مامۆستا و بنیاتنانى مرۆڤـ
June 24, 2019
وتار و بیروڕا
روناكبیر ونوسه‌رى به‌ناوبانگى میسری نه‌جیب مه‌حفوز ده‌لێ"مامۆستا گه‌وره‌ترین پیشه‌ی هه‌یه، كه هه‌موو پیشه‌كانى تر له سه‌ر ده‌ستى مامۆستا ده‌رده‌چن".
بێگومان له ووتاره‌كانى پێشووتر زۆر باسى گرنگى و بایه‌خى مامۆستامان كردووه له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن، به‌ڵام له هه‌مووى گرنگتر رۆڵ و كاریگه‌رى مامۆستا له سه‌ر بنیاتنانى مرۆڤـــ و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه، بێگومان مامۆستا به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تییه ئه‌ویش پارێزگاری كردن و پارێزراوى له سه‌ر ئه‌مانه‌ت پارێزی كۆمه‌ڵگه كه رۆڵه‌كانمانه كه سه‌روه‌تێكى گرنگى میلله‌ته‌كه‌مانه له داهاتوو و ئاینده دا، وه به‌رپرسیاریه‌تى مامۆستا پێك دێت له پێگه‌یاندن وبنیاتنانى رۆڵه‌كانمان و ئاماده‌كردنیان بۆ ئێستا و داهاتوو به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و په‌روه‌رده كرا‌و بنیاتنراو كه ببێته قه‌لغانى پاراستنى كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه، چونكه هه‌ر مامۆستایه كلیلی بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه.
په‌روه‌رده بێ مامۆستا ناتوانێ ئامانجه‌كانى به‌دی بهێنێ، ئه‌وه مامۆستایه جارێك باوكه و جارێك دایكه وجارێك په‌روه‌رده كاره و جارێك گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانه و جارێك یارمه‌تیده‌ر و سه‌رپه‌رشتیار و ئاراسته‌كراوێكى سه‌ركه‌وتووه، وه جارێكیش له هه‌مان كاتدا هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێشووه كه باسمان كرد. كه‌واته رۆڵ و كاریگه‌رى مامۆستا له سه‌ر قوتابی و تاك و كۆمه‌ڵگه نه پێوراوه و بێ به‌رامبه‌ره هه‌ر مامۆستایه له ناخى قوتابی هه‌موو ره‌فتار و ئادكاری جوان ده‌چێنێ و په‌ره‌ى پێ ده‌دات له‌گه‌ڵ هزر و بیرى قوتابی گه‌شه ده‌كاتو له داهاتوودا ده‌بێته ئه‌ندامێكى كارا و به سوود بۆ كۆمه‌ڵگه و كوردستان، چونكه مامۆستا به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌رز كردنه‌وه‌ى و گه‌شه‌پێدانى توانا وكارامه‌یی وو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى قوتابییه و رێنیشانده‌ر و پێشه‌نگى كۆمه‌ڵگه‌یه، ده‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زیندوو وشیار دێته به‌رهه‌م ئه‌ویش له ئه‌نجامى رۆڵ و به‌رپرسیاریه‌تى زیندووی مامۆستا، چونكه مامۆستا رۆڵى راسته‌وخۆ و كاریگه‌رى هه‌یه له سه‌ر بنیاتنانى مرۆڤـــ، ئه‌وه قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمانن حه‌ز ده‌كه‌ن به‌رده‌وام لاسایی و گوێ رایه‌ڵى مامۆستا دڵسۆزه‌كان بكه‌نه‌وه، ئه‌وا مامۆستا ویژدان زیندووه‌كانن كه به‌رده‌وام ماندوو نابن له په‌روه‌رده كردن و ئامۆژگاری كردن و ئاراسته‌كردنى قوتابییه‌كانمان له‌سه‌ر كارى چاكه و چاندنی تۆوی ره‌وشت و ئادكاری جوان و خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان و بۆ یه‌كتر و دڵسۆزی بۆ كاره‌كانیان له ناخی قوتابیان له ناو پۆڵ له ده‌ره‌وه‌ى پۆڵ، چونكه ئه‌وه‌ى مامۆستایه‌ك ده‌توانێ رۆژانه چه‌نده‌ها قوتابی كۆبكاته‌وه و ئامۆژگارییان بكات، بێگومان پیشه‌كانى تر ناتوانن بیكه‌ن. چونكه زه‌مینه بۆ مامۆستا ره‌خساوه كه قوتابخانه‌یه و ته‌واوكه‌ری پیشه‌كه‌یه‌تى له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ى مامۆستا ده‌توانێت له ناو قوتابخانه قوتابییه‌كان كۆ بكاته‌وه و ئاراسته‌یان بكات به‌ره‌و كارى باش و به سوود، بێگومان هه‌مان مامۆستا هه‌رگیز ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه و پیشه‌كه‌ى ئه‌نجامى بدات، كه‌واته مامۆستای به‌رێز هه‌رده‌م پیشه‌كه‌ت وون نه‌كه‌یت، مامۆستایه‌تى هه‌لێكى زێرینه و ده‌رفه‌تى ته‌مه‌نه و ئاسوده‌یی ویژدانه بیقۆزه‌وه ویژدانت ئاسوده بكه قوتابییه‌كانمان رۆڵه‌كانمان تێبگه‌یه‌نه و پێبگه‌یه‌نه له سه‌ر ره‌فتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وتى باش و به‌سوود بۆ كۆمه‌ڵگه، له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا مرۆڤ بنیات بنێن كۆمه‌ڵگه بنیات بنێن نیشتمان بنیات بنێن كه هه‌رده‌م هیچ پیشه‌یه‌ك هاوشان و ركابه‌رى مامۆستا نه‌بووه له بنیاتنان به گشتى.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی