ئەگەر هەڵوەستەیەكی ورد بینانە لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی ماوەی رابردووییی حوكمرانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانیی بكەین دەبینین كە چۆن توانیی بە كارامەیی و بەرگریكردن لە بەرامبەر ژمارەیەك كێشە و قەیرانی قورس گەل ، نیشتیمان و ئەزموونی كوردستان بگەیێنێتە كەناری ئارامی .لێزانی، شارەزایی دیپلۆماسیـەت و گوفـتار و خاكـیبـوون نیشانەو لێهاتووی هەر سەركردەیەكە، ئەم سێ بنـەما سەرەكیـە وەك سێكـوچكـەیەك وایـە بـۆ هەڵـسانـە سـەرپـێ و دەركەوتـن و سـەركەوتـنی كـەسایەتـی سـەركـردە كـە بێگـومان ئەمـەش دەگەرێتەوە بۆ لێهاتـووی و زیـرەكـی سـەركردە كە بتـوانـێ وا بكات ئەم سێ خەسلەتە لە كاری سیاسیانەی خۆیدا كۆبكاتەوە بـۆ ئـەوەی بتـوانـێ كەسایەتیەكـی سیاسـی سـەركردەیەكـی بوێـر لێهاتوو و بەهێـز لە خـویدا دروسـت بكات بـۆ خـزمەت كردنـی وڵاتەكـەی لـە ڕووی ئابـووری و سـیاسی و رۆشنبیـری و كـۆمەلایەتـی پەروەردەیـی. بێگـومان هەموومان دەبێـت ئـەوە بزانیـن كـۆمەلگایەكـی پێشكــەوتوو رۆشنبیـر بـەرهەمــی سـەركردەیەكـی رۆشنبیـر و لێهاتـوو بـە ئـەزموونـە.سـەركردە وەك باوكێـك وایـە بۆ كۆمەڵگاكەی كە لە سەرئاستی سەركردایەتی كردنی خێزان كەسایەتیەكی رۆشنبیر و زیرەك لێهاتوو بوو بێگومان خێزانێكی رۆشنبیر و لێهاتووی لێـوە بـەرهەم دێـت. كەواتە ئەگەر بێت و ئەم وێنەیە گەورە بكەین بیخـەینە سەر ئاستی كۆمەڵـگا دەبینیـن كۆمەلگایەكـی پـەروردە پێشكـەوتـوو تەندروسـت بەرهەمـی سەركردەیەكـی بە ئەزموون رۆشنبیرو لێهاتووە. بـەرێـز نێچیـرڤان بارزانـیئـەو خـاوەن كـەسایەتیەكـی بـەهێـزی دیپلـۆماسیـیە. كە رێگری كرد لە كەوتنی ئەزموونی كوردستان لە قۆناغە سەختەكان دا كارەكانی شاهیـدیدەری كەسایەتـی ئەون بە جۆرێـك ئـەو بۆتـە كارێزمایەكـی سـیاسـی لە رۆژهەڵاتــی ناوەراسـت و عێـراق و ناوچكە بەتایبەت هەرێمی كوردستان.روون و ئاشكرایە ،لە سەر ئاستی باڵای وولاتانـی زلهێـزی جیهان راستەوخۆ پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئەودا بەستووە گوێ لە بەرێزیان رادەگـرن و گفتوگـۆی سیاسیانە و مامەڵەی ئابوری و بازرگانی لەگەل ئەدا دەكەن بە جۆرێك تا رادەیەكی زۆر و بەرچاو توانیوەیەتی هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە كەنارەكانی ئابوری و بازرگانی سەربەخۆ و دروست كردنی ژێرخانێكی ئابوری بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان . هەموو نیگاكان بۆ ئایندەیەكی گەشە و ئومێدێكی گەورە بە كابینەی نوێ حكومەتی كوردستان هەیە، هۆكاری ئەوەیش بۆ كاندیدكردنی مەسروور بارزانی دەگێڕێتەوە، بەو پێیەی كاندیدێكی نوێیە، چونكە هەم پێگەكەی و هەمیش كەسایەتیی ناوبراو هۆكاری ئەو ئومێدەن.نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، دوو كەسایەتی دیار و گرنگی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و پارتی دیموكراتی كوردستانن، لە كاتێكدا دوو پۆستی گرنگی هەرێمی كوردستان دەگرنە ئەستۆ، كاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر بەهێز كردنی پەیوەندیییەكان و لەسەر سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان.هەوڵەكان بە ئاراستەی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێم و بنبڕكردنی گەندەڵی و چاكسازی لە دامەزاوەكان وخۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان بێت بۆ ئەم ئەركەش مەسروور بارزانی پیاوی رۆژە سەختەكان و هەمیشە لەناو خەڵك و لەگەڵ ئازارەكانی خەڵك كاندید كراوە دڵنیاین بەپشتیوانی سەرۆك و خەڵكی كوردستان تەواوی ئەو ئامانجانە دەپێكێت و ١٠ دە كاندیدی بەهێزیش بۆ ١٠ دە وەزارەت یاوەری ئەو دەكەن بۆ ئەو ئەركە قورسە.ئێستا نێچیرڤان بارزانی كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، لە دەوڵەتداری و سیاسەت و لە چەند ساڵی رابردوو بینیمان دیبلۆماسیەت و هەوڵ و تێكۆشانی نێچیرڤان بارزانی لە دەستكەوت و بەرهەمەكان، لە كاتی قەیرانەكان دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبوو، بۆیە پێموایە پارتی لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەورێكی چالاك و زیندوو دەگێڕێت و هەوڵی ئەوە دەدات كە لە ناوچەكە سەقامگیری دروست بكات و لە رووی دیبلۆماسی و لەرووی خۆشگوزەرانییەوە كاریگەری لەسەر ڕەوشی ناوچەكە دەبێت، بۆیە خەڵكی كوردستان گەشبینە لەوەی كە لەو دوو پۆستە كە پۆستی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی وەردەگرێت و بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانییە، هەر دوو كەسایەتیەكە دوو كەسایەتی زۆر بەهێزن، گۆڕانكاری زۆر گەورە روودەدات و بەرهەم و دەستكەوتێكی زۆر گەورەیان بەدەستەوەیە، بۆ خۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان. نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، دوو كەسایەتی دیار و گرنگی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و پارتی دیموكراتی كوردستانن، لە كاتێكدا دوو پۆستی گرنگی هەرێمی كوردستان دەگرنە ئەستۆ، كاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر بەهێز كردنی پەیوەندیییەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، ئەوەندەی چاودێری ڕای خەڵكی كوردستانمان كردووە، چ لەناو ڕیزەكانی پارتی، چ ڕای جەماوەر بەشێوەیەكی گشتی، خەڵك هیوای زۆریان بەو دوو كەسە هەیە، خەڵك چاوەڕوانی دەستپێكی كابینەی حكوومەت و هەوڵەكان بە ئاراستەی باشتركردنی ژیان و گوزەران و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەخت و دژوارەی كە لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو هەبووە، بەهۆی شەڕی داعش و 16ی ئۆكتۆبەر و بڕینی مووچە و بوودجەی كوردستان لەلایەن بەغداوە، بۆیە خەڵكی كوردستان هیوایەكی گەورەی بە كابینەی نوێ و حكوومەتی نوێ و بەو دوو كەسایەتیە هەیە كە دوو كەسی گرنگ و كاریگەرن لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەموو توانایەكەوە هەوڵدەدات لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری لە حكوومەت دەكەن، پابەند بن بە ڕێككەوتنێكی ستراتیژی ، ئەو لایەنانە بەردەوام بن لە حكوومەت، پشتیوانی حكوومەت بكەن، نەك بەشدار بن بە گوتار و ئۆپۆزسیۆنیش بن، بۆیە هەوڵدەدەین ئەمجارە حكوومەتێك بێت، حكوومەتێكی بەهێز بێت، لەسەر بنەمای پشتیوانیەكی باش لە پەرلەمانەوە بكرێت، واتە زۆرینەی پەرلەمان پشتیوانی بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت هەم ڕەوشی كوردستان بەرەو باشی ببات، هەم خزمەتگوزارییەكانیش بۆ خەڵكی كوردستان زیاتر و فراوانتر بكات.بێگومان ئەمانە هەمووی بۆ لێهاتـووی هـونەری دیپلـۆماسـیانەی بەهێـزی نێچیــرڤان بـارزانــی دەگـەرێتـەوە. كە لە ئێستادا گشت هیواكان بەتایبەت دوای متمانەبەخشین و وەرگرتنی كاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەڵچنراوە بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..