پـێشمـەرگە هـەڵـۆی بەرزە فری لـوتـكـەی چـیـا بـەرزەكانی كوردستان
July 2, 2019
وتار و بیروڕا
پێشمەرگە،سەرۆك مەسعوود بارزانی وەك رابەری نەتەوەیەكە كە توانیویەتی بە هۆكاریی خودی و بابەتی ئامانجەكانی نەتەوەی كورد لە خەونەوە بكاتە واقیع، بە هەموو جیهان بڵێ كورد خاوەن مافێكی رٍەوایە و دەبێ پێیبگات .سەرۆك بارزانی لە دوای راپەڕینەوە تا ئێستا رۆڵی سەرەكی و یەكلاكەرەوەی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و بەهێزكردن و بونیادنانەوەی پایەكانی حوكمڕانیی دروست لە هەرێمی كوردستاندا، بەبێ بوونی كەسایەتییەكی وا بەهێز ئەستەم و مەحاڵ بوو هەرێمی كوردستان بیتوانیبایە لەناو ئەو هەموو گەمە سیاسی و بەرژەوەندییە دژبەیەك و دژبەگەلی كوردستانە، خۆی بگرێت و درێژە بە مانەوە و زۆرتركردنی دەستكەوتەكان بدات.
بە هۆی پێداگری لە مافەرەواكانی كوردوكوردستان و هەڵوێستی نەگۆری رێبازی كوردایەتیی هەموو كات لە دۆست و دوژمنان ژمارەیەكی دیارو بەهێز و متمانە پێكراو بووە لە هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكاندا .
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتای دروست بوونی هەمیشە زوولم زۆری رێژمە یەك لە دوای یەكەكانی عیراقی رەتكردۆتەوە هەرگیز بەوە رازی نەبووە بەژێر دەستەیی لە چوار چێوەی عێراقدا بمێنێتەوە هەمیشە بروای بە ئازادی یەكسانی هەموو گەلانی عێراق هەبووە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی وەك هێزێكی كاریگەر لە ناوچەكەدا خاوەنی چەندین داستان و بەرگرییە لە پێناو مافە رەواكانی گەلی كورد و رەتكردنەوەی ژێر دەستەیی و زوڵمی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق. لەوانەش شۆرشەكانی ئەیلوول و گوڵان شەڕی خواكورك و چەندانی تر تا دەگاتە رۆژگاری ئەمرۆ كە بینیمان بە بەرچاوی هەموو دوونیا پارتی تاكە هێز بوو لە شەڕی رووبەڕووبوونەی دژ بە رێكخراوی تیرۆستی داعش چەندین بەرگری و سەركەوتنی بەرچاوی تۆماركرد بەسەر تیرۆستان لە ناوچەكەدا . ئەوەشمان لە بیر نەچێت بەرگری پارتی دیموكراتی كوردستان لە رووداوی 16 ی ئۆكتۆبەر سەلمێنەری ئەو راستیەن كە توانی لە سحێلا ومخمور و گوێڕو پردێ پێش بە هێزەكانی عراق و عەشدی شەعبی بگرێت و تێك شكانی تانكی ئەبرامز لە پردێ و مەحموودیە و سحێلا، وەك تاكە هێز لە هەرێمی كوردستان لە بەرچاوی هەموو دوونیا نەیهێشت جارێكی تر خەلكی كوردستان مال و سامانی جێبهێڵێ و تاڵان و دەربەدەری دووبارە بێتەوە بەسەر خەلكی كوردستان. وە هەروەها خالێكی تری بەهێزی پارتی ئەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووی دروست بوونیەوە هەمێشە خاوەنی یەك بریارو یەك
گوفتاری سیاسی بووە تا ئەمرۆ كە دەبینین هەرگیز پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی دوو گوفتاری سیاسی نەبووە، وە لە ڕووی پێگەی جەماوەریشەوە پارتی خاوەن جەماوەرێكە كە بەو پەڕی بیرو باوەری ئازادانە بروایان بە رێبازە پیرۆزەكەی بارزانی و ئامانج و كار و پرەنسیپەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە. هەرپاتیەوە بە پارتی دەمێنێتەوە گەر رۆژێكیش واز لە پارتی بهێنێ هەرگیز ئینیمای حیزبی بۆ لایەنێكی تر نیە، ئەمە بە پێچەوانەی هەندێ لایەنی تری هەرێمی كوردستان كە دەبینین لە كەمترین ماوەدا جەندین باڵ و گرووپی سیاسی تری لێ جیابۆتەوە . پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانەیە كە هیچ كات خۆی بۆ داگیركەران و دوژمنان نەچەماندۆتەوە و لە گەیشتن بە مافەرەواكانی پاشگەز نەبۆتەوە تا گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان ..
ڕێبازی بارزانی، ئایدیۆلۆجیایەكی ناكوردستانیانەی دەرەكی نوسراوی سەر كاغەز نییە، هزرێكی كوردەواری خۆڕسكە، خودان ئامانجێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی بە دنیابینییەكی ئینسانییانەوە. پێداگری و سووربوونی هێمنانەش لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناهەقی و بەدەستهێنانی ماف و ئازادیی، یەك لە پایە سەرەكییەكانی ئەم ڕێبازەیە. سەرباری دیمەنە ئەوەی مایەی دڵنیاییەكی زیاترە، كۆكبوونی ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكان و زۆرینەی بێدەنگی گەلی كوردستان لەسەر ئەو ئامانج و ئاواتە نەتەوەیی و نیشتمانییەی پارتی نەك خەباتی بێووچانی بۆ دەكات، بگرە خۆی بۆ تەرخان كردووە.تاكە ئامانجی شۆڕش و ڕاپەڕین و قوربانیدانی كورد بەدرێژاییی دیرۆكی بزووتنەوەی كوردایەتی، جگە لە گەیشتن بە مافی سەربەخۆییی سیاسی و خەونی دەوڵەتی كوردستان هیچی تر نەبووە، خەبات و ڤوربانیدانی كورد بۆ پاراستنی ناسنامە و فەرهەنگ و شوناسی كوردایەتی بووە، لەكاتێكدا شەڕی داگیركەرانی دژ بەكورد لەپێناو دەستگرتن بووە بەسەر سامانی ژێرخان و سەرخانی خاكی كوردستان و سڕینەوەی ناسنامەی كوردایەتی. سەرۆك بارزانی لەبەردەم بەرپرسیارەتییەكی گەورەی مێژووییدایە، بەرامبەر بە میللەت و ئەو خەبات و قوربانیدانەی كە بەدرێژاییی مێژوو دەستاودەست گەیشتووە بە خودی سەرۆك بارزانی، سەرباری ئەوەی بەشێكی گرینگی بەرپرسیارەتیش لەئەستۆی هەر تاكێكدایە بە جیاوازی ئیتنی و ئایینی و نەژاد و فەرهەنگی و ئایدۆلۆژیای سیاسییەوە.سەرۆك بارزانی چۆن توانیویەتی لەمیانەی بەرژەوەندییە دژبەیەكە جیهانییەكان و بەرژەوەندییە دژبەیەكە هەرێمییەكان، بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان دەستەبەر بكات و بەپێچەوانەی هەموو ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی كوردستان لە گۆڕەپانی تەسفیاتی بەرژەوەندییە دژبەیەكە ئیقلیمی و جیهانی، بگۆڕیت بۆ بەیەكگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هەرێمی و جیهانییەكان، هەروەها چۆن توانیویەتی هەموو ئەو بەرژەوەندیانەی دژبە گەلی كورد بوون لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد هاوسەنگ و رێك بخات،دۆز و شوناسی كورد لە پیلانگێری و هەرٍەشە و مڵمڵانێیەكان بپارێزێ. سەرۆك بارزانیی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بەردەوامی بە چەندین پیلانگێری و هەرٍەشە و تیرۆر و گەمارۆدان نەتەوەیی كورد و شوناس و مێژوویی بپارێزێ. ئەوەش وایكردووە كە سەرۆك بارزانیی ببێتە گەورەترین كۆسپی بەردەم داگیركەرانی كوردستان ..