دوو پێشمەرگەی بەتوانا لە خەمی كوردستانێكی بەهێز..

دوو پێشمەرگەی بەتوانا لە خەمی كوردستانێكی بەهێز..
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو، پارێزەری شوناس و مێژوویی كورد وكوردستان بووە ، تا بەدیهێنانی ئۆتۆنۆمی كە بەرهەمی شۆرشی مەزنی ئەیلوول و ئینجا لە شۆرشی پێشكەوتنخوازی گوڵانیش ئەزموونی دەستووری هەرێمی كوردستان، فیدراڵی و تا گەیشتن بە سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردووش بەریگریكاری گشت مافەرەواكان وخاك و نیشتیمان بە كردەوە دوای رووداوەكانی پاش ریفراندۆمی سەربەخۆیی و خیانە و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر ئەو راستییە سەڵمێنرا .. ئەو رووداو و هەڵوێستە مێژووییانە كە لە هەمانكاتیشدا مێژوویی پر سەروەریین و سەڵمێنەری ئەو راستییە و پێكهاتەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە تەنیا پارتی لە خەمی ئەواندایە و لە بەش و بەركەوتەی خۆی دەداتە پێكهاتەكان، ئەو حكوومەتە ڕەنگدانەوەی تێكڕای پێكهاتەكان دەبێت و خزمەت بە هەموو لایەك دەكات.زۆر جار باس لەوە دەكرێت لەبەرچی نوێنەری پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان پشتگیری پارتی دەكەن، چونكە دەزانن تەنیا پارتی لە خەمی پێكهاتەكاندایە و لە بەش و بەركەوتەی خۆی دەداتە ئەوان، بۆ ئەوەی ئەو حكوومەتە ڕەنگدانەوەی تێكڕای پێكهاتەكان بێت و خزمەت بە هەموو لایەك بكات، پارتی پۆستی لا گرنگ نیە ئەوەی لای پارتی گرنگە حكوومەتی كوردستان حكوومەتێك بێت لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت و ئەو دروشمانە بێت كە لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانمان هەڵگرتووە. رووداو و پێشهاتەكانی 5 ساڵی رابردوویی ناوچەكە،عێراق و ئینجا كاریگەرییەكانی لە سەر هەرێمی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری و گرتنەبەری پلانی ئەمنی بۆ ئارامی و ئۆقرەیی وڵات و هاونیشتیمانیان لە سایەی هێزەكانی پێشمەرگە ، سەربازانی وون و گشت دەزگە ئەمنییەكان ، هەر وەها كارێكی ئاسان نەبوو، بەڵكو لە ئەنجامی ئەو هەوڵ و تێكۆشانانە بوو كە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی رێزدار مەسروور بارزانیی توانرا ، فەراهەم بكرێت ، ئەو بەنسبەت گەل و ئەزموونی هەرێمی كوردستان و هەروەها پاراستنی كۆمپانیان و هاووڵاتیانی وڵاتانی جیهان و دەیان كۆمپانیایی ناودار ، پاراستنی ئەو متمانە و پێگەیەیی هەرێمی كوردستان بوو ،كە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و عێراق جیاوازی هەبوو ، لە ئێستاشدا دوای دەركەوتنی تروسكایی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران باسە گەرمەكانی رۆژ تەواو ئاوەژوو بوونەوە، لە ئێستاوە دەنگۆی دزی و تاڵانی گۆڕا بۆ پرسی خزمەتگوزاری، بەرپرسان ترسیان لێنیشتووە، كابووسی ئەوان هەڵدانەوەی مەلەفی دزی و تاڵانییەكانیانە لەلایەن كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران، چونكە ئەو كەسایەتییە ناوی بەوە دەركردووە سنوورێك ناناسێت بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و بەتاڵان بردن چ لەلایەن بەرپرسەوە یا لایەنێكی ترەوە بێت، حوكمی یاسا لای ئەو سەروەرە و هەموویان لە سایەیدا دەحەساندەوە وەك ئەو پێیەوە دەناسرا. نمەك حەرامان خۆش خۆش دەكەونە خۆیان و وا دەردەكەوێت لە رووبەروودا خزمەتكارێكی باش بن بۆی و هەوڵی نزیكبوونەوە دەدن لێی، كاندیدی نوێ لە ئێستاوە مۆدێڵی دژایەتی كردنی بە پشگتیری كردن و ئەنجامدانی كاری دەستە جەمعی گۆڕِیوە و دەرفەتی دژایەتی كردنی بۆ هیچ كەس و لایەنێك نەهێشتەوە دەرحەق بەیەكتری. پارتی وەكو براوەی یەكەم بە 45 كورسی پەرلەمانی هێزێكە كە زۆرینەی هەیە لەناو پەرلەمان رێككەوتنی لەگەڵ هێزی دووەم و سێیەمی كردووە، ئەو سێ هێزە هێزی سەرەكینە لە كوردستان، بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردووشدا پارتی و یەكێتی پێكەوە تەجرووبە كراون لە بابەتی حوكمڕانی و پاڵپشتی هەرێمی و نێودەوڵەتیش هەبووە، خاڵی دووەمیش ئەوەیە كە لە هەرێمی كوردستان مەرجعێكمان هەیە ئەویش سەرۆك بارزانییە هەبوونی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتی هەرێم و مەسروور بارزانی لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كە دوو كاریزمای زۆربەهێزن و پاڵپشتی سەرۆك بارزانیان بە دەست هێناوە، پارتی لە پشتیانە و رێككەوتنیان لەگەڵ دوو لایەنی دیكە هەیە، بەدڵنییاییەوە ئەو حكوومەتە كاریگەری زۆری دەبێت، هەم پاڵپشتی وڵاتانی دیكەی دەبێت، هەمیش پاڵپشتی خەڵك و حزب ولایەنەكان بە دەست دەهێنێت.لە هەمان كاتیشدا پێگەی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی و ئابووری پێشكەوتن و گەشەسەندنی زۆر بەخۆیەوە دەبینێ‌..
ئەوەی هاووڵاتییان دەیانویست هاتەجێ‌دوای دیاری كردنی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیران، خەڵكی ئێستا داوای خزمەتگوزاری دەكەن، خەمی ئەوان لە خەمی دزی و تاڵانییەوە گۆڕا بۆ خەمی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و دڵنیایی ژیانیان، ئیدی ئەوان دەڵێن ئەبێ‌ بەرپرس خزمەت بكات، خەمی هاووڵاتی خەمی دەسەڵات بێت و لەگەڵا كۆژانەكانی هاووڵاتییان بەشداری بكەن، هاووڵاتی مافی خۆهەڵكێشانی بەسەر دەسەڵاتەوە هەیە نەك دەسەڵات بەسەر خەڵكی، چونكە بەرپرس خزمەتكاری هاووڵاتییانە. لە هەمانكاتیشدا هەموو ئەو بەرنامە و پلانانەی كە لە كابینەی هەشتەم بە هۆی ئەو رەوشە نائارامەی كوردستان دروستبوون ،ئەوا دەبێ لە چوار ساڵی ئایندە بە هەوڵو هیمەتی سەرۆك وەزیرانی نوێی و پاڵپشتی سەرۆكایەتی هەرێم و هەموو هێز ولایەنە بەشداربووەكان و چ ئەوانەی وەك ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست لە دەروەی بەشداری حكومەت ماونەتەوە ،بەرەو كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدان ..
Top