كورد وەك نەتەوەیەكی رٍەسەن و خاوەنی شارستانی و مێژوویی دێرین لە ناوچەكەدا بە هۆی بەرژوەندی زڵهێزانەوە و زیاتر لە سەدەیەك خاك ونیشتیمانی لەت لەت كراوە بە سەر چوار وڵاتدا ، لە ئەنجامی شۆرش و بەرخۆدانەكاندا كە لە سەر مافێكی رەوا بووە نە حەز و ویست بۆ شەرٍ بەڵكو بۆ كۆتایی هاتنی جەنگ و گەرٍانەوەی خاك و نیشتیمانی هەزاران قوربانیی بەخشیووە و باجی زۆر گەورەی داوە . هیچ كات شەرٍ ویستی كورد نەبووە ، بەڵكو هەمیشە داوای ئاشتی و گفتگۆیی كردووە و لەو پێناوەشدا رووبەرووی ئاستەمی گەورە بۆتەوە و هەر كاتێك لە مافەرەواكانی نزیك بوو بێتەوە ئەوا بە هۆی خیانەتكاری و پیلانگێرییەوە كۆسپ و لەمپەر لە بەردەم ئامانجەكانی دروستبووە . ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر 28 ساڵەی حكومداری هەرێمی كوردستان بكەین دەبینن و ئاشكرایە كە كورد گەلێكی بێدەوڵەتە و بەڵام فاكتەری سەرەكین بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.گەلی كوردستان بەسەر چوار وڵاتی ئێران ، عێراق ، توركیا و سووریا بڵاو بوونەتەوە ، پارتی،بارزانیی ئەو رێبازە كوردانەیە كە شكۆی كوردوكوردستان لە داگیركەران پاراست ..پارتیی خاوەنی سەركەوتنی شەرٍی جیهانی تیرۆر ، سەركەوتنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان و سێیەم تێكشكاندنی پیلانگیری ئیقلیمی بۆ داگیركردن و سڕینەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە ..ئامانجی راستەقینە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هاتنە نێو مەیدانی كوردایەتی لە دوێنی و ئەمرٍۆدل پاراستی شكۆ و مێژوو و گشت سەروەرییەكانی كوردستانە لەدەست دوژمنان و داگیركەران و هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی گشت هەوڵەكانی خستتووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ و جیهانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەرێت كە دەرفەتێكی مێژوویی و نێودەوڵەتییە خوڵقاوە بۆ ئەم گەلە و دەبێ بقۆزرێتەوە و سوود لەم هەلە زێرینە وەربگیرێت تا گەلی كورد بگاتە ئامانجە گەورەكەی، پارتی خەریكی ئەمەیە، بەڵام هەندێك لایەنی تر خەریكی شەڕ و موزایەدەكردنن بەسەر پارتی، پارتی هەمیشە دەستی بۆ گشت حزب و هێزە سیاسییەكان درێژكردووە بۆ چەسپاندنی خەباتی هاوبەش و ئاوەدانكردنەوی كوردستان، هەروەها رۆڵێكی سەرەكی نواندووە لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی كورد و لەم پێناوەشدا حزبایەتی خۆی بەلاوەناوە، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو خەباتەی پارتی بۆچوونی هەندێك لایەنی دیكەی تێكدا بە هەڵدارۆیشتن، ئەوان بە هەڵە لە سینگفراوانی پارتی گەیشتن، پارتی هەر كاتێك زانی كە مەترسی هەیە بۆ سەر گەلەكەی، بۆ سەر یاساو مافی مرۆڤ، بەبێ دوودڵی بەرژەوەندی میللەت و وڵاتەكەی دەخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی ترەوە، بۆیە لەو گۆشەنیگایەوە، دەڵێم پارتی واتە دیموكراسی، عەدالەتی كۆمەڵایەتی، سەقامگیری، ئاشتیی، ئازادیی، پێكەوەژیان، ئەوە پارتییە ناسنامەی نەتەوەی میللەتی كوردی پاراست و ئەمەش شتێكی كەم نییە و پارتی لە رووی دەستكەوتەوە ئەگەر تەماشای مێژووی گەلی كورد بكەین، گەلی كورد هەر دەستكەوتێكی بەدەستهێنابێت، هەمووی لەسەردەستی پارتی بەدەستهاتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ گەورەترین پارتە و گرنگترین پارتە كە خاوەنی زۆرترین دەسكەوتی نەتەوەییە، هەر بۆیەش هەمیشە پارتی خاوەن جەماوەرێكی نە گۆڕە و هەمیشە سەدان هەزار كەس لە دەوری ئاڵاكەی كۆبوونەتەوە، پارتی ،ئەو رێبازەیە كە سەر بنەمای بەرگریكردن لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان بونیاتنراوە و هەمیشە پێشرەو و پێشەنگ بووە لە داكۆكیكردن و قوربانی بەخشین لە پێناو چەسپاندنی مافە رەوا زەوتكراوەكان و هەمیشە رووبەرووی قۆناغ و دوژمن وداگیركەران بۆتەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پارتەیە كە لەسەردەستی مستەفا بارزانی، باوكی رۆحی نەتەوەی كورد دامەزراوە بۆ رزگاركردنی گەلی كوردستان و خزمەتكردنی كوردستان بە گشتی و بۆ بەرز و بڵند راگرتنی ئاڵای كوردستان، لەم پێناوەشدا زۆر قوربانی پێشكەشكردووە و مێژووێكی پڕ لە سەروەری تۆماركردووە كە لەپێش هەموو شتێكدا باوەڕی بۆ میللەتی كورد دروستكرد بەوەی كورد خاوەن قەزیەیەكی نەتەوەییە چ بە خەباتی سیاسی یان بە شۆڕش و راپەڕینەكانی بەتایبەتی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن كە یەكێكە لە شۆڕشە گەورەكانی جیهان، هەمیشە لە لای پارتی ئایندە و بەرژەوەندی گەل و وڵات لە هەموو شتێك لەپێشتربووە، پارتی هەمیشە ئاشتیخواز بووە، چونكە سەركردە رۆحییەكەی جەنابی بارزانیی نەمر، گەورەترین ئاشتیخواز بووە، بۆیە پارتی دەیان ساڵە لە دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە تێدەكۆشێت و بۆ سەلماندنی ئەمەش پارتی یەكەمین لایەن بووە كە بانگەوازی بۆ دیموكراسی كرد، پارتی لەمەشدا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و لە تەمەنی خەباتییدا تووشی چەندین پیلان و پەلاماری دوژمنان و ناحەزان بووەتەوە، تەنها لەبەر رێبازە پیرۆزەكەی كە ئەویش رێبازی بارزانییە، رێبازێكە پڕاو پڕ لە كوردپەروەری و كوردایەتی، بەڵام پارتی هەمیشە بە سەربەرزانەوە لێی دەربازبووە، گومانی تێدا نییە دروستبوونی پارتی بۆ خزمەتی كورد و كوردستان بووە، بەڵام هەندێك لایەنی تر بۆ شەڕی پارتی و موزایەدەكردن بەسەر پارتییەوە دروستبوون، بۆیە ئەوەی پارتی جودا دەكاتەوە لە لایەنەكانی تر ئەمەیە، شتێكی تریش كە پارتی جودا دەكاتەوە لە خەڵكی تر، بڕوای بە موزایەدەكردن نییە و هیچ كاتێك موزایەدە بەسەر هیچ كەسێكەوە یاخود هیچ لایەنێكدا نەكردووە و ناشیكات، ئەولەویەت و خەباتی رابردوو، ئەمرۆ و داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستانیش پاراستنی ئەم دەستكەوتانەیە، پاراستی كوردستانە لەدەست دوژمنان و ناحەزانی كورد. پارتیی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بە بروایەكی پتەو ومتمانە بەخۆ بوون هەنگاویی بەرەو ئایندەیەكی گەش و پر هیوا ناوە و هیچ كات رێگەی نەداوە كورد و كوردستان ژێر دەست بێ و پاشكۆ بژێت . پارتی وەك حزبێكی خاوەن ئەزموون لە كوردایەتی و سیاسی گەورەترین فریادەرسی ساتەوەختی مێژووی بوو، چونكە پارتی توانی دەنگی ناڕازی و ئازادیخوزانەی كورد یەك بخات و دژی سیستەمی سیاسی داپلۆسێنەری عێراقی ئەوكات و دوای ئەویش بوەستێتەوە.تەواوی مێژوی خەباتی قوربانی دان بێت بۆ ڕزگاری خاك و نەتەوەكەی و دەریایەك خوێنی لەو پێناوەدا بەخشیبێ هاوتا بكرێت لەگەڵ هەندێك هێزو لایەن كە بۆ خۆگرتنەوەو سەركەووتن و بەرژەووەندی حزبی قوربانی بە گەلەكەی دەدات .بۆیە ئەم هەڵبژاردنە سەنگی مەحەكە بۆ كورد لەبەغداچونكە نەخشەی سیاسی عێراق لەچوار ساڵی دادێ دەگوڕێت و جێگیریش دەبێ بۆ چەند خولێكیمداهاتوو ، كەواتە زۆر گرنگە پارتی دیموكراتی كوردستان نوێنەرایەتی گەلی بكات كە حزبێكی بەهێزی پتەو وپۆلایینی جەماوەری خاوەن ئەزمونی لەپشت بێت تا هەڵەكان ڕێكبكاتەوەو دەرفەتی هەڵە و خیانە بۆ هیچ كەسێك نەهێڵێتەوە تا ئەو ڕادەی گەر بوار بۆ پێكەوەیی نەما بە بڕوایەكی بەهێزەوە بڕیاری كۆتایی بدات لەبەغدا . لە چواری ساڵی رابردووشدا پێشمەرگەی كوردستان لەسەر رێنماییەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بوونە پارێزەری هەموو بەها ئایینی و نەتەوەییەكان ئەوەی داعش ویستی بیروخێنی و لە ناوی ببات ئەوان پاراستیان ودووبارە بنیاتیان نایەوە ،مایەی خۆشحالیە لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەبینین پارتی لەكارنامەی دایە كار بكات لەپێناو پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان تا هەمووان هەست بەبوونی خۆیان بكەن وە ئەمەش گرنگی پارتی دەستكەوتەكانە. فەرهەنگی كوردایەتی ، پێكەوە ژیان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی ، ئازادی و سەربەخۆیی ئەو ئامانجە رەوایەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی تا بە ئەمرۆ و گەیشتن بەو ئامانجە گەورەیە ،بەردەوام دەبێت .هەر لە چلەكانی سەدەی رابردوودا واتە لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە تا ئێستا پارتی هەر پێشەنگە و رۆژ بە رۆژ لە گەورەبووندایە، سەرباری ئەم هەموو گوڕانكاریە سیاسی و كۆمەڵایەتیانەی بە سەر رۆژهەڵاتی ناڤین و ناوچەكە و باشووری كوردستاندا هاتووە بۆچی تا ئێستا پارتی هەر هێزی یەكەمە و خاوەنی گەورەترین سەنگی سیاسیە لە كوردستان و ناوچەكە دا ؟ بیگومان ئەمە حاڵەتێكی دەگمەنە لە مێژووی پارتە سیاسیەكانی جیهاند. باشترین پارتی سیاسی ئەو پارتەیە بتوانێت بەگوێرەی هەڵ ومەرج و بارودۆخ خۆی نوێ بكاتەوە و خۆی بگونجێنێت و پێویستی و داواكاری خەڵك لە ئامانج و پەیڕە و پرۆگرامی خۆی جێبكاتەوە ئەم دەربرینەش بۆ پارتی وەك حزبێكی سیاسی كوردستان درووستە، چونكە ئەگەر سەیری مێژووی سیاسی پارتی بكەین تا ئێستا درك بەوە ئەكەین پارتی بەگوێرەی زەمەن عەقلیەت و تێروانینی خۆی بارگاوی كردووە، بێگومان ئەمەش بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بووە دواجاریش هەر ئەمە هۆكار بووە 73 ساڵ لەگۆرپانی سیاسی وەك حزبێكی سیاسی گەنج سیاسەت بكات و براوەش بێت. هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كە بۆچی پارتی یەكەم و هەر یەكەمیش دەمێنێتەوە چونكە هەمووكات لە كوردایەتیی، قوربانیدان و پێداگری لە مافەرەواكانی كورد و مافی چارەی خۆنووسین بە كردەوە پێشەنگە.