تەنھا جەنابی سەرۆک بارزانیە دەتوانێت پرسە نەتەوەییەکان بپارێزێت.

تەنھا جەنابی سەرۆک بارزانیە دەتوانێت پرسە نەتەوەییەکان بپارێزێت.
لەگەڵ باسکردنی ھەر بابەتێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ناوی جەنابی سەرۆک بارزانی دەھێنرێت و ھەمیشە بزوێنەری پرسە نەتەوەییەکان و پارێزگاری کردن لەبەھا نەتەوەییەکان جەنابی سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتی کردووە.

ئەوەی گرنگە باسبکرێت ئەوەیە ئەگەر بە شوێنێکی ھەڵەبجەدا گوزەر بکەیت و شوێنە ڕەنگینەکانی ئەم شارە ببینی دەبینیت کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو ناوچەیە بردووە و وەک خزمەتێک پێشکەشی ئەم شارەی کردووە ھەرچەندە ئەو خزمەتەی بەم شارە کراوە لەئاست گەورەیی ئەم شارە نیە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش ھەستی بەوە کردووە بەڵام ھەندێک جار ڕێگری کردن لەلایەن دەسەڵاتی ئەم شارەوە بەرامبەر پارتی ھۆکار بووە کە پارتی نەتوانێت ھەندێک پرۆژە پێشکەشی ئەم شارە بکات بەڵام مانای ئەوە نیە ئیدی پارتی ئەم شارە لەیادبکات بەڵکو ھەمیشە پرۆژەی نوێی بۆ شاری ھەڵەبجە ھەبووە.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە بڵێم ئەم شارە پێنج ھەزار پەپولەی دەبێتە قوربانی لە ساتەوەختی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە و ئەوانەی ئێستا لەم شارەن کەسوکاری ئەو شەھیدوو قوربانیانانەی شانزەی سێی ھەشتاوھەشتە کە کە دوای ئەو ڕوداوا ئیدی ھەڵەبجە تەنھا شارێکی کوردستانی نیە بەڵکو دەبێتە ناسنامەی میلەتێکی ستەملێکراو.
ئێستا خەڵکی ھەڵەبجە کە چەندین ساڵە بەئازاری ئەو کارەساتە نامرۆڤانەوە دەناڵێنن کە لەلایەن عەرەبی فاشیزمەوە ھەزاران ڕۆڵەی شەھید دەکرێن دەسەڵاتی ئەم شارە دەیەوێت تابلۆی ژمارە ١ بفرۆشێت بە عەرەبێک لەکاتێکدا خەڵکی ئەم شارە بەدەستی عەرەبەوە خاپور دەکرێت.
جەنابی سەرۆک تاکە ئومێدوو ھیوای گەلی کوردە کە ھەمیشە بۆ پارێزگاری پرسە نەتەوەییەکان ھەڵوێستی نەتەوایەتی نواندووە بۆیە وەک تاکە سەرکردەی ئەمڕۆی گەلەکەمان داوا دەکەم لەجەنابیان ئەو تابلۆیە بکاتە دیاری بۆ کەسایەتیەکی ئەم شارە کە ناوی وشیار بیاوێڵەییە ئەو ئەو کەسەیە کە تائێستا ئەڵغامی ئەو ڕژێمە عەرەبە فاشیزمەی ئەم شارەی ئەڵغام ڕێژکرد ئەو پوچەڵی دەکاتەوە و ھەردوو قاچی لەدەست دەدات لەو پێناوەدا بەڵام ئێستاش بەردەوامە کەواتە ئەوە تەنھا جەنابی سەرۆک و ڕابەری گەلی کورد سەرۆک بارزانیە کە دەتوانێت لەبەرامبەر ئەم پرسەدا ڕۆڵی ھەبێت و نیگەرانی ھاوڵاتیانی ئەم شارە بڕەوێنێتەوە کە ناڕازین کەسێکی عەرەب ببێتە خاوەنی تابلۆی ژمارە یەکی شاری ھەڵەبجە .
Top