كەسایەتی بە توانایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەش ..

كەسایەتی بە توانایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان  بەرەو  ئایندەیەكی گەش ..
راسپاردنی بەرێز مەسروور بارزانی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان بە گەشبینیەكی زۆرەوە دەڕواننە لێهاتوویی و ئەزموون و كارامەیی ئەم سەركردەیە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو قەیرانە قووڵە سیاسی و ئابوری و دامەزراوەیی و خزمەتگوزاریانەی هەرێمی كوردستان تێیكەوتووە.هەمە دەستپێكی هەنگاوێكە نوێی وئومێدە زۆرەی خەڵك بە مەسرور بارزانی هۆكارو باگراوندی پێشەیی و واقیعبینی خۆی لە پشتەوەیە.هەروەها بەو پێیەی كە دەنگی زۆرینەی رەوایی خەڵكی كوردستانیی لەگەڵە ، بۆیە، رەوایەتی نێوخۆیی و رەوایەتی نێودەوڵەتی لە ڕیگای بونیادنانەوەی ئاشتەوایی پۆزەتیڤانە لە ناوخۆ، چ لە ڕووی دروستكردنەوەی متمانە لە نێوان ‌هێزە سیاسیەكان و پێكهاتەكانی باشوری كوردستان، چ لە ڕووی متمانەی نێوان هاووڵاتیان و دەزگاكانی حكومەت. هەروەها نوژەنكردنەوەی پەیوەندیەكانی هەرێم لەسەر بنەمای بەرژوەدی هاوبەش لەگەڵ عێراق و دەوڵەتانی دراوسێ و هەرێمییەكان و جیهان. بەمەش بنەمای ئاشتەوایی و سەقامگیری درێژخایەن بۆ هەریمی مسۆگەر دەبێ.لەلایەكی دیكەوە هەنگاوەكانی مەسروور بارزانیی ، بە ئارٍاستەی بوژانەوەی ئابووری ، بنەبرٍكردنی گەندەلی و گشت ئەو هەنگاوانەیە ، كە بە ئارٍاستەی خۆشگوزەرانی خەڵك و پێشكەوتنی وڵاتە .. هەروەها بوژانەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان بەهۆی بنەبڕكردنی دیاردەی گەندەڵی، بەنیشتیمانی كردنی سامانی نەوت و دەرهێنانی لە چەپۆكی ئەم و ئەو هاوشیوەی وڵاتی نۆروێژ، بەمەش پێچەوانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوت دەبێتە خۆگوزەرانی خەڵك و پارستنی نیشتیمان لە جیاتی ئەوەی ببێتە مایەی تەندوتیژی و كاوڵكاری وڵات. هەروەها داخستنی كەناڵەكانی چوونەدەرەوەی دراو لە هەرێم، راكێشانی سەرمایەی دەرەكی، هەروەها و رەخساندنی بازاری ئازاد: واتە دەرفەتی یەكسان بۆ پێشبركێی ئابوری و رزگاركردنی كایەی ئابوری لە دەست مۆنۆپۆلی كەمینیەیەكی دەستڕۆیشتوو و هەڵپەرست.
بەهێزكردنی بنەماكانی دیموكراسی و بە شارستانی تر فراوانتركردنی فەزای ئازادی كۆمەڵگای سڤیل لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ئەو كۆمەڵگایانەی بە (جیهانی ئازاد) ناودەبرێن. بەمەش بەشدارییەكی فراوانی راستەقینەی هاووڵاتیان لە پرۆسەی سیاسی دێتەدی و هەموو هاووڵاتیان هۆگریان بۆ كوردستان زیاتر دەبێ، هەرێمی كوردستانێش دەكەوێتە سەر نەخشەی وڵاتە ئازادەكان. لە مەسروور بارزانی كەسایەتیەكی سیاسی كارامەیە كە بتوانێ كاری وا مەزن ئەنجام بدات، هاوشێوەی سەركردە مەزنەكان (لی كوان یو، دیگۆل و جۆرج واشنتۆن..) شانسی ئەوەی پێبڕاوە هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئامانجە باڵاكانی. بەمەش نەك هیچ كەس و لایەنێكی نەیار بوێری كێشە نانەوە و بەربەست دانان ناكات لەبەردەم رەوتی بەرەوپێشچووی كوردستان، بەڵكو تەواوی خەڵك و پێكهاتە و هیزە سیاسیەكان دەبنە پشتیوان بۆ ئەزمونی فەرمانڕەوایی دیموكراسی كوردستان.مەسرور بارزانی كەسایەتیەكی سیاسی كارامەیە كە بتوانێ كاری وا مەزن ئەنجام بدات. بەدڵنییاییەوە بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی حوكمەت دەكرێ سەرۆك لە پێش تەنگوچەڵەمەكان چەن پلەیەك لە سەرووی بوێریەوە بێت ئەگینا پرۆژەكە هەر لە ناو بێشكەدا خۆی دەداتە دەست شكستەوە، كەسایەتی مەسرور بارزانی و ئاستی رۆشنبیری و فیكری ئەو شیاوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو كێشانە ئەگەر هاوكاری هەمو ئەندامانی كابینەكەی لەگەڵ بێت .شانسی ئەوەی پێبڕاوە هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئامانجە باڵاكانی. بەمەش نەك هیچ كەس و لایەنێكی نەیار بوێری كێشە نانەوە و بەربەست دانان ناكات لەبەردەم رەوتی بەرەوپێشچووی كوردستان، بەڵكو تەواوی خەڵك و پێكهاتە و هیزە سیاسیەكان دەبنە پشتیوان بۆ ئەزمونی فەرمانڕەوایی دیموكراسی كوردستان.
Top