پێشمەرگە ، سەروك بارزانی مێژوو و شانازیی هەمیشەیی
June 26, 2019
وتار و بیروڕا
نەیارانی كورد بەردەوام لە هەوڵی شكاندنی شكۆ و شانازیی كوردن بە تایبەتی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی ،بەڵام دەریاییەك بە دەمی كەسانیی وا قێزەوەن و نەیاری كورد پیس نابێت هەر بۆیە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد لەكاروانی خەبات و دوور و درێژی خۆیدا وەك كاروانسەرایەك گەلێك ڕێبواری بینیوه، بەڵام كەمیان توانیویانە هەتا سەر هاوڕێی ڕیگەبن و بەرگەی ناڕەحەتی و كۆسپ و نشێو و هەورازەكان بگرن، هەر ئەمەشە وایكردووە كە لە ئاوڕدانەوە و هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی ئەو مێژووە چەند ناوێكی كەم بەدی دەكەین.
ئەوەی دەبینرێت ، هۆكاری دژایەتیكردنی راستەقینەی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی ، بۆ پێداگری راستەقینەی بەرێزیانە لە داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد و كوردستان و چونكە بەرێزیان بەكردەوە سەڵماندی كە نەك بۆ بەشێكی كوردستان بەڵكۆ خەمخۆری هەموو نەتەوەیی كوردە ..
هەموو هەوڵە بەردەوامەكان لە پێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ و بە دیهێنانی ئاشتی و پێكەوە ژیان و سەقامگیری بووە و ئەمەش بەكردەوە سەڵماوە ..خەبات و تێكۆشانی بەردەوامی زیاتر لە نیو سەدەی سەرۆك بارزانی و خەباتی زیاتر لە سەدەیەكی خانەوادەی بەڕێزیان، ئەو راستییانە دەسەلمێنن كە ئەو خەبات و تێكۆشانەیان لەپێناو ئامانج و هیوا سەرەكییەكانی نەتەوەیی میللەتی كوردە. لە كات و ساتیكدا سەرۆك بارزانی داوای مافەكانی میللەتی كورد و تەبایی و پێكەوەژیانی دەكرد، كەسانێك و لایەنێك پاشكۆی ئەملاو ئەولایان دەكرد، تەنانەت كۆمەڵێك ئەو بابەتەیان بە كەیسی كەسایەتی ئاماژەپێدەكرد، لەنێوان سەرۆك بارزانی و لایانی دیكەدا .بێگومان سەرۆك بارزانی لە هەوڵەكانی بۆ دامەزراندنی كیانێكی سەربەخۆ بۆ میللەتی كورد مەبەستی دوژمنایەتی هیچ لایەنێكی نەبووە، بەڵكو مەبەستی ئەوەیە ئەم میللەتە ستەمدیدەیە بگات بە ئاوات و ئامانجەكانی كە ساڵەهای ساڵە خەباتی بۆ كراوە و قوربانی و هەزاران شەهیدی لەپێناوداوە، هەروەها مەبەستی بەرقەراربوونی ئاشتی و تەباییە لەنێوان میللەتانی ناوچەكە و كوردیش وەك میللەتێكی سەربەرز لەسەر زێدی خۆی لەناوچەكەدا بتوانیت بەئاسایی بژیەت، نەك دوژمنایەتی هیج لایەنێك.
كورد و كوردستان خاوەنی سەرۆك بارزانی یە، كە هەم سەرۆك و هەم پێشمەرگەی كوردستانە، هەركاتێك گەلی كوردستان لەمەترسیدا بووبێ ئەو خۆی كردووەتە قەڵغان و بووەتەوە بە پێشمەرگەی كوردستان لەبەرەكانی پێشەوەی شەڕ.
چونكە سەرهەڵدان و دروستبوونی ئەو سەركردانە وەك ئەو چەمكانەی ئێستا بەكاری دەهێنن بەهەڵبژاردنی ئیتیفاقی و بەرهەمی هاوپەیمانی ستراتیژی نەبووە، كەچی بۆ هەتاهەتایەش ناویان لە لاپەڕە یەكەمینەكانی مێژوو دەمێنێتەوە.
سیاسەتی حەكیمانەی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی وایكردوە ببێتە دڵی ئاسایش و دڵنیایی و سەقامگیری، بۆیە عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە تواناو لێهاتوویی ئەو هەیە بە هۆی ئەوەی توانیویەتی هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سیایسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی تێپەڕێنێت كە كێبڕكێ لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بكات و لە بەڕێوەبردنی كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانەكانیشدا سەركەوتوبێت و هاوسەنگی لە نێوان گروپە سیاسیە جیاوازییەكانی عێراقیش دروست بكات، سەرباری بەڕێوەبردنی پەیوندی دەرەكی لەگەڵ وڵاتانی دیكە بەسەركەوتویی كە هەرێمی كوردستان لە ئێستادا بە پەیوەندییەكی باش تێپەڕ دەبێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان،
ئەوەی كەسایەتی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی بە باشی بناسێت ، لەو رٍاستییە تێدەگات كە تەنیا سەرۆك بارزانی هیوا و ئاواتی ئەوەیە و تێدەكۆشێت تا گەلی كوردستان ، ئەو گەلەی كە بە دەیان ساڵە خەبات و تێكۆشان دەكات بگەێنێتە كەناری ئارٍام و مافە رٍەواكانی .هەروەها بە هۆی كەسایەتی سەرۆك بارزانیی و سیاسەتی حەكیمانەی بەرێزیانەوەیە كە ئەمرٍۆ جیهان بە چاوێكی پرشكۆ و شانازییەوە دەروانێتە دۆزی رٍەوای گەلی كورد .پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو هێزە لە بن نەهاتووییی خۆرسكی گەلی كوردە كە قەڵغانێكی پۆڵاینە لە دژی داگیركەران ومێژوویی خەباتی زیاتر لە حەوت دەیە شاهیدە. هێزی پێشمەرگەی كورستان بە رێبەرایەتی و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی رووبەڕووی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش بووەوە كە دەیویست كوردستان داگیر بكات، كە گەورەترین و مەترسیدارترین هێزی تیرۆریستی جیهانی بوو، بەڵام تێكیشكاند كە بەو هۆیەوە ناوی پێشمەرگە هێندەی تر لەسەر ئاستی جیهان ناووبانگی پەیدا كرد و بووە جێگەی متمانە و رێز و خۆشەویستیی ئاشتیخوازانی جیهان.
*پارتی و سەرۆك بارزانی، خاوەنی پڕۆژەی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان، دەستكەوتێكی گەورە و مێژوویی و پڕ لە شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكە سەركەوتنێكی مەزنی به دەست هێنا و تیایدا نزیكەی لە 93%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە بەڵی بۆ سەربەخۆییی كوردستان دا و، ئەوەی ئەو ریفراندۆمەی بایەخداتر و گەورەتر كرد، بەشداریكردنی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون.پارتی و هێزی پێشمەرگە دوای شەڕی داعش جارێكی دیكە كوردستانیان لە داگیركردن پاراست و لە داستانەكانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە هێزی داگیركەری حەشدی شەعبیان تێكشكاند كە دوای داگیركردنی شاری كەركووك و خورماتوو و خانەقین لەلایەن ئەو هێزەوە لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێكەوە لە 16ی ئۆكتۆبەردا، دەیانویست هەموو كوردستان داگیر بكەن و قەوارەی دەستووری و گشت دەستكەوتەكانی كوردستان لەناوببەن..خاكی كوردستان پێوستی بە لە كەسایەتی لە خۆبردوو و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر هەیە ، كورد بە پێوستە ئەو مرۆڤانە هەیە لە پێناو خاك و نیشتیمان بەرگەی پیلانگێری ، قەیران و گەمارۆ و داگیركاری دەگرن و شەورۆژ دەخەنە سەریەك تا گەل و نیشتیمانەكەیان سەربەست بژێت .گشت رووداو و پێشهاتەكانی رابردوو و تا بەئەمرۆ سەڵماندیان كە دڵسۆز و خەمخۆری نەتەوەیی كورد و داكۆكیكاری مافە رەواكان میللەتێكی مەزڵوم كە دەیان ساڵە خەبات دەكات و قوربانیی دەبەخشێت كێیە ؟!سەرۆك بارزانی نەك تەنها بۆ كوردانی باشووری كوردستان پێویستە و لەو قۆناغەدا ناتوانن دەستبەرداری ببن، بەڵكو هەموومان ڕۆڵی جەنابیان دەبینین لە چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان. بەردەوام هەوڵی لێكنزیكردنەوە و یەكگرتنی پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای داوە و تا ڕادەیەكی زۆر سەركەوتووش بووە. ئەگەر لێزانی و پەرۆشی جەنابیان نەبوایە، ڕەنگە زۆر بارودۆخی نەخوازراو لە رۆژئاوای كوردستان روویاندابا. لەناو پرۆسەی ئاشتی دەوڵەتی توركیا و كوردانی باكووریش، هەمووان شایەدی ئەوە دەدەن كە دەمێكە هەوڵی بۆ دەدات و چەندین جار دووپاتیكردووەتەوە كە پێویستە لە باكووری كوردستاندا لە ڕیگەی گفتوگۆ و دانیشتنەوە چارەسەری پرسی كورد بكرێت. ڕەنگە زۆرجاریش رەخنەی ئەوەی لێگیرابێت كە لەسەر حیسابی كوردانی باكوور، نەرمی بەرامبەر بە دەوڵەتی توركیا دەنوێنێت. بەڵام دواجار هەر ئەمە روویدا كە جەنابیان هەوڵی بۆ دەدا، چونكە ئەمە لە بەرژەوەندی كورددایە.دوور لە هەموو سۆزێكی حزبی یان تاكەكەسی و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو هەموو دەستكەوتانەی سەرۆك بارزانی بۆ كوردی بەدەستهێناوە لەرووی دیبلۆماسی و ئابووری و ئاسایش، بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان بەرامبەر دەسەڵاتی مەركەزی و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی، ئەو كاریزما سەركەوتووەی كە گشت وڵاتانی جیهان پێی سەرسامن و گەواهیدەری سەركەوتنەكانی بەرێزیان و روانین بۆ داهاتووی هەرێم و زەرورەتی هەبوونی ئەو كەسایەتییە، بە دڵنیاییەوە دەڵێم بۆ ئەو قۆناغە هەستیارەی كوردستان سەرۆك بارزانی لە هەناسە پێویستترە و پێوستە هەمووان پشتیوانی هەوڵ و تێكۆشانە بەردەوامەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین و تا گەیشتن بە ئامانج