باچیترخاکی ھەرێمی کوردستان نەبێتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی پەکەکە

باچیترخاکی ھەرێمی کوردستان نەبێتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی پەکەکە
بەداخەوەماوەماوەبەھۆکاری جموجۆلی سەربازی پەکەکەوھەبونیان لەژمارەیەک گوندوئاواییەکانی ھەرێمی کوردستان رەوشی ژیان وگوزەرانی دانیشتوانی ئەم ناوچانەلەمەترسی دایەچونکەبوینەئامانجی فرۆکەکانی تورکیاوێرای ئەوەی بەھۆی ئەم جموجۆلەسەربازیانەش رێگری کراوەلەئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان بۆیەش گرنگە ھێزەکانی پەکەکەلەپەرۆشی خەلکەکە دابن و ورێگاچارەیەک بدۆزنەوەتاچیترخاکی کوردستان نەبێتەشوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان ونانەوەی پشێوی ودلەراوکێ ھەرچەندەبەھەربیانوێک بێت بۆردومان کردنی خاکی ھەرێمی کوردستان تاوانێکەدژبەبەھامرۆییەکان بەلام لەگەل ئەمەشدا کاتی ھاتوە پەکەکەش بەسیاسەتی خۆی دابچێتەوەوناوچەسنورییەکان چۆل بکات وبەھیچ جۆرێک لەناوخاکی کوردستان ھێرش وجموجۆلی سەربازی بۆسەروولاتی تورکیائەنجام نەدات چونکەبەمەبیانوودەداتەدەست تاھێرش بکرێتەسەرناوچەسنورییەکان کەبەم ھۆیەوەتاکوئێستابەسەدان گوندئاوەدان نەکرایتەوەلەکاتێکداھەموومان کۆکین لەسەرئەوەی کەکێشەی رەوای گەلی کوردبەشەروکوشتارچارەسەرناکرێت بۆیەش لەم سۆنگەیەوە گرنگەھەلوەستەلەھەمبەرچەندخالێکدابکەین
١-ناکرێت بەھیچ بیانوویەک ناوچە سنورییەکان بکرێنەمەیدانی شەروئاژاوەدروست کردن چونکەئەمەیان راستەوخۆ کاریگەری لەسەرژیان وگوزەرانی گوندنشینەکان ھەیەکەبەھۆیەوەسالانە دوچاری زیانی گەورەی گیانی وئابووری دەبن
٢-کاتی ھاتوەھێزەکانی پەکەکە لەم سنورانەبکشێنەوەوچالاکیەکانیان بگوازنەوەشوێنی راستەقینەی خۆیان کەباکوری کوردستانە راستەکوردستان یەک پارچەیەبەلام ھەرھێزولایەنێکیش شوێنی راستەقینەی خۆی دیارە
٣-وولاتی تورکیا ش ھێرشەکانی رابگرێت ھەول بدات بەدیالۆک و لێک تێگەیشتن چارەسەری کێشەکانیان بکەن
٤-حکومەتی عیراقیش دەبێ ھەلوێستی رەسمی خۆی ھەبێت چونکەبەپێ دەستور سنوری ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەسەروەری خاکی عیراق
ئەوەی زیاترھاندەرم بووی بۆنوسینی ئەم چەنددێرانەش ئامادەبوونم بوولەساتی ھێنانەوەی تەرمی یەکێ لەقوربانیانی فرۆکەکانی تورکیابوولەدەڤەری سیدەکان کەچ نیگەرانی وغەمبارێکی بۆبنەمالەکەی دروست کردبووکەگرنگە سەرانی پەکەکە لەخەمی گیانی ئەوخەلکانەدابن بۆئەوەی چیتردایکان وبنەمالەکانیان جەرگ سوتاونەبن چونکەناکرێت چیتر رێگابدرێت خاک وخەلکی ھەرێمی کوردستان بکرێتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی پەکەکە
Top