قەڵغانی پاراستنی شكۆ و دەستكەوتەكان ..
June 25, 2019
وتار و بیروڕا
كاتێك نێچیرڤان بارزانی دەستبەركاردەبێت وەكوو سەرۆكی حوكمەت،حوكمەتی ھەرێم لەدۆخێكی زۆر سەختدا دەبێ لە لایەك یەك ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار ئاوارە ڕوویان لەھەرێمی كوردستان كردبوو،لەلایەكی دیكە بەدرێژایی ھەزار و پەنجا كیلۆمەتر گەورەترین دەوڵەتی تیرۆرستی بوو بە دراوسێی ھەرێمی كوردستان،بەغداش بەڕێنمایی چەند كوردێك بودجەی كوردستانی بڕی،كەچی لەوكاتە ھەستیارەدا كە حزبەكان بەدوای بیانوو دەگەڕان بۆ كشانەوە لەحوكمەت،بگرە ئەوەندە بێ ئینساف بوون ھەوڵی زیاتر تێكدانی باروودۆخیان دەدا،كەچی نێچیرڤان بارزانی زۆر بوێرانە و بێ ئەوەی قسەی موزایەدەچیان كاری تێ بكات ھەرێمی كوردستانی لەھەس ھێنان پاراست و شانی دایە بەر قەیرانی دارایی.
توانی لەو ماوەیەدا نەوتی كوردستان بگەیەنێتە بەندەری جیهان و كەیسی دادگاش لە حوكمەتی عێراقی بباتەوە،ئەگەر چی نرخی نەوت بەتەواوی دابەزی لەبازاڕەكان وە ئەو بڕە پارەیەی دەست حوكمەتی ھەرێم دەكەوت زۆر كەمتر بوو لەو بڕەی بۆ مووچەی مانگێك پێویستە،بەڵام دەكرێ بپرسین ئەگەر ئەو نیو مووچەیە نەبوایە چ دەبوو؟
بێ شێك ئێستا هەرێمی كوردستان بەتەواوی ملكەچی داوكاریەكانی بەغدا دەبوو،ڕیفراندۆمیشی پێ نەدەكرا و ھیچ كارتێكی نەدەبوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حوكمەتی عێراقیدا.ھەندێ جار ئەگەرژەھرێك نەتكوژێت لەوانەیە زۆر بەھێزترت بكا،ئەگەر چی قەیرانی دارایی نەیتوانی ھەرێمی كوردستان بخات بۆیە بەھێزتری كرد،ئەو ناڕێكیە ئیداریەی لەدامەزراندنو مووچە خۆراندا ھەبوو ئەمڕۆ یان سبەی ھەر دەبوو كوردستان توشی قەیران بكات،بەڵام ئاخۆ كەس ئەتوانی شان بداتە ژێر باری قەیران؟
ھەرێمی كوردستان شانسێكی زۆر باشی ھەبوو كە لەوەھا دۆخێك كەسێكی وەكوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حومەتەكەی بوو.ئەگەر نا زۆر ئەستەم بوو ھەر سەرۆك وەزیرانێكی دیكە بتوانی ھەرێمی كوردستان لە لەناوچوون ببپارێزێت و ئەو قۆناغە،سەختە تێبپەڕێنێت.هەر بۆیە،كەسایەتی نێچیرڤان بارزانی بەھۆی ئەو بیروهزرە ژیرانە دیپلۆماسیەتەی ھەیەتی زامنی داھاتوووی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بێت لەگەڵ بەغدا و كار بۆ زیاتر جێگیرگردنی پێگەی ئابووری و سیاسی ھەرێمی كوردستان بكات لەسەر نەخشەی سیاسی و ئابووری جیھان،بێگومان ھەروەكوو چۆن توانی بەسەر قەیراندا تێبپەڕێت ئەو پێگەیەش دەكات بۆ سەرچاوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان و پاڵپشتی كردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانیی كە خاوەن پێگەیەكی بەهێز و كەسایەتییەكی دیارە لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهاندا و لە ماوەی رابردوودا، كاراكتەرێكی سەرەكیی بووە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی كوردستان كە بە كلیلی پێشكەوتن و سەركەوتنی هەر گەلێك لە گشت بوارەكاندا هەژمار دەكرێت ..