پارتیی ،بارزانیی هێز و ئیرادەیی گەلی كورد بەرەو ئایندەیەكی گەش

پارتیی ،بارزانیی هێز و ئیرادەیی گەلی كورد بەرەو ئایندەیەكی گەش
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی خەباتی بێ‌ وچانی رابردوو تا بە ئەمرۆ بووە ئومێدی تازە بۆ تێكۆشەرانی كورد دروست بوو تا بەو هۆی یەوە داكۆكی لە مافە رەوامانیان بكەن بۆیە لە ماوەیەكی كەم بووە قوتایخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران و چەتری كۆكردنەوەی ستەم لێكراوان كە هەر ئەمەش بوو وای كرد لەسەرەتای دامەزراندی یەوە ببێتە پێشەنگی بزاڤی نەتەوەیی لە مەیدانی خەبات وتێكۆشاندا بێ و داكۆكی و پارێزگاری لە بوون ومانی خەلكی كوردستان بكات بە جۆریەك هەمووكات ئامرازێك بووە بۆ رێكخستن و یەكخستنی توانایەكانی گەلی كوردستان لەگەل ئەوەی زۆر هەروازونشێوی گەورەی بینووە بەلام هیچ كات لە هێنانە دی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان سلی نەكردووە نەبەسەركەوتن لە خۆبایی بووە نەبە نووشەستیش بێ هیوا بووە كە ئەمەشیان ئامانجی دامەزراندی بووە كە هەموو كات لای پارتی بەرژەوەندنی بالای كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تربووە چونكە لە دیدی پارتی مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز كە بەدرێژایی مێژووش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بەدەست هاتوون كە رابەرایەتی كردنی شۆرشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستیەن جگە لە وەی لاپەرەی دێرینی و مێژوومانی رەنگین كردوو بەرگری داكۆكی لە مافە راوەكانی كرد كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەك مۆر بكات كە بریار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبووینە مساوەمە لەسەر مافی كوردستان بكەن بەلكو هەمیشە لەم پێناوەیە دا قوربانیان داوە بابەتی كوردستانی بوونی كەركوك نموونەێكی زیندووە كە نەك ئامادەنەبوون دەست لە كوردستانی بوونی هەلبگرن بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانی بێ دل بژیت ئەوا كوردستان وسەرۆكەكەشی بەبێ كەركوك ناژین كەسەر ئەنجام لەم رێگایەدا تووشی ئاوارەیی ودەربەدەری بوو بەلام لەگەل ئەمەشدا توانیان بەسەر كۆسپ وتەگەرەكاندا سەربكەون شكست بە پیلانی دوژمنان بهێن و جارێكی تر هیوا وئومێد بۆ گەلی كوردستان دروست بكەنەوە و رێگەیان نەدا لە سەخترین قۆناغەكاندا ئیرادەی كورد و كوردستان لاواز بێ‌ و بچەمێتەوە ..
هەروەا لە روودی دیپلۆماسی وسیاسیەوە ،بەشداری و پەیوەندیی سەركردەی وڵاتان و وەزیر و شاندی پایە بەرزی وڵاتان لە كاتی دەستبەركاربوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، ئاماژەیەكی روونە بۆ بەهێزی پێگەی هەرێمی كوردستان و كەسایەتیی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان مسروور بارزانی لە سەر ئاستی ناوچەكە و وڵاتانی جیهان . بۆیە ،ئەوەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ڕووی دا ئاماژەیەكی ڕوون و ڕاستەوخۆیە بۆ گرنگیی پێگەی ھەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكە و لەسەر ئاستی جیھانیش. خاڵی دووەمیش ئەوەیە كە نێچیرڤان بارزانی، خۆی كەسێكی ناسراوە و جێگەی دەستی لەسەر ئاستی جیھان دیارە و بەشێكی زۆری نوێنەری وڵاتان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیووە كە بووەتە سەرۆكی ھەرێم و گەشبینیی خۆیان دەربڕیوە بەوەی كە دەتوانێ لە ئاستی ئەو بەرپرسیارەتییەدا بێت و تەكانێكی گەورە بە ھەرێمی كوردستان بدات. خاڵی سێیەمیش دەستاودەستكردنی دەسەڵاتە بە شێوەیەكی ئاشتییانە، كە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا كەم واهەیە دەستاودەستی حوكمڕانی بكرێت و كێشەی نەبێت، بۆیە وڵاتان ھەڵسەنگاندنی باشیان بۆ كردووە. هەروەها وتارەكانی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەموویان بەڵگەن بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان پێگەیەكی باشی ھەیە و نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لە داھاتوودا ڕۆڵێكی گەورە ببینێت لە ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كورد و باشتركردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و، ئەوەی ڕووی دا ھەنگاوی یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد بوو، چونكە ھەموو لایەنەكان بەشدارییان تێدا كرد و ئەمەش بەرھەمی پارتییە.پەیوەندیی ھەرێم و وڵاتان لە ئاستێكی بەرزدایە و پەیوەندییەكان بەھێزتریش دەبن، بە پێكهاتنی حكومەتی نوێی كوردستان و پشتیوانیكردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كە دوو كاراكتەر و كەسایەتیی سیاسی و دیپلۆماسی بەهێز ، دۆزی كورد و هەرێمی كوردستان دەچێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو و گەشەسەندوو و شوێن پێی ئەزموونی كوردستان بەهێزتر دەكات بەرەو بەدەسهێنانی مافەرەواكان .چونكە لەمەودووا پێكھاتەیەكی بەھێز لە ھەرێمی كوردستان حوكمڕانیی ھەرێمی كوردستان دەكات و سەرۆكی ھەرێم و حكوومەت ھەردووكیان نوێن و ھەمووی ئەمانە بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی دۆخێكی وا دەخولقێنن كە پەیوەندیی ناوخۆیی و لەگەڵ عێراق و ناوچەكە و جیھانیش بەھێزتر دەبێت و دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.
Top