یادداشتی رۆژ

یادداشتی رۆژ


پرۆسەی فێربوون بڕاوە و دۆڕای نییە

هەر مەرحەلەیکی خۆێندن بریتییە لە خۆ ئامادە کردن بۆ مەرحەلەیکی تر تا قۆناغی زانکۆ و دوای زانکۆش.

ئەم پرۆسەیە ئەرکێک دەخاتە سەر سیستمی پەروەردە کە بریتییە لە داریشتنی مێتۆدی پەروەردە کردن و دەستنیشان کردنی ئامانج و ئەرکی پەروەردە لەو مەرحەلە تایبەتەدا.

لە ئەساسدا پەروەردە ئەرکییەتی کە گشت خۆێندکاران لە هەر مەرحەلەیکدا بگەینێتە ئەو ئاستە کە وەک ئامانجی ئەو مەرحەلەیە دیاریی کراوە.

سیستمی پەروەردەی ولاتانیش بە گۆێرەی ئەوە رێژەیە لە خۆێندکاران کە سیستمی پەروەردە توانیویەتی بگەینێتە ئاستی دیاریکراوی هەرمەرحەلەیک ، هەڵدەسەنگێندرێت.

ئەم هەڵس وکەوتە بە تەنیا لە ولاتانی دواکەوتوودا باون کە هەم لە رووی پێداگۆژییەوە و هەمیش لە رووی پەروەردەی دەرونی منالانەوە خەراپە .

دەستنیشانکردنی یەکەم و دووهەم و سێهەمەکان، نەک پاڵنەر نییە بۆ توونی بوونی منالانی تر بۆ فێر بوون بەلکوو کارتێکەریی دەرۆنی نێگاتیڤیشی هەیە بۆ ئەوانەی کە نابنە یەک و دووهەم و سێهەم.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە بەو کارەوە چ پەیامێک دەگەینینە منالەکانمان کە هەوڵ دەدەن فێر بن ، بەلام نابنە یەکەم ، خۆ یەکەم دێتە ئەو واتایە کە یەک کەس دەتوانێ ئەو شۆینە بگرێت یانی زۆرینە نابنە یەکەم .

ئەم پێداگۆزژی و فەلسەفەی پەروەردەیە ، پرۆسەی فێر بوون و کامێل بوونی جیاوازی منالی جیاواز لەبەر چاو ناگرێت.

بۆ نموونە منالێک ئەم سال لە مەتماتیک تێناگات بەلام سالی دواتر لەبەر کامێل بوونی خۆی لە ماتەماتیک زۆر باش بەرەو پێش دەچیت.

هیوادارم پرۆسەی گەشەی منالان لە درێژایی سالانی خۆێندن دا ببێتە جێ سرنجی پەروەردە و هەوڵ ئەوە بێت کە هیچ منالێک بە جێ نەمێنێ.

ئەم مێتودە هەلەیە، لێکەوتەی ئەوەشی هەیە کە یەکەم و دووهەم و سێهەم ماف بە خۆیان دەدەن کە بەر لە گەنجانی تر حکومەت مەجبور بکەن کە دایانبمەزرێنێت، هیچ واتایەکی مەنتیقی نییە.

سیستمی مۆدێرنی پەروەردە پێویستە سرنج و تەرکیزی لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی توانای فێربوونی خۆێندکاران بێت ، لەبەر ئەوە کە پرۆسەی فێر بوون دوور ودرێژە،

نەک دەستنیشان کردنی زیرەک و تەنبەل.

Top