۆییەوە بێت..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لەقۆناغە جیاجیاكانی‮ ‬خەبات و تێكۆشاندا دەورێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬لە شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕین دا بینیوە و توانیویەتی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد بۆ ئاستێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرێت و لە كایەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دبلۆماسیەت و ئابووریدا لەناوچەكەو كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتیدا دەوربگێڕێت و وەك نوێنەری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دادەنرێت و پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ناخۆو دەرەوەدا بەرز‮ ‬ڕابگرێت وحیسابی‮ ‬بۆ بكرێت‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئەمەش لەئەنجامی‮ ‬هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەو دەسكەوتانە هاتونەتەدی‮ ‬و كە ئێستا هەرێمی‮ ‬كودستان و گەلی‮ ‬كوردستان لە ناوچەكەو‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین وجیهاندا لە پڕۆسەی‮ ‬دیموكراسیەت و سیاسی‮ ‬وئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیەو لە هاوێشە سیاسیەكاندا حیسابی‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆ دەكرێت و هەولێری‮ ‬پایتەخت وەك ناوەندێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ودیپلۆماسی‮ ‬وایە بۆ ناوچەكەو جیهان‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬جدی‮ ‬وكردەیی‮ ‬كاری‮ ‬كردووە بۆ سەرخستنی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬لە كوردستان و عێراقدا، هەر لە ئەنجومەنی‮ ‬حوكم تاكو ئێستاكە جێێ پەنجەی‮ ‬دیارو بەرچاو بووە، نكۆڵی‮ ‬لە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬بەرزی‮ ‬بارزانی‮ ‬ناكرێت لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست، هەمیشە لە‮ ‬ڕێزی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬عێراق دابووە بۆ چارەسەربوونی‮ ‬كێشەو گرفتەكان، بەعەقڵێكی‮ ‬ژیرو سەردەمیانە حەكیمانە ویستویەتی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بنێت تاكو گەلانی‮ ‬عێراق بەكوردو عەرەبەوە بە ئاشتی‮ ‬بژین و بەهەر ئینتیمای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاینێك و مەزهەبێك، ئەوەش خۆی‮ ‬لەخۆیدا گەورەیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەسەلمێنێت.لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە بارزانی‮ ‬سەرۆك بۆتە مەڕجەعێك بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد و پشتوانی‮ ‬و بەدەنگەوەهاتن بۆ هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان وهەڵوێست و وتەبەنرخەكانی‮ ‬لەپێناو دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردو پێكەوە ژیان و تەبایی‮ ‬ویەكڕێزی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كوردەو لەسەر كێشەی‮ ‬كورد بە وڵام دێت وسازش لەسەر بستێك خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان ناكات،وەك پێشمەرگەیەك لەپێناویدا دەجەنگێت‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەر لەسەردەمی‮ ‬خەبات وئەنجومەنی‮ ‬حوكم وحكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق شەڕی‮ ‬داسەپاوی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬داعش خاوەن چەندان هەڵوێسی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ونەتەوەییە و بۆ مافەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لەهەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان بەدەنگ دێت ودەبێتە پشتیوانی‮ ‬لەڕێگەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بۆ چارەسەربونی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد بەدیالۆگ وبەئاشتیانە.هەڵوێستەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوێرانەو ئازایانەن و خۆی‮ ‬لەپارێزگاری‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دەبینێتەوە ومامەڵەی‮ ‬دروست لەگەڵ كێشەكان دەكات كە‮ ‬ڕوبەڕووی‮ ‬گەلەەمان دەبنەوە و هەروەها هەمیشە بەرژوەندیە باڵاكانی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خستۆتە پێش بەرژەوەندییكانی‮ ‬حزبی.پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی لەهەڵومەرجێكی پێویست دا كەگەلی كوردستان ئومێدبراوبوو دامەزراودری بەشەوەزەنگی تاریكی دا خەبات وتێكۆشانی نزیكەی سەدەیەك بەبێ چۆك دادان وسازشكردن لەهەمبەرئەو هەرٍەشە ومەترسییانە وپەرچەكردارانەی رووبەرووی كوردستان بوونەتەوەبەتایبەت لەوبارودۆخەهەستیارانەی كەخەریك بووەشوناسی كوردبسرنەوە وكوردخاك بەدەروشاربەدەر كرابووتروسكایەك ئومێدلای كوردستانیان نەمابووئەوێ رۆژێ پارتی بووداكۆكی كاری سەرسەختی مافەزەوتكراوەكانمان وهەروازونشێوی و تاڵی زۆری چەشت لەپێناوگەیشتن بەئومێدی لەمێژینەمان كەخەونی گەورەی باوكی رۆحی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی بوورۆژێك بێ دەوڵەت بۆنەتەوەیەكی ژێردوستە دروست بكرێت .دەوڵەتێك كەتەعبیروگوزارشت لەسەرجەم پێكهاتە ورەنگە جیاوازەكانی كوردستان بكات دەوڵەتێكی نەتەوەی نا بەڵكو دەوڵەتی كوردستان .پشكی شێری لە قوربانیدان هەمیشەبەرپارتی كەوتووەو هەمیشەش دەست پێشخەربووەلەئاشتەوای نێوماڵی كوردبگرەزۆرجاررووبەرووی گازندەوگلەی قاعیدەی جەماوەرە كەی بۆتەوە كەبەردەوام موبادەروسازشی بۆلایەنەكانی تر كردووە .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬ ‬لەلای‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە هەناسەی‮ ‬سیاسەتیان كورتەو لەحازر بەدەستی‮ ‬دەگەڕێن و سیاسەت بەجۆرێك لەهەڵخەلەتاندن دادەنێن‮ ‬،دیارە ئەم جۆرە راستگۆییەی‮ ‬هێژا سەرۆك مسعود بارزانی بەباش نازانن‮ . ‬بەڵام جۆری‮ ‬دووەمی‮ ‬خوێندنەوەكە كەبەپێی‮ ‬بۆ چوونی‮ ‬من راسترو دروستترە چۆن كاتێك ئەخلاق لەسیاسەت دووخرایەوە ئەوكات تەنها كۆشش و ئەتككردن دەبنە سیمای‮ ‬سیاسەت‮ ‬،‮ ‬كەئەمە بەهیچ جۆرێك لەمێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكدا بوونی‮ ‬نییەو ناشی‮ ‬بێت‮ ‬،‮ ‬لەكۆی‮ ‬ئەم خستنە‮ ‬ڕووانەی‮ ‬راستییەكاندا پێویستە ئەوانەشی‮ ‬وا هەر لەوگۆڕە رقیان لە سەرۆك بارزانییە ‬،‮ ‬بەخۆیاندابێنەوەو‮ ‬،‮ ‬كەمێك ویژدانیان بخەنەكارو‮ ‬،‮ ‬سەیری‮ ‬ئەوە بكەن كەبۆچی‮ ‬هەموو دووژمنان مافی‮ ‬كورد هێژا سەرۆك بەپیاوی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬دادەنێن و كودەتای‮ ‬لەدژ دەكەن و درۆی‮ ‬بۆ هەڵدەبەستن و بەوان بێت‮ ‬ڕۆژێك زووترلەناویشی‮ ‬بەرن ؟ با جارێك بەراوردی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬خەمخواردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد لای‮ ‬بەڕێزیان و ئەو خەركە سیاسیانە بكەین‮ ‬،‮ ‬كەهێشتا لەسیاسەت و مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بوونی‮ ‬ئاستەمەكان نەگەیشتوون‮ . ‬بابزانن خەباتكردن بۆ مافی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬مەزڵووم لەوقسانەدا كۆنابێتەوە كەدەڵێی‮ ‬بڵقی‮ ‬سەرئاون و هیچیان لێ پێك نایەت جگە دژایەتیكردنی‮ ‬بێ مانای‮ ‬ناوەڕۆك دژ بەڕاستییەكان‮ . ‬بۆیە هەق وایە بۆ ئەم قۆناغە‮ ‬،‮ ‬هەموومان پێشەوایی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانییمان پێ قبووڵبێت‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێ قەبارەو بوونی‮ ‬خۆشمان بپارێزین ئاشكرایە بەڕێزیان هیچ كاتێك لاوازی‮ ‬و پەرتەوازە بوونی‮ ‬حزیە كوردییەكانی‮ ‬پێباش نەبووە‮ ‬،‮ ‬بەقەد ئەوەی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬كردووە بۆیە ئێستا كاتێكی‮ ‬گونجاوو‮ ‬ڕەخساوە باشتر وایە برا گەورەیەكمان هەبێ‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵكیش بەگەورەیی‮ ‬سەریی‮ ‬هەریەكێك لەئێمە بكات و بەمەش شكۆ بۆ نەتەوەیەك و بونیادنان بۆتاكی‮ ‬كورد بگەڕێنینەوەو دەستەواژەی‮ ‬خۆ خۆری‮ ‬لەسەر ئەم میللەتە لابەرین‮ . ‬ئەم كارەش هێندەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬خودی‮ ‬حزبەكان گرنگ و گرنگترە‮ ‬،‮ ‬چۆنكە دەبێتە ناسنامە بۆ سەردەمێك كەدەكرێ بە سەردەمی‮ ‬زێڕین ناوببرێت و سەروەریش بۆ هەموو لایەنەكان تۆمار بكرێت‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top