پیژاڵ

پیژاڵ

بەتێڕوانین لە دۆخەجیاوازەکان مرۆڤەجیاوازەکان و سیاسیە جیاوازەکان و بەتایبەت بیرکردنەوە جیاوەزەکانمان وەبەرچاودەکەوێت رونترمەبەستی بابەتەکە شی بکەمەوە ئەوەیە هەموومان دەزانین کاتێک لەجێگەی دڕکێک نەمامێک هەبێت باشە لە درەختێکی زڕ دارێکی بەردارهەبێت باشترە ئەم نمونە بۆ مرۆڤیش هاوتەریبە هەروەک چۆن دەبێت بیرکردنەوە ناباشەکان موتوربە بکەین بە بیرکردنەوە باشەکان کەوابوو پێویستە لەنێوان ئەم نوسینەدا ئەوەی پیژاڵی بەسەردا دەسەپێت جیابکەینەوە و ئاراستەکەی لە ڕێگە دروستەکان نیشان بدەین
لەماوەی ڕابردوودا هەندێک لەکەسەکانی ناو لایەنێکی سیاسی زۆر دوور لەبەهایی ئەخلاقی و کومەڵایەتی و نابەرپرسانە زوبان و بیرکردنەوەیان خستە خزمەت چەند ڕستەیەکی ناشرین لەقسەکردن کەدواجار حەقیقەتی ڕاستەقینەی خۆیان لە ڕابردوو لە ئێستادا باشتر وەدەرخست و ئەوانەشی لەدەوروبەریان بون هەندێکیان لەترسانداو هەندیکیان لەبەر بەرژەوەندی بەپاڵەوان و ئازا ناویان دەبردن مەبەستەکەم ڕونە کێن چونکە ناوهێنانی ئەوانە ئەوەندە پیسە دەست ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە بەڵام لە لایەکیشەوە هەندێک لەلایەنگرەکانیان ئەو لێدوانانەیان پێناخۆشبوو کەدەکرا بەرامبەر پیرۆزییەکان و سەرکردە نەتەوەییەکانمان تەنانەت هەیان بووە بەخەتێکی گەورە لە سوسیال میدیا نوسیویەتی ڕشانەوەم دێ زمان پیسێک سەرکردەمە بەڵام لەترسی ئەوەی منیش نەکوژێت ناوی خۆم ناهێنم ,
کەواتە ئەم ڕەوشتەی ئەم مرۆڤ گەلەی پێ پەروەردەکراوە ڕەوشتێکی گڵاوبووە واتە هەرگیز خاوێنی بەخۆوە نەدیوە دەبێت ئەم جۆرە بیرکردنەوانە حەوت جاران بەقوڕی سور بشۆرێن
چونکە گرنگ بوو لەم دەمەی کوردستان کەلەبەردەم چەندین تەحدیات و هاوکێشەی قورس دایە بەتایبەت لەناوخۆدا کە لایەنەکان خەریکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتن دەبوایە نەرمی نواندن لە گفتوگۆو ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە بوایە نەوەک ئێستاشی لەگەڵ دابێت کاریگەری ئەو زمانە زبرانە لەسەر پرۆسەکە هەیە هەرچەند نرخ و قورسایی ئەو کەسانەی لە هەوڵی لەق کردنی پرۆسەکەدان لە کێشی کادان ,
لەلایەکی ترەوە کەبەدەرفەتی دەزانم ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە کە دیسان گیانی نابەرپرسارانەیە یاخود دروست کردنی گرفت کە لایەنێک قەزییەی میللەتێک ببستیتەوە بە تاعین کردنی موزەفێک لە کرکوک
ئاخر هەروایە وەک ئەوە وایە فەرمانبەرێک کە پارێزگارە دایبنێیت چ پێویستە بیبەستیتەوە بە تشکیل کردنی کابینەی حکومەت بەڕاستی سەیرە ئەوان گەشتبێتنە ئاستێک خۆیان ببەستنەوە بە تەعین کردنی کەسێک لەکرکوک پاشان ناوی وەزیرەکانتان بنێرن چ نامۆیە
زۆر جێگەی پرسیارە ئەم بێ بڕیاری و ئەم فرە بڕیارییە لەناو ئەواندا
لەڕاستیدا هۆکارەکەی بێ ساحێبیە
کەدواجار باجەکەی هاوڵاتیانی
ڕەش و ڕووت دەیدەن لەبەرچاو ڕای گشتیشدا لایەنی تری پێ ناشرین دەکەن
بۆیە پێم وابێت دەبێت سنورێک بۆ ئەم جۆرە لەمامەڵەکردنە دابنرێت و خاوەنداری بڕیاری دروست لەناویاندا بدۆزرێتەوە پاشان هەتا بەپەراوێز خستنیش بێت وەڵام وەربگرن چونکە خاک و ئاوی کوردستانیان بەلاوە گرنگ نەبوو دەی دیار دەبێت میللەتەکەشیان لا پیرۆزنابێت نمونەش لە بابەتانە زۆرن بۆیە مەبەستم بوو نازناوی پیژاڵ بۆ ئەوانە دابنرێت کە گەلێک پڕبەپێستی خۆیەتی .
بۆیە پێویستە ئامۆژگاری بکرێن . چونکە ئەمڕۆکوردستان پێویستی بە خەڵکانێک هەیە لەپێناو چاکەی گشتی دا تێ بکۆشێت تاوەکو پارێزراوبین لە دەرەوە تەبابین لەناوخۆدا
بەوتەیەکی جوانی فەرەنسیەکان کۆتایی بەبابەتەکە دێنم کە دەڵێن
چ فەخرە لەپێناو وڵاتەکەی خۆتدا بمریت بەڵام لەوەش جوانتر ئەوەیە لەپێناوی دا بژیت.
Top