رژێمی ئێران ، لە ماوەی رابردوو ، هیچ سنوورێكی بۆ ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی ، هەوڵدانی بۆ سەپاندنی هەژموونی و دەسترۆیشتوویی خۆی لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین لە ماوەی 4 دەیەی رابردوو ، چرٍ كردبۆوە لە هەمان كاتیشدا ،ناراستەوخۆ دەستی بە سەر چەند وڵاتێكدا گرتبوو و ئەو وڵاتانەش فەرمانی رژێمی ئێران تا بە ئەمرۆ جێبەجێ دەكەن هەروەها بەردەوام هەرٍەشەی داخستنی گەرویی هورمز و گەنەدا دەكات بەروی كەشتییە نەوت هەڵگر و بارهەڵگرەكان و تا ئێستاش بە كردەوە چەندین هێرشی ئەنجامدا ، ئەوەش وایكردووە سات بە سات ئەگەرەكانی هەڵگیرسانی جەنگ و لێدانی گورزی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاتر ببێ و ئەمەریكا مافی وڵامدانەوە بۆ خۆی جێدێڵێت، ترەمپ لە تویتێكدا گوتی كە لە جەنەڕاڵێكی پرسییە كە ئاخۆ هێرشەكە چەند قوربانی لێ دەكەوێتەوە و گوتوویەتی 150، بۆیە داوام كردووە هێرشەكە بێتە وەستان كە لەگەڵ خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەواندا ناگونجێت، راستییەكەی ترەمپ خاوەنی چەكی سزاكانی سەر ئێرانە كە زۆر كاریگەرە.بێگومان ئەمەریكا لە ئێران دەدات لەوكاتەی بە گونجاوی دانێت، ئێستە لە هەردوو وڵات ئامادەسازی هەیە و فەرماندەكانی پنتاگۆن راپۆرتی خۆیان لەبارەی خراپترین بژارەكان بە ترەمپ داوە، تێپەڕبوونی كات ئێستە لەبەرژەوەندی ئێران نییە، بە پێچەوانەوە لە بەرژەوەندی ئەمەریكادایە، دووپاتی كردەوە كۆنگرێسی ئەمەریكا دەسەڵاتی بەسەر فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا نییە كە ترەمپە، ئەو توانای بەكارهێنانی بۆمبی ئەتۆمیشی هەیە و ئەوەی دەگوترێت رێگەی پێ نادرێت راست نییە، بۆیە ئەو دەتوانێت ئەگەری وای بینی كە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لە مەترسیدایە، لەهەر كات و بە هەر شێوە و چەكێك لە هەر شوێنێك، وڵام بداتەوە و چەك بەكار بێنێت. رژێمی ئێران دەیەوێت جەنگ دروست بێت و یارییەكە تێكبدات، تەواو وەك ئەو كەسە وایە دەخنكێت و پەل داوێت، بازنەكان لە دەورەی ئێران خەریكە تەسكتر دەبێتەوە و بەم دواییە بەقاچاغفرۆشتنی نەوت لە رێگەی عێراق دۆزرایەوە، دوای ئەوەی ترەمپ بڕیاری وڵامدانەوەی ئێرانی وەستاند سزای نوێی بەسەردا سەپاندن، بۆیە ئێران خەریكە دەخنكێت و باش دەزانێت كە تاكە چارەسەری ئەوەیە كە جەنگێك دروست بكات و رای گشتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بۆ خۆی رابكێشێت وەك ئەوەی لە جەنگی لەگەڵ عێراق دروستی كرد لەوكاتەی لە ئێران برسیەتی و بێزاری و توڕەیی لەدژی حكوومەتەكەی هەیە، بۆیە بۆ ئێران پرسی هەڵگیرسانی جەنگ باشترین و تاكە چارەسەرە.