پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان لە رووی پەیوەندی نێودەوڵەتی ، ئابووری و سیاسی ..
June 23, 2019
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو رێبازەیە كە لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا توانیوێتی پارێزگاری لە ناسنامە و پێگەی كورد و دەستكەوتەكانی بكات و بە خوێن و گیان بەرگری بكات .پارتی بە رێبەرایەتی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی توانیویەتی سەركردایەتیی قۆناغێكی هەستیاری كوردستان بكات، تا گەیشتە ئەو رادەیەی كە هەموو هێزە كوردستانییەكان پێكەوە بتوانن ریفراندۆمێك ئەنجام بدەن و بۆ یەكەمجار هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بە جیهانیان راگەیاند، ئێمە هەین و داوای مافی خۆمان دەكەین و دەمانەوێت خاوەن خواست و ئیرادەی خۆمان بین، دواتریش هەر پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە توانیویەتی سەركردایەتیی قۆناغەكە بكات لە دوای سەپاندنی سزا و ئابڵوقە ناڕەواكان لەلایەن حوكمڕانەكانی عێراقەوە. ئەو ریفراندۆمەی كە رۆژی 25/9/2017 بە شێوازێكی ئاشتییانە و دیموكراتییانە بەڕێوەچوو، ئێستاش چونی ئێمە بۆ بەغدا پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانە، پارتیش لە هەمو شۆڕش و راپەڕینەكاندا كە سەركردایەتی كردووە، ئەوەی دووپات كردۆتەوە كە كێشەی ئێمە لەگەڵ گەلی عێراقدا نییە، بەڵكو لەگەڵ كاربەدەستانی عێراقە، واتە كێشەی ئێمە لەگەڵ ئەو سیستمی حوكمڕانییەیە لە عێراق كە دژایەتیی مافی خەڵكی كوردستان دەكات. ئێستاش كە دەچینە بەغدا پێشمەرگائاسا پارێزەر و داكۆكیكاری مافەكانی خەڵكی كوردستان دەبین و دەبینە پارێزەری ئاشتی و سەقامگیری كۆمەڵایەتی. لێرەدا دەمەوێت ئاماژەش بەوە بكەم كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر ئاستی عێراق حزبی براوەیە لە هەڵبژاردنەكاندا، چونكە لایەنەكانی دیكە كە دەنگیان هێناوە، حزب نین، بەڵكو هاوپەیمانێتین كە چەندین حزب لە خۆدەگرن، بەڵام وەك پارتی دیموكراتی كوردستان براوەی یەكەمە لەسەر ئاستی عێراق بە مسۆگەركردن و بەدەستهێنانی 25 كورسی، هۆكاری سەركەوتنی پارتیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەنگیان بەم پارتە داوە. هەروەها سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی و لێهاتوویی نێچیرڤان بارزانی بوو كە وایكرد هاوسەنگی لە كوردستاندا رابگیرێت و پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری بكرێت. لە پیلانگێری داگیركەران بپارێزێت وشكستیان پێی بێنێ..