نێچیرڤان بارزانیی ،ئەو كەسایەتییە بڵیمەتەی ، كە چۆكی بە پیلانگێران دانا ..
June 29, 2019
وتار و بیروڕا
نێچیرڤان بارزانی نەبووایە، ئێستا كوردستان خاوەنی بەرهەمهێنانی نەوت نەدەبوو، بەرهەمهێنانی نەوت بوو كوردستانی بردە سەر نەخشەی جیهان، بەرهەمهێنانی نەوت نەبووایە، دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان لە سۆماڵ خراپتری لێ دەهات، چونكە حكوومەتی ناوەندی بەغدا، هەمیشە پەنایان بردووەتە بەر برسیكردنی خەڵكی ئەم هەرێمە و ئێستاش بەهۆی ئەو نەوتەوەیە نەك هەر بە تەنیا حكوومەتی بەغدا، بەڵكو وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتیش بەردەوام لە پەیوەندیكردندان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و خوازیاری پتەوكردنی پەیوەندییەكانیانن. كاتێ ریفراندۆم كرا، دۆخی هەرێمی كوردستان بە جارێك ئاڵۆز بوو، فڕۆكەخانەمان لێ داخرا، پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانمان بەسەردا پچڕا، باری ئارامی هەرێم هەر بە تەواوی تێكچوو، حكوومەتی بەغدا بەرنامەی دادەنا چۆن هەرێمی كوردستان بخاتەوە ژێر چەپۆكی پڕ چڕنووكی خۆی و ئیتر كۆتایی بە هەرێمێكی ئازادكراوی میللەتێك بهێنێت، كە یەك سەدەیە لە پێناویدا رووباری خوێن دەبەخشێت، هەموو هەوڵێكیشی بۆ دا و سوپای بۆ سەر كوردستان پەلكێشكرد، وەك هەموو رژێمە دیكتاتۆرە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا، بەڵام ئەویش بە دەردێكی خراپ چوو، سوپاكەی پەرتەوازە بوو و بە ملشكاوی گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی كە باشوور و ناوەڕاستی عێراقە. لەوەش ئاستەنگتر ئەوەبوو لەناوەخۆشدا تابووری پێنجەم و كۆنە بەعسییەكان و ئەوانەش كە هاوسۆزی بەغدا بوون، دڵیان بەوە خۆش بوو ئەزموونەكەمان و سەربەخۆییەكەمان لە گۆڕ بندرێت، سەیر بوو دڵیان بە سوپای داگیركەر خۆش بوو!، بەڵام نێچیرڤان بارزانی ئا لەو كاتە سەختەدا كە بەڕاستی زۆر سەخت بوو، چونكە هەموو سەركردەكانی دیكە تا رادەیەكی زۆر لە ناخیانەوە رووخانیان پێوە دیار بوو، بەرگەی سەختییەكی لەم جۆرەیان نەدەگرت، ئا لەو كاتەدا سەرۆكێكی فیعلی، كە نێچیرڤان بارزانی بوو، هەستی بە بەرپرسیارێتی مێژوویی كرد و بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەك و بەبێ هیچ حیسابكردنێك بۆ داهاتوو، بە دەنگی بەرز و بە سەری بەرزەوە، هاتە مەیدانەكە و دەستی بە خەباتی سەخت كرد، بە راستی خەباتێكی سەخت بوو كە توركیای هێنایە سەرخەت، ئەمەریكای هێنایە سەر خەت، كە بە راشكاوی گوتیان ئێمە مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكەین، ئێرانی هێنایەوە ناو ئەو دۆخە ئاڵۆزەی كە بەشێكی زۆری گرفتەكان ئەوان دروستیان كردبوو.
نێچیرڤان بارزانی هەر بەوەندەش نەوەستا كە وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی هێناوەتە سەرخەت، بەڵكو كاری جدی بۆ ئەوە كرد فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستبەكاری خۆی بكاتەوە، ئەم سەركردەیە شەو و رۆژی لە یەك گرێدا تا فڕۆكەخانەی كردەوە و هەموو خەون و ئاواتە پیسەكانی دوژمنانی ناوەخۆ و دەرەكی كە دژ بە نەتەوەی كورد بوون، لە گۆڕنا و وەك یەكەم سەركردە، یەكەم سەرۆك بە سەری بڵندەوە لە كوردستان بە پێوە وەستا و دانەنیشت تا بەرنامە سەختەكەی جێبەجێكرد و دانەنیشت تا چۆكی بە خەونی دوژمنان هێنا..